هاڕینی زەیدی لە نێوان دوو بەرداشدا
حاڵی حازر هەردوو بەرەی ئیدارەی ئەمریکاو زەیدی چەقی رووداوو گۆڕانکاریە سیاسیەکانی گۆڕەپانی سیاسەتی عێراقن. ئەمریکا بە ئەجیندای پەڕوباڵ کردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و زەیدیش، ئەگەر بە رواڵەتیش بێت، خوازیاری گێڕانەوەی شکۆن بۆ حکومەت و دەوڵەتداریەوە.
هەر چەندە زەیدی لە میانەی پرۆسەیەکی دیموکراسی هەڵبژاردندا نەهاتۆتە سەردەسەڵات و کاندیدی پەسەندکراوی چوارچێوەی هەماهەنگی، بۆ ئەم قۆناغە، و پەسەندکراوی ئیدارەی ئەمریکایە، لێ رەنگە لە درێژ مەودادا نەتوانێ هاوسەنگی نێوان خواستەکانی ترامپ و ئێران لە هاوکێشە سیاسیەکان رابگرێ.
هیچ گومانی تێدانیە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دەربازکردنی خۆیان لە چنگ فشارەکانی ئەمریکاوە زەیدیان خستە سەر تەختی شانۆی سیاسیەوەو پاڵپشتیان کرد. زەیدی نە خاوەنی ئەزمونی سیاسیە و نە سەربە حزب و کوتلەیەکی پەرلەمانی دیاریکراویشە. بەڵام هێنانە پێشەوەی دەرفەتێکی باش بوو بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی تا فۆکسی ئیدارەی ترامپ لەسەر خۆیان لابدەن و لە نزیکەوە چاودێری هەڵسوکەوت و بڕیارو جووڵەکانی زەیدی بکەن.
بیریشمان نەچێ هەژمونی ئێران بەسەر ناوماڵی شیعە لە رێگەی میلیشیاو دەستوپێوەندیەکانیان لە هەژمونی ئەمریکا زیاترەو هیچ سەرۆک وەزیرانێک لە دوای رووخانی بەعسەوە بە بێ رەزامەندی و موبارەکەی ئێران نەیتوانیوە بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە.
بۆیە دوای سەردانەکەی زەیدی بۆ ئەمریکا، زەیدی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاڵنگاری و گرفتی گەورە دەبێتەوە. هاوشان لەگەڵ رازی کردنی چوارچێوەی هەماهەنگی، ناچارە چەندین هەنگاوی بوێرانە بۆ چەک کردنی گرووپە میلیشیاکانی سەربە ئێرانیش بنێت و ترامپ و ئیدارەکەشی لەخۆی رازی کات.ح
هاڕینی عەلی زەیدی لە نێوان دوو بەرداشدا
11رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه