مەسرور بارزانی بەوە ناسراوە کە کردارەکانی قسە دەکەن نەک قسەکانی بێ کردارن!
ھەناردەکردنی ھەنار دەسپێکێکی مەزنە کەھەرێمی کوردستان ببێتە ھەرێمێکی ھەناردە، ئێدی ھەر چاوی لە دەستی خەڵکی تر نەبێت کەشت بۆ ھاوردە بکەن بەڵکو ئێدی کاتی ھاتووە چاوی خەڵکیتر لەدەستی کورد بێت.لە یاسای بازرگانیدا چەند گرنگ نیە بەڵکو پلان و شێواز گرنگە کە چۆن بە شێوەیەک دەسپێ دەکەی، ھەموو وڵاتانی جیھان لە بچووکەوە دەسپێکردووە تا گەیشتنە ئەمڕۆ کە تەحەکوم بەبازاری جیھان دەکەن. ھەناردەکردنی ھەنار بۆ وڵاتێک کە چەند ساڵە شت ھەناردە دەکات شتێکی بچووکە ھەر جێگای باس نیە بەڵام بۆ ھەرێمێکی وەکو کوردستان مەزنترین دەسپێکە کە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێیەوە کەببێتە وڵاتێکی ھەناردەکار.
مەسرور بارزانی: دەیەوێت ھەرێمی کوردستان بکاتە خاوەنی ژێر خانی ئابوریەکی بەھێز و بەسیستەمی بکات، دامەزراوی بکات، بەھێزی بکات، و لە دیواری خێڵگەری و کوێخایەتی بیھێنێتە دەرەوە بە دیبلۆماسیەتی سەردەمانە لە قەتیسبونی ناوچەکە بەرەو ئەوروپا و جیھان ھەنگاوی کرداری بنێت، کە نەیارانی کورد ھەر دەیانەوێت لەناوچەکە قەتیسی بکەن بۆ ئەوەی کورد ھەر لەژێر دەستی بێت.
ئەوانەی بە جەستە لای خۆمانن و دڵ و مێشکیان ھی خەڵکی ترە کە کوێخان و لە سیستەمی کوێخایەتیدا گەشەیان کردوە ھەبونی خۆیان لەژێر سێبەری خەڵکی تر ھێنایە دی قەت نایانەوێت ھەرێمی کوردستان بە سیستەم و دامەزراوە و بەرەو جیھان ھەنگاو بنێت چونکە بەکۆتایی سەردەمی کوێخایەتی و ئاغایەتی خۆیان دەزانن. جا ھەرچیان لەدەست بێت دەیکەن بۆ ئەوەی ھەنگاوەکانی سەرۆکی حکومەت سەرنەگرێت کە لە زیانی خۆیان و چەند کەسێک و بەرژەوەندی گشتی دەزانن. مەسرور بارزانی خاوەنی روئیا و دوربین و ستراتیژیەتێکی ڕوون و چەسپاو و نەگۆڕە، کە دەستبەردار نەبوونی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی گەلی کوردستانە و سازش نەکردن لە سەر مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان. ھەروەھا بەگرتنەبەری ڕێگایەکی سەخت کە پڕە ئالینگاری و کۆسپ و بەربەست بە هەبوونی ئیرادەیەکی بەھێز و جدی کە کەس ناتوانێت لەو ڕێگایە پاشگەزبکاتەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ھەموو ھەڵانەی لە ڕابردوو کراون، و بەسیستەمکردنی ھەرێمی کوردستان بڕدنەوەی سەر سکەی ڕاست و سەلامەت بۆ داھاتوو.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه