کێچەکەی بافڵ و کورتانەکەی شاسوار
جێگەی داخە دوو لەو بە ناو سیاسیانەی قسەی سەری زمان و بنی زمانیان چاکسازی و خزمەت و هاوسەنگی و شەراکەت و هاوکاری و هەماهەنگیە، بۆنەو کۆبوونەوە نەماوە تیایدا هێرش نەکەنە سەر پارتی و بە وشەو دەستەواژەی بازاڕی و ئاست نزمەوە کۆمەڵگاو دۆخی دەروونی هاونیشتیمانیان ژەهراوی نەکەن .
هەردوو سەرۆکی دوو حزبی بە ناو نیشتیمانی سوشیال دیموکرات و بزووتنەوەیەکی بە ناو جەماوەری لە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی ناشرین کردنی کایەی سیاسی و بەتاڵ کردنەوەی زانستی سیاسی لە مانا، بەردەوامن.
ئەو زمانەی ئەم دوو سەرکردەیە قسەی پێدەکەن و وەک ژەهر دەرخواردی کۆمەڵگای دەدەن، دەرخەرو سەلمێنەری پەروەردەو دۆخی سایکۆلۆژیای رووخاوی هەردووکیانە.
کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی هەستیارو ماندووە. ماندووە لە پۆپۆلیزم و کاراکتەرە بە ناو سیاسیە کاڵفامەکانی بەرهەم هێنەری ڕق و قین. ماندوو لە سەرۆکی بە ناو سۆشیال دیموکراتی هەلپەرەست و هەژار لە رووی فکرو زانستی سیاسی و زمانی دیپلۆماسی و ئەدەب و لۆژیکەوە .
نە یەکێتی و نە نەوەی نوێ بە گرتنە بەری ئەم نەهج و شێوازە ناشرینەی سیاسەت کردنە هیچ دەسکەوتێکیان دەست ناکەوێت. بگرە زیاتر هێڵەکانی ناکۆکی و پێکنەهاتن و ململانێ تۆختر دەکەنەوەو ناتوانن بە هیچ شێوەیەک سازش بە پارتی و دیموکراسی و شەرعیەتی هەڵبژاردن بکەن.
گەرانەوە بۆ عەقڵانیەت و هۆشی کۆمەڵایەتی و واز هێنان لە زمانی زبرو بێ ئەدەبی و گرتنەبەری گفتوگۆو دانوستان و وەلانانی عینادی سیاسی، تەنیا چارەسەرێکی عەقڵانیە، پێویستە ئەم دوو حزب و بزاڤە بۆی بگەڕێنەوەو چیتر کۆمەڵگاو دونیای سیاسەت بۆگەن و ژەهراوی نەکەن.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه