Kurdistan Press - شەیتان و ئەحمەد شەرع شەیتان و ئەحمەد شەرع | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەیتان و ئەحمەد شەرع

شەیتان و ئەحمەد شەرع! 

هۆگر نێروەیی 

ئەحمەد شەرع، 

ئەو شەریفە نەبوو کە هاتە شام شەریف بێت بەڵکو لەوەتەی هەیە ناشەریفە، هەر تیرۆریستی جارانە بەڵام بەرژەوەندی ئەمریکا وای کرد کە تیرۆریستێک بهێنتە نێو گۆڕەپانی سیاسەت و بکرێتە سەرۆکی وڵات! 

دوای جەنگی جیهانی دووەم، 

سەرۆکی CIAی ئەمریکا وتی دەست لەگەڵ شەیتانیش تێکەڵ دەکەین بۆ ئەوەی هەژموونی یەکێتی سۆفیەت کەم بکەینەوە، ئەوەبوو لەدوای جەنگی دووەمی جیهان زۆربەی سیخۆرانی CIA سەرباز و پلەدارانی نازی ئەلمانیبوون، کە هەر ئەو سەرباز و پلەدارانە فاشیزم و بکوژی مرۆڤایەتی بوون، کە بەملیۆنان مرۆڤ کوژران، کەئەمریکا بەناوی رزگارکردنی مرۆڤایەتی هاتە نێو جەنگ ،بەڵام دوای جەنگ ئەمریکا هەر وەک وتی دەست لەگەڵ شەیتان تێکەڵ دەکەین بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی سۆفیەت دەستی لەگەڵ بکوژرانی مرۆڤایەتی تێکەڵکرد بۆ بەرژەوەندی خۆی.

ئێستاش 

ئەمریکا دەستی لەگەڵ ئەحمەد شەرعی شەیتان تێکەڵ کردووە!

ئەحمەد شەرع، گەر لە ئاوی زێڕیش هەڵبگرێت هەر تیرۆریستی جارانە، بەڵام بەرژەوەندی ئەمریکا وایکرد تیرۆرسیتی دوێنێ بکرێتە سەرۆکی سووریا تەنها بۆ ئەوەی هەژموونی ڕووسیا کەمبکرێتەوە لە ناوچەکە، مەترسی لە ئاسایشی ئیسرائیل دووربخاتەوە بەوەی زەمینی سوریای بەشار ئەسەد بەدەستی ئێرانی رکابەری ئیسرائیل بوو. ئەوجا تیرۆریست واز لە تیرۆریستی خۆی ناهێنێت هەر دەرفەتێکی بۆ بڕەخسێت کارە تیرۆریستیەکانی خۆی دەکات، بەتایبەتێکی تیرۆریستێکی وەکو ئەحمەد شەرع کە لە استخباراتی ئەمریکا و تورکیا پەروەردەکراوە هەمیشە تێنۆیە بە خوێنی کورد هیچ دەرفەت لەدەست نادات بۆ لەناوبردنی کورد. 

بەڵام

کورد ئێستا بێ خاوەن نییە، هەم ناسراوە لە جیهان، هەم هێزی بە دەستە و هەم خاکی بەدەستە و هەم چەکی باشیش هەیە، تەنها یەکگرتووبێت نە هێزی عەجەم نە هێزی فارس و عەرەب قەت ناتوانین کورد ببەزێنن بەڵکو هەموویان دەبەزێنرێن بەدەستی کورد، کەلە جیهان دا هیچ نەتەوەیەک نییە هێندەی کورد بوێر و بە ئازابێت، کورد شەرڤان و پێشمەرگەن، هەر وەک چۆن  ئەبۆبەکری بەغدادی کە دەکاتە باوکی ئەحمەد شەرع بەزاند، هەر بەو شێوەیە بەچکەکانی  بەغدادیش دەبەزێنێت. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه