Kurdistan Press - ساڵی تازەو ئاڵنگاریەکانی بەردەم حکومەت ساڵی تازەو ئاڵنگاریەکانی بەردەم حکومەت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ساڵی تازەو ئاڵنگاریەکانی بەردەم حکومەت

سەرباری دەیان گرفتی کەڵەکەوە بوو، لەوەتەی کابینەی نۆهەم دەست بەکاربووە درووشمی سەروەر کردنی یاسا و ریفۆرم و چاکسازی لە ئەولەویاتی سەرۆکایەتی ئەم کابینەیەدا بووە. 

هەڵگرانی ریفۆرم و چەسپاندنی یاسا بە گرتنەبەری چەندین رێووشوێنی کارگێڕی و یاسایی هەوڵیان داوە جۆرێکی تر لە حوکمڕانی و ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان بخەنە روو، جیاواز لە رابردوو. 

هەر لەم چوارچێوەیەدا بکەرە سیاسیەکانی ئەم کابینەیە  ئەوپەڕی هەوڵ و کۆششی بێوچانی خۆیان خستۆتەگەڕ بە ئاراستەی چەسپاندنی قانون و  سەروەرو سەردار کردنی یاسابەرکارەکانی حکومی و بەربەست دانان لەبەردەم قاچاقچێتی رێکخراوو مافیاگەری و دەست بەسەراگرتنی حوتە ئابوریە شاراوەکانی کۆمەڵگا بەسەر موڵکی گشتی و تەنگ پێ هەڵچنینی چینوتوێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا. 

گەرەکە  حکومەت سەروەر کردنی یاسا لە ساڵی تازەدا بگەیەنێتە ئاقارێکی دیکەی دڵخۆشکەرو شوێن هیواو متمانەی کوردستانیانەوە. 

بۆ سەرخستنی ئەم مەبەستەش  پێدڤیە بە گرتنەبەری رێووشوێنی  دیراسەکراوو تووندو کارگێڕیەوە،  کۆتایی  بهێنێ بەم قورغکاریە ئابوریە مافیائاسایەی ساڵانێکە دەستی ناوەتە بینە قاقای چینوتوێژەکانی کۆمەڵگاوە و هەر رۆژەوە لایەنێک و ئاراستەیەک و تاقمێک و تەوژمێکی شاراوەو نەخاسمە دیاری جڤاک،  دەست دادەگرێ بەسەر موڵکی گشتیدا و دەبێتە هۆکاری  پەنگ خواردنەوەی ڕق و قینی هاونیشتیمانیان دژ بە کۆی گشتی سیستەمی سیاسی و حزبایەتیدا. 

گەرەکە ساڵی 2023 سەرباری هەستیاری دۆخی سیاسی لە عێراق و پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومی، بکرێتە بەردەبازێک و پردێکی پتەوی پەڕینەوە لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی باشتر و ئاسودەترو ئارامتری متمانەو بڕواوە. 

زیاد لەمەش زەروورە حکومەت هەوڵ بدات لەگەڵ بەغداو تەوژمەسیاسیەکەیدا بگاتە رێکەوتنێکی یەکجارەکی سەبارەت بە پرسە ژیاریەکانی خاک و بودجەو شایستەداراییەکانی هەرێم و کۆتایی هێنان بە سنیاریۆ تاقەت پروکێنەکانی بەغداوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه