بچوکترین بەرپرسی میلیشیایی عێراقی دەتوانێت ڕێگر بێت لەوەی بەغدا بودجە وشایستەکانی ھەرێم نەنێرێت گەر ھەموو حکومەتی عێراقیش ڕەزامەند بێت لەسەری.
لەگەڵ ئەوەی گەورەترین بەرپرسی فەرمی عێراقی ناتوانێت یەک دینار بۆ ھەرێم بنێرێت گەر ڕەزامەندی تەنیا یەکێک لەوانەی دەرەوەی حکومەتی لەسەر نەبێت.
ھەر وەک چۆن سوپای عێراق بووە بەکۆتا میلشیایی عێراق لە دوای حشدی شعبی و ھەموو گروپە بچوکەکانی تری سەر بە حشدی شعبی دێت، حکومەتی فەرمی عێراقیش لەدوای ھەموو میلشیا و هەتا خێڵ و بنەماڵەش دێت. یعنی دەسەڵاتی خێڵ و بنەماڵە و ئاغا و هەتا موختارێکی شیعە لەسەرۆک وەزیرانی عێراق زیاترە.
ھەزار و یەک ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق بکرێت ھیچیان سەر ناگرێت، ڕێکەوتنی شنگال وبودجەی 2021 وناردنی 200 ملیارەکە لە رابردوو و 400 ملیارەکە لە مانگی رابردوو باوترین نمونەن، جا باشترە حکومەتی ھەرێم واز لە حکومەتی عێراق بھێنن کەخۆیان ھیچ حسابی بۆ ناکەن، بچن لەگەڵ موختار و سەرۆک ھۆزەی عەشیرەتەکان و ئاغاکانی میلیشیایەکان ڕێک بکەون ئەوکات ھیچ ڕێگریەک نامێنێتەوە ھەر لەو ڕۆژەی کە ڕێک دەکەون ڕێکەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه