Kurdistan Press - کورد لە نێوان دیالۆگ و زەبروزەنگدا کورد لە نێوان دیالۆگ و زەبروزەنگدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد لە نێوان دیالۆگ و زەبروزەنگدا

کورد لە نێوان دیالۆگ و زەبروزەنگدا

هەموو ئەو وڵات و نەتەوانەی کوردیان بەسەردا دابەش کراوە، تەنیا زمانی گفتوگۆیەک بیزانن، زمانی زەبروزەنگ و کوشتن و وێران کردن و هێرش بردن و پەلاماردانە. 

مێژووی ستەم و ناکۆکی و هەوڵدانی کورد بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سەرجەم کێشەکانی لەهەر چوار پارچەکەی کوردستان، مێژوویەکی تراژێدی و خوێناویە. 

کورد هەرگیز بۆ چارەسەری پرس و کێشە و گرفتە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی وەک ئامرازی ژمارە یەک، پەنای بۆ چەک نەبردووە. بەڵکو ئەوە هێزە شمولیەکانی تورک و عەرەب و فارس بوونە لە رێگەی چەک و زەبروزەنگەوە،  هەوڵی سڕینەوەو بە چۆک دادان و پاشەکشەی کوردیان داوە و هەرگیز نەیانویستە رێگەی ئاشتی و پێکەوەیی و دتیلۆگ بکەن بە خواستی ژمارە یەک و ئاڕاستەیەکی عەقڵانی بگرنە بەر. 

ئەوەی لە سوریا دژ بە کورد لەم رۆژانە لە هێرش  بردن و پەلاماردانی دەکرێ، درێژەی  باڵادەستی هەمان  عەقڵیەتی نەخۆش و خۆبە گەورەزانی و شۆفینیزمی نەژادیە، زیاتر لە سەت ساڵە بە شێوازو فۆڕمی جیاوازەوە لە هەموو قۆناغەکان تاقی کراوەتەوەو لە ملکەج کردنی کورد و خۆڕادەست کردنی سەرکەوتوو نەبووەو شکستی خواردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا