قاسم سولەیمانی ھەولێر رزگارکرد؟
نوسینی : ھۆگر نێروەیی
لەسەردامانێک دەوڵەتێکی ئمپراتۆریەت ویستی ھەموو جوگرافیای ناوچەکە بخاتە ژێر ھەژمونی دەسەڵاتی خۆی !، ئەوەبوو ھێرشیان دەسپێکرد توانیان لەماوەیەکی کەم دا سێ چارەکی ناوچەکە بخەنە ژێر ھەژمونی خۆیان تەنھا سنوری دوو وڵات مایەوە کە نەچووە ژێر دەسەڵاتی ئمپراتۆریەتەکە ، وڵاتی یەکەم کە خاوەن سوپایەکی بەھێز بوو بەرامبەر ئمپراتۆریەتەکە وەستا ، وڵاتی دووەم بەناڕاستەوخۆ ھاوکاری ئمپراتۆریەتەکەی دەکرد چاوەرێی ئەوەبون وڵاتی یەکەم بکەوێت دواتر ئەوان بە ڕێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ئمپراتۆریەتی چەند دەسەڵاتێک لەسنوری وڵاتی یەکەمی پێ بدرێت ،
سەرەتا وڵاتی یەکەم لە چەند شوێنێک پاشەکشەی کرد بەرامبەر ئیمپراتۆریەتەکە ھەمویان چاوەڕێی کەوتنی بون بەڵام وڵاتی یەکەم ھێرشی پێچەوانەی دەسپێکرد بەدروشمی وڵات یان نەمان توانیان ئەفسانەی ئیمپراتۆریەتەکە بشکێنن و پەرش و بەڵاوی بکەنەوە ھەموو ناوچەکە بخەنە ژێر دەسەڵاتی
خۆیان ،
وڵاتی دووەم بۆ ئەوەی تێوەنەگلێن کەپشتیوانی ئیمپڕاتۆریەتن بەرگری لە مانەوەی خۆیان بکەن لەکۆتایی شەڕەکە کەدڵنیا بوون ئمپراتۆریەتەکە شکست دەھێنێت بەرامبەر وڵاتی یەکەم ھەڵسان چەند پارچە چەکێکیان بۆ وڵاتی یەکەم نارد بۆ ئەوەی نیاز پاکی خۆیان دەربخەن کەئێمە دۆستین نەک دوژمن دڵخۆش بوین بەسەرکەوتنی مەزنی ئێوە،
سەرەتا ئێران خۆی ئاراستەی داعشەکانی لە بەغداوە گۆڕی بۆ ھەرێم و دواتر بەرەو ھەولێر ، ئومێدی زۆریان لە سەر داعش ھەڵچنی کە ھەولێریان بۆ داگیربکات کەماوەی 30 ساڵە دەیانەوێت ھەولێر وەکو وڵاتانی
«عێراق و لبنان و یەمەن و سوریا» بھێنە ژێر ھەژمونی خۆیان بەڵام بارزانی گەورەترین بەربەستە بۆیان ،
کە زانیان داعش ناتوانێت ھەولێر داگیربکات ھێزە کوردیەکان بەھای ھاوبەشیان دروست کردووە وەکو سەردەمی شۆرشی ئەیلول بەدروشمی کوردستان یان نەمان ھەمویان بەیەکەوە شەڕ دەکەن یەکگرتنێکی بەھێز لەنێوان ھێزە کوردیەکان دروستبووە ، بۆ یەکەم جار ئەفسانەی داعش لە سەردەستی پێشمەرگە تێک شکێنرا ،
ئێران چەند ھاوکاریەکی کەمی بۆ پێشمەرگە نارد کەچەند ئامانجێکی پێ ھەبوو ،
یەکەم: ویستی ئەو تۆمەتانە لەسەر خۆی ھەڵگرێت کەپشتیوانی لە داعش دەکات چەند جاریش بۆ ئەو مەبەستە وتیان مەترسی لەسنورەکانی خۆمان دوردەخەینەوە بەھەماھەنگی و ھاوکاری پێشمەرگە کەداعش لەسەر ئەوانیش مەترسیە بەم خێرایە خاک داگیربکات ،
دووەم :ھاتە گۆڕەپانی شەڕەکە بۆئەوەی ئەو بەھا ھاوبەشەی دروست بووە لەنێوان ھەموو ھێزە کوردیەکان نەی هێڵێت جارێکی تر درز بخاتە ناو ھێزە کوردیەکان چونکە ھەموو وڵاتە داگیرکەرەکان باش دەزانن ئەگەر کورد یەکگرتوو بێت ھیچ ھێزێک ناتوانێت بەرامبەر ئامانج ودۆزی ڕەوای ئەوان بوەستێت ،
سێ یەم :بێ ھیوا بون لە داعش کە ناتوانێت وەکو رەقە و موصل و شارەکانی تر ھەولێریشان بۆ داگیربکات و بیباتە ژێر ھەژمونی خۆی ، ویستیان نیازپاکی خۆیان بۆ کورد دەربخەن کە ئەوان دۆستن نەک دوژمن ئەگەر پێویستیان بوو پێش ھەموو وڵاتانی تر ھاوکاریان دەکەن ،
ئێران بەچەندین فیلمی دیکۆمێنتارای دەیەوێت سوپا و قاسمی خۆیان لەسەر حسابی پێشمەرگە گەورەبکەن دەڵێن قاسمی بە 70 پاسدارەوە ھەولێری پاراستووە ئەی چما قاسمی نەیتوانی بە70 ھەزار پاسدار ومیلیشیا چەتەکانی بەھەموو چەکی ئەمریکی و سەردەم ھەولێر داگیر بکەن تەنھا بەرامبەر پێشمەرگەکانی بارزانی! زامی پردێ و سحێلا گەلەک زۆرە ھەتا ئێران ماوە ناتوانێت لەبیری بکات تەنھا پڕوپاگەندە و درۆ ماوە کە دەیکات تەنھا ئەوانەش باوەر بە درۆکانی دەکەن کە ڕێبوار و موریدی ڕێبازی قاسمین، چاویان بەھەولێر ھەڵنایات کەوەکو شارەکانی ئەوان نەچووە ژێر ھەژمونی ئێران.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه