Kurdistan Press - سیاجی سلێمانی سیاجی سلێمانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیاجی سلێمانی

هەڵسوکەوتە سەیرو سەمەڕەکانی سەرۆکی یەکێتی دهەمبەر هەرێم و حکومەت و دامودەزگا یاسایی و شەرعیەکان و لێدان لە کۆدەنگی و هەوڵ دان بۆ هەرەس پێ هێنانی یەکرێزی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەردەوامە. 

رەفتارە سەیرەکانی هاوسەرۆکەکەی پێشووی یەکێتی و میرو سەرداری ئێستای ئەم حزبە بە ئاراستەی دروست کردنی هەرێمی سلێمانی و شانشینی زۆنی سەوزو تاکڕەەی، مایەی حەپەسان و شوێن هەڵوەستە لەسەرکردن و سەرکۆنەکردنە.

ئەوپەڕی بێویژدانی و لوتکەی هەڵسوکەوتی ناعەقڵانی و بێ ویژدانیە، هەڕەشە لە بنەماڵەیەکی کۆست کەوتووی بێ سەرپەناو دۆست و پرسەدارو جەرگ سووتاو بکەی، پرسەکەیان بۆ هەولێر نەگوازنەوە. 

ئەم دابەشکاریەی هەندێ لەسەرکردەکانی یەکێتی پەنایان بۆ بردوەەو بە ئاشکرا دەیکەن، درووست کردنی سیاج و هەڵچنینی دیواری جیاکردنەوەی سلێمانی و هەولێرو ئاو کردنە ئاشی نەیارانی سەروەری نیشتیمانی و لەبار بردنی یەکڕیزیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا