Kurdistan Press - بۆ ئەوانەی رق و قین بڵاو دەکەنەوە بۆ ئەوانەی رق و قین بڵاو دەکەنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆ ئەوانەی رق و قین بڵاو دەکەنەوە

با بەس بێ بێویژدانی و سەرەڕۆیی و بڵاوکردنەوەی رق و قین و تیروتوانج تێگرتن و ناوو ناتۆرە دۆزینەوە و سوکایەتی!
لەمە زیاتر ئاوی کانیاوی عەشق و ئەڤینی نیشتیمان،لێڵ و قوراوات و پیس مەکەن.
چیتر قەتماغەی برینە تیمار نەبووەکانی رابردوو ھەڵمەدەنەوە.
کانیاوەکانی رووبەری ژین و ژیان لێڵ و شێلوو مەکەن... رەنگە دوو ئاوایی لەولاتر ماڵە ھەژارێکی داماوو قوربانی دەستی رۆژگاری بێدادی و بێ مورادی، یا ڕانەمەڕێکی سەرگەردان و مێگەلێکی تینوو،  یا پەڕەسێلکەیەکی بێ لانە بە چۆڕە ئاوێکی پاکی ئەم ئاوە سازگارە، سوکنایی تینوتی چەندین ساڵەی ساڵانی مەینەتی وشکەساڵی بدات و تۆزی نەھامەتیەکانی رۆژگارو مرۆڤە سپڵەکان لە خۆی داتەکێنێ.
خۆزگە ھەموومان ئەو دەرفەتەمان بۆ برەخسایە بۆ سەردەمی سادەیی و جوانیەکان بگەرێینەوە.
ئێمە ھەموومان دوو قسەی خێر قەرزاری ئەم خاک و نیشتیمانە بە سوتماک کراوە بریندارەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا