Kurdistan Press - وەهمی پێکەوەژیان وەهمی پێکەوەژیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەهمی پێکەوەژیان

وەهمی پێکەوەژیان

دونیای ئێمە پڕیەتی لەو مرۆڤانەی  لە ناو وەهمی تێگەیشتنی هەڵەو سەقەت و تەسکدا شوناسی خۆیان ون کردووە. 

ئەم جۆرە لە ئینسانانە تا ئەبەد سەرسەختانە جەنگی حەقیقەتە مەلموسەکان دەکەن بە بێ ئەوەی هیچ گۆڕانێک بەسەر عەقڵ و جیهانبینیاندا بێت و ئاڕاستەیەکی جیاواز لە دوێنێ بگرنە بەر و مێتۆدێکی عەقڵانی لە پێناو چاکەی گشتیدا بەرهەڤ بکەن. 

مرۆڤ تا قۆناغی جەهل و گەمژەیی و باوەڕە سەقەتەکان تێنەپەڕێنێ و ئیش لەسەر واقع نەکات، ئەستەمە مۆدێلێک لە ژیان و دونیا بێنێتە کایەوە، ئاسوودەیی و کەرامەت و هێمنی و  بەختەوەری بۆ فەراهەم بکات.

لەبەختی بەدی کورد هەموو ئەو نەتەوانەی کوردیان بەسەردا دابەش کراوە، هەڵگری تاکە عەقڵیەتێکی ستاندەرد و هاوشێوەی یەکترن. پێکەوە ژیان لەم بەشە لە جیهاندا لەهەموو مانایەکی فەلسەفی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بەتاڵ کراوەتەوە. لە دۆخی لەمشێوەیەدا ئەستەمە مرۆڤ بتوانێ هەستی هاونیشتیمان بوون لەناو بۆتەی نەتەوەیەکی ستەمکارو خۆبەزلزان لە ناخی خۆیدا بەهێز بکات و شوناسی خۆبوون ( کوردبوون) بخاتە لاوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا