گێرەشێوێنەکانی پانتای مەجازی لەشکەرێک بێکارو بێ عارو گەجەروگوجەری بن دیوارو بکەرە شاراوەکانی بن دیواری دونیای سۆشیال مێدیای ئاراستەکراو بەر دەدەنە گیانی حکومەت و لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکەنە سەری و بە قێزەوەنترین شێواز دەیکوتنەوە و پەنا دەبەنە بەر نزمترین وشەو دەستەواژەی ناشرین و نەگونجاوە.
هیچ گومانی تێدانیە بکەرانی ئەسلی و شاراوەی ئەم هەلاو بەزمەی سۆشیال میدیا، کۆمەڵە کەسانێکی رووخاوو دۆڕاوو تۆڕهەڵدراوی پەراوێزخراوی پانتای سیاسەتێکن، لە گشت جوانی و بەرپرسیارەتیەک داماڵدراوە.
ئەمان کەسانێکن کۆشکی درۆینەیان لە شووشەیە، کەچی بەرد دەگرنە ماڵی خەڵک و شەرم لە هیچ ناکەن.
ئەمان تۆزقاڵێک نە خەمی نەتەوەو نیشتیمانیانەو نە رۆژێک لە رۆژان لە ئاست بەرپرسیارەتیە مێژووییەکاندا بوونەو نە رۆژێکیش بە تەنگ خێروچاکەی گشتی و بەرژەوەندی گەل و نەتەوەوە بوونە.
وەڵام بدەوه