سەردەمی مەسرور بارزانی!
نووسینی: هۆگر نێروەیی
هەر وەک چۆن تابلۆی مونالیزا پێناسەی بێ رکابەری لیۆناردو داڤنشی دەکات لە نیگارکێشی دا، کارەبا پێناسەی ئەدیسوون دەکات کە یەکەم کەس بوو کارەبا دروست کرد، شۆڕش پێناسەی ماندێلا و گیڤارا دەکات کە بێ رکابەرن لە شۆڕش دا، ئەوهاش پڕۆژەکان و عاقڵیەتی سیاسەتی سەردەمانە لە ناوچەکە پێناسەی مەسرور بارزانی دەکات، کە مەسرور بارزانی هەرگیز ڕاناکات بەدوای سەرکەوتن دا وەکو ئەوانی دیکە بەڵکو هەمیشە دەیەوێت سەرکەوتن دروست بکات.
سیاسەتی مەسرور بارزانی:
مەسرور بارزانی خاوەنی روئیا و دوربین و ستراتیژیەتێکی ڕوون و چەسپاو و نەگۆڕە، کە دەستبەردار نەبوونی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی گەلی کوردستانە و سازش نەکردن لە سەر مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستانە لە بەغدا. ھەروەھا بەگرتنەبەری ڕێگایەکی سەخت کە پڕە ئالینگاری و کۆسپ و بەربەست بە هەبوونی ئیرادەیەکی بەھێز و جدی کە کەس ناتوانێت لەو ڕێگایە پاشگەزبکاتەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ھەموو ھەڵانەی لە ڕابردوو کراون، و بەسیستەمکردنی ھەرێمی کوردستان بڕدنەوەی سەر سکەی ڕاست و سەلامەت بۆ داھاتوو.
دوژمنە زۆرەکانی کابینەی نۆیەم:
لەوەتەی هەرێمی کوردستان هەیە هیچ کاتێک هێندەی سەردەمی کابینەی نۆیەم هەرێمی کوردستان دوژمنی هێندە زۆر نەبووە بەتایبەتی دوژمنی خۆدی شەخسی مەسرور بارزانین،کەدوژمنەکان هێندە زۆربوون بەشی دە کابینەی دە وڵاتی جیاواز دەکرد، چونکە نەیارەکانی هەرێم هەرگیز لە خەیالیان دانەبوو کە کوردێک هەیە خاوەنی ئەم بیرکردنەوەی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسی یە، کە بیرکردنەوەی مەسرور بارزانی بیرکردنەوەی دەوڵەتدارییە، کە بە دروستکردنی بەنداو و سایلۆ و پڕۆژەی ستراتیژی و کارگەی پیشەسازی و رێگاوبانی سەردەمیانە، کەئەمەش ئەوەیە نەیارەکانی کورد لێی دەترسن،کە کورد لەداهاتوودا لەقەتیسبوونی ناوچەکەدا دەربچێت منەتی دەستی هیچیان نەبێت، لەهەڕەشەی هیچیان نەترسێت چونکو کورد خۆی خۆی بەڕێوەدەبات چاوی لەدەست و شتی کەس نابێت. کە بەکورتی هەرچی کارتی ئەوانە لە دژی کورد دەسوتێنرێت. بۆیە نەیارانی کورد هەم لە ناوخۆ هەم لە دەرەوە بە ڕاست و چەپ دژایەتی مەسرور بارزانییان دەکرد کە دەست لەم پڕۆژانە هەڵگرێت بۆ ئەوەی کورد هەر ژێر دەست و منەتی ئەوان بمێنێتەوە.
دیبلۆماسیەت و بەرژەوەندی هاوبەش:
هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم هەموو ئامانجی ئەوەیە کە زیاتر کراوە بێت لە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ دەرەوە هەم لەناوچەکە هەم وڵاتانی ڕۆژئاوا، کە بەرێز مەسرور بارزانی لە وڵاتانی کەنداو و ناوچەکەوە دەسپێکرد، دەیەوێت زەمینە خۆش بکات بۆ ئەوان کە ئەوان لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکات لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، هەمیش بەرژەوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتە زڵهێزەکانیش دروست بکات، کەر هەرێمێکی ئاسایش لە ناوچەیەکی نائاسایش دروست بکات، هەمیش لەگەڵ سارد و گەرم لە پەیوەندی دابێت کە قەت هەرێم نابێتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ لایەک و دۆستی هەمووانە کە دوستایەتییان دەوێت، دوژمنی کەسیش نابێت بۆ بەرژەوەندی کەس.
سەرەتای دەست بەکاربوونی:
لەچەند مانگی سەرەتای دەست بەکاربونی سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی، داھاتی ناوخۆی ھەرێم سفر بوو بەھۆی کۆرۆنا، نەوت بۆ کەمترین ئاست دابەزی، هەموو شتێک لە دژی خواستەکانی بوو، نەیارانی ھەرێمی کوردستان بەناوخۆ و دەرەوە چاوەرێی شکستی حکومەتی ھەرێم بون، موژدەی ئەوەیان بەیەکتر دەدا کەبەم زوانە شتێک نامێنێتەوە بەناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەناوخۆ ھەر قومار قومار لەسەر زاریان بوو، تەنھا یەک وشەیان لەسەر دەمیان بوو کەھەموو شتێک ڕادەستی بەغدا بکەن، گەر ڕادەستی نەکەن بەم زوانە بە زەبری ھێز (کازمی کە ئەوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو) دەست بەسەر ھەموو دەروازەکانی ھەرێم دەگرێت، و کۆتایی بە قەواڕەی ھەرێمی کوردستان دێنێت. ھەر پەلە پەلەیان بوو لە ڕادەست بونی ھەرێم، لەخەیالی ھیچ کەسدا نەبوو جارێکیتر حکومەتی ھەرێم لەسەر پێی خۆی دەوەستێتەوە بەڵام مەسرور بارزانی ڕادەست نەبوو ولەسەروی ھەموو ئەو دژایەتی و پیلانی ناوخۆ و دەرەوە ئابوریەکی سفری بوژاندەوە، قەوارەکەی ھەرێمی کوردستانی لەھەڵوەشاندنەوە بەھێزتری کرد لەجاران.
دروستکردنی سایلۆ:
مەسرور بارزانی بە بریاری دروستکردنی سایلۆ، پیلان و ئامانجیەتی لە داهاتوودا ئاسایشی خۆڕاک لەناوخۆ زامن بکات بۆ ئەوەی کارتی برسیکردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستانی لەدەستی نەیارەکانی کورد دەربهێنیت، کە ھەرکاتێک وڵاتانی دەوروبەر بیان ویستایە ھەرێمی کوردستان ببەنە ژێر ڕکێفی خۆیان ئەم کارتەیان بەکاردەھێنا. بەڵام جەنابیان دەیەوێت چارەسەری ھەمیشەیی بکات نەک کاتی، کە ھەم لەسودی جوتیارانە کەئیدی ترسیان نابێت بەرھەمی ئەوان ساغ نەکرێتەوە، ھەم وڵاتانیش ناتوانن بەم کارتە فشار لەسەر ھەرێمی کوردستان دروست بکەن بۆ ھەر پرسێکی سیاسی.
شۆڕشی هەناردەکردن:
ھەناردەکردنی ھەنار چەند شتی دیکەی خۆماڵی بە مارکی «made in Kurdistan» بە بریاری سەرۆکی حکومەت بۆ وڵاتانی دەرەوە دەسپێکێکی مەزنە کەھەرێمی کوردستان ببێتە ھەرێمێکی ھەناردە، کە ئێدی ھەر چاوی لە دەستی خەڵکی تر نەبێت کەشت بۆ ھاوردە بکەن بەڵکو ئێدی کاتی ھاتووە چاوی خەڵکیتر لەدەستی کورد بێت. لە یاسای بازرگانیدا چەند گرنگ نیە بەڵکو پلان و شێواز گرنگە کە چۆن بە شێوەیەک دەسپێ دەکەی، ھەموو وڵاتانی جیھان لە بچووکەوە دەسپێکردووە تا گەیشتنە ئەمڕۆ کە تەحەکوم بەبازاری جیھان دەکەن. ھەناردەکردنی ھەنار بۆ وڵاتێک کە چەند ساڵە شت ھەناردە دەکات شتێکی بچووکە ھەر جێگای باس نیە بەڵام بۆ ھەرێمێکی وەکو کوردستان مەزنترین دەسپێکە کە پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێیەوە کەببێتە هەرێمێکی ھەناردەکار.
کارەبای 24 کاتژمێری:
یەکێک لە دەستکەوتە پڕ شانازییەکانی کابینەی نۆیەم کارەبای 24 کاتژمێری یە، هەرچەندە عێراق دەوڵەتە بەڵام بە خەرجکردنی سەدان ملیار تائێستا نەیتوانیوە شەش سەعات کارەبای نیشتیمانی هەبێت بەڵام کابینەی نۆیەم بە ڕێکخستنەوەی کارەبا و پیلانێکی زۆر سەرکەوتوو کارەبای 24 کاتژمێر بۆ یەکەم جار بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان دابین کرد، هەر چەندە لێرە و لەوێ گڵەیی هەیە بەهۆی نرخی کارەبا بەڵام پڕۆژەکە هەم لە دەسپێکە و هەم خەلکیش هێشتا شارەزایی باشی ئەم سیستەمە نییە کە بە دڵنییایەوە لە داهاتوو نرخی زۆر باشتر دەبێت بەڵام ئەم پڕۆژەیە هێندە گەورە و ستراتیژییە کە بە باشترین پڕۆژە لە هەموو عێراق ناودەبرێت کە باشتریش دەکرێت بۆ داهاتوو.
بناغەی بەهێز:
ھەرچەندە کەموکورتی زۆرە، خەڵک مافی خۆیەتی گلەیی بکات، داوای ژیانێکی زۆر باشتر لەمەی ئێستا بکەن، بەڵام جەنابی مەسرور بارزانی بناغەیەکی پتەوی دروست کردووە بۆ هەرێمی کوردستان کە جارێکی تر ناچار نەبن ئەم بناغەیە بڕوخێنەوە، لە سەرەتاوە دەست پێ بکەنەوە، جەنابیان دەیەوێت چارەسەری ھەمیشەیی بکات پەیژە بەپەیژە بچێت ھەموو پەیژەکان پتەو دروست بکات نەک پەیژەی یەکەم بچێتە چوارەم و چارەسەری کاتی بکات لەداھاتوودا ناچار بێت بەھۆی پەیژەی دووەم و سێیەم جارێکی تر بێتەوە خاڵی سفر لەپەیژەی یەکەمەوە دەست پێ بکاتەوە. خەڵک بەرد لەداری بەر دەگرێت نەک لە داری بێ بەر ، مەسرور بارزانیش ھەرچەند زیاتر ھەوڵ بدات بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کوردستان بەشێوەیەکی ھەمیشەی و بەھێزکردنی پێگەی ھەرێمی کوردستان فشار و دژایەتی زۆرتر دەکرێتە سەر ھەم لەدەرەوە ھەم لەناوخۆ.
#HogirNerwayi
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
Hogir Nerwayi
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
وەڵامی توندی شاسوار درا
1 رۆژ پێش ئێستا
خراب لە شاسوار قەوماوە
1 رۆژ پێش ئێستا
عەلی زەیدی عێراقی ئەمڕۆ جیاوازە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بڕیارە قورسەکەی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه