Kurdistan Press - سیاسەت واتە هونەری بەرێوەبردن سیاسەت واتە هونەری بەرێوەبردن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیاسەت واتە هونەری بەرێوەبردن

دۆخی هەرێمی کوردستان بە جۆرێکە هەر هەنگاوێکی سیاسی و لێدوانێکی نابەرپرسانەو پۆپۆلیستی کاردانەوەو دەرەنجامی خراپی بۆ هاوڵاتیان لێ دەکەوێتەوەو هیچ کەس و لایەنێکی دیاریکراویش قازانجی لێ ناکات. 

لێدوانە رۆژنامەوانیە یەک لە دوا یەکەکانی پاڤڵ تاڵەبانی لەم بارودۆخەی ئێستاهەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەراست پێیدا تێدەپەڕن، لە بری ئاشتی و تەناهی بوونەتە هۆکاری قووڵ بوونەوەی ناکۆکیەکان و ئەگەرە ترسناکەکانەوە. 

سیاسەت واتە هونەری بەرێوەبردن و ئیدارە کردنی بارودۆخە هەستیارو پڕ مەترسیەکان، لەپاڵ زامن کردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستەو هەوڵدان بۆ نەهێشتنی کۆسپ و ئاستەنگەکان و پاراستنی دەسکەوتەکان. 

بەدەر لەمە کاری سیاسی هیچ دەلالەتێکی عەقڵانی و مەنتیقی هەڵناگرێ و دەبێتە هۆکارێک بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخی کۆمەڵگاو مایەی ترس و دڵەراوکێ و نائومێدیەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا