Kurdistan Press - بارزانی بوون و تازیەباربوون بۆ سلێمانی بارزانی بوون و تازیەباربوون بۆ سلێمانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارزانی بوون و تازیەباربوون بۆ سلێمانی

بارزانی بوون و تازیەباربوون بۆ سلێمانی

بارزانی بوون عەقیدەیە، نە عەشیرەت و نە جوگرافیایەکی دیاریکراو نیە، بارزان گوندێکی بچووکی بەری بەڕۆژی چیای شیرینە، کە پێش زیاتر لە دوو سەد ساڵ، تەکیەی تێدا دامەزرا، جیاوازی ئەو تەکیەیە لەگەڵ هەموو ئەوانەی دیکە، باوەڕەکەی لە بیروباوەڕی سازگاری فکر و فەلسەفەی نەتەوەیی کوردی سەرچاوەی گرتووە، کە بیرمەند و فەیلەسوفانی کورد مەلایێ جزیری و ئەحمەدێ خانێ ئەفراندویانە، لە بارزان لەگەڵ بیر و رێبازی سۆفیگەری و خواپەرستی نەقشبەندی تێکەڵ بووە و عەقیدەیەکی نوێی لێ بەرهەم هاتووە کە بنەماکانی بریتین لە (خواپەرستی) و  (خاکویستی) و (مرۆڤدۆستی).

بۆیە ئاساییە هەر کوردێک خۆی بەبەشێک لەو مێژوو و کلتور و فکر و فەلسەفەیە بزانێت، ئەوەی نا ئاساییە کورد بی و دژایەتی ئەو بنەما رۆشەن و مەزنانە بکەی کە دوو سەت ساڵە رابەرایەتی بیر و بزاڤی نەتەوەیی و نیشتیمانی کورد و کوردستان دەکەن، کە تا ئەمڕۆ بەهێزترین و کاریگەرترین بزاڤە کە هەموو مێژوو و شکۆ و پێناسەی لە دەستەواژەی (کوردایەتی) کورت کراوەتەوە، کە سەرۆک مسعود بارزانی ئێستا بە هەمان فکر و فەلسەفە و گیانی پێشمەرگایەتی رابەرایەتی دەکات.

کاتێک پیاوێکی بە ویقاڕی سلێمانی لە ناو خەم و کۆستێکی گەورە کە سەرتاپای کوردستانی گرتۆتەوە، ناوی بارزان و مەزنیەکەی بە زار دادێ، تەنها دووبارە کردنەوەی ئەو راستەقینەیە، کە بارزان خودانە، لە کاتی گەورەترین کارەسات و کۆست، ئەو هێزەیە کە دەست لە هیچ کوردێک بەرنادا، لە هەر کوێیک بێت.

بۆ تازیەبار بوونی خەڵکی کوردستان و هاوخەم بوون لەگەڵ ئەو کارەساتەی لە سلێمانی روویدا، ئەوانەی پێگیر و پەروەردەی عەقیدەی بارزانن، نە چاوەڕوان و نە پێویستیان بەوەیە حکومەت یان سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی رایبگەیەنن، چوونکە ئەوانەی رێبواری ئەو رێگایەن، خۆیان بە خاوەنی کورد و کوردستانیان دەزانن، سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و مهاباد و سنە و ئامەد و موش و وان لای ئەوانی وەک بارزان بەشێکن لە خاکی پیرۆزی کوردستان.

نووسەر: ئاسۆ حاجی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه