Kurdistan Press - تۆ بڵێی عێراق پێ بنێتە قۆناغێکی نوێوە؟ تۆ بڵێی عێراق پێ بنێتە قۆناغێکی نوێوە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تۆ بڵێی عێراق پێ بنێتە قۆناغێکی نوێوە؟

تۆ بڵێی عێراق پێ بنێتە قۆناغێکی نوێوە؟
سەردانی زەیدی بۆ ئەمریکاو ئەنجامدانی کۆمەڵێک دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا، پەیامێکی سیاسیە بۆ دەستپێکی قۆناغێکی تازە لە مێژووی پەیوەندیەکانی هەردوو لادا. 
عێراق لەوەتەی لە چنگ بەعس رزگاری بووە، بەردەوام لە ناو دەیان کێشەو گرفتی ئەمنی و تائیفی و ئابوریدا تلاوەتەوە. مێژووی بیستو شتێک ساڵ دوای بەعس، مێژوویەکی خوێناوی و ئاڵۆز و پڕ لە  کێشەو هەڵکشان و داکشانی سیاسی بووە. 
یەکێکی تر لەو کێشانەی بەرۆکی عێراقی گرتووەو بونیادی ئەو وڵاتەی لە بناغەوە هەڵتەکاندووە، بوونی چەک و دەیان تاقم و گرووپی میلیشیاییە لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت. 
میلیشیاکانی عێراق لە چەشنی چەند یەکەیەکی بچووکی پڕچەک کراوو خاوەنی سەرچاوەی دارایی سەربەخۆ لە دوو دەیەی رابردوودا شکۆیان بۆ چەمکی دەوڵەت و حکومەت و یاسا نەهێشتۆتەوە. 
میلیشیاکان کە لە باردودۆخێکی زۆر هەستیارو بە فەتوای مەرجەعی ئایینی سیستانیەوە لە دایکبوون و دوای چەند ساڵێک بەهۆی ئینتیماو پەیوەست بوونیان بە کۆماری ئیسلامی و  باڵادەستیانەوە، دەوڵەت و یاسایان لە شکۆ خست و بوون بە هێمایەیکی زەقی گرژی و ئاڵۆزی و تارماییەوە. 
ئیدارەی ترامپ و خودی ترامپ ساڵانێکە خواستی خۆیان بۆ پەڕوباڵ کردنی ئەم هێزە میلیشیانەی دەرەوەی دەوڵەت نەشاردۆتەوە. یا ئەوەتا تێکەڵ بە دامەزراوە فەرمیەکانی سوپاو سیستەمی بەرگری دەکرێن، یا دەبێ هەڵوەشێنەوەو لە دەرەوەی دەوڵەت رێگە بە هیچ چەکدارو هێزێکی میلیشیایی نەدرێت، وەک داردەستێکی دەرەکی و خزمەتکاری ئەجینداری دەرەکی، هەژمونیان بەسەر سیستەمی حوکمڕانیدا بسەپێنن و دوا وتەو بڕیار لای ئەوان بێت و ڕێزو حورمەت بۆ یاساو دەوڵەت نەهێڵنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا