Kurdistan Press - گوندی لاجان و پاریسی فەرەنسا! گوندی لاجان و پاریسی فەرەنسا! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گوندی لاجان و پاریسی فەرەنسا!

گوندی لاجان و پاریسی فەرەنسا! 

هۆگر نێروەیی

پاشا کۆتایی دێت بەڵام پاشایەتی هەرگیز کۆتایی نایێت، ئەوجا بۆ ئەوەی وڵات پاشایەکی دادپەروەر هەبێت دەبێت خەڵکێکی دڵسوز  هەبێت، بۆ ئەوەی خەڵکێکی دڵسوز هەبێت دەبێت پاشایەکی دادپەروەر هەبێت.

کاتی خۆی لە سەدەی هەڤدەیەم، چەند کاربەدەست و ئۆسقوفی پاریس کە پیاوی ئاینی بوو چەند جار هەوڵییان دا کە کۆشکی شای فەرەنسا پلەی زیاتر و پارەی زیاتر پێیان بدات بۆ ئەوەی زیاتر دەسەڵاتییان هەبێت. بەڵام کۆشکی لویسێ چواردێ شایی فەرەنسا دژی خواستە شەخسیەکانی ئەوان وەستان، کە ئەوان بێ ئۆمێد بوون لە خواستە شەخسیەکانی خۆیان خەڵکی پاریسیان هاندا  شۆڕش لە دژی کۆشکی شایی فەرەنسا بکەن.  

بنەماڵەی شای فەرەنسا بەشێوەیەک توڕەبوون کۆشکی خۆیان  بەجێهێشت لە پاریس دەرچوون. دوای دەرچوونیان ئابڵوقەیان لەسەر پاریس دانا بە جورێک کەپێش ئابڵۆقە پاریس جوانترین و زەنگینترین شاری جیهان بوو بەڵام لەوکاتەی ئابڵوقە بۆوە هەژارترین شاری جیهان، کە هەژارەکان هەژارتر لێهاتن و ڕێژەی هەژاری دە ئەوەندە بەرزبوویەوە. 

لەو سەرووبەندەدا تەنها ئەو کاربەدەستانە و ئۆسقوفی پاریس لە خێرووبێردابوون، کەلەنەبوونی شا و حکومەتەکەی لەپاریس ئەوان ببوون بە کەسی یەکەم هەر یەک لە ئەوان خۆیان کردبوو حاکمی شار لەسەر حسابی داواکارییەکانی خەڵکی هەژار، بەوەش نەوەستان هەر ڕق و کینەیان بڵاودەکردەوە کەهەر دژایەتی شا بکەن، کۆشکی شای فەرەنساش لە عینادی نەهاتنە دەر ئابڵۆقەیان تووندتر کرد ویستیان بە جارێک پاریس وێران بکەن، کە شاژنی فەرەنسا وتی دەمەوێت پاریس تەختی زەوی بێت بۆ ئەوەی توڵەی خۆم بکەمەوە. چەند کەسی عاقڵدار لە کوشک دا چونە لای شا و شاژنی فەرەنسا وتیان قوربان خەڵکی پاریس هەرگیز دژی ئێوە نین ئێستاش ئامادەن گیانی خۆیان قوربانی ئێوەبکەن بەڵام هەندێک لە وەزیر و ئەوانەی لە حکومەتن باش کاریی خۆیان نەکردووە ئەمەش ڕێگە خۆشبۆوە بۆ دژبەرانی ئێوە کە داواکارییەکانی خەڵکی پاریس بۆ مەرەمی شەخسی خۆیان بەکاربهێنن بەتایبەتی ئۆسقوف کە پیاوی ئاینی یە دەتوانێت بەهۆی بیروباوەرەکانی خەڵکی پاریس زۆر بە لێزانە کار لەسەر عەقڵی خەلک بکات. ئەوجا بۆ ئەوەی ئەم ناڕازییەتیە تەواوبێت کە هەم لە زیانی کۆشک دایە کە کۆشک بێ خەڵکی خۆی بەهێز نییە خەڵکیش بەبێ شای خۆی وێل دەبێت بەدوای خۆیدا ئەم داواکارییانەی خەڵک ئیمزابکەن با نوێنەری تۆ بچێتە پاریس بەناوی شا رەزامەندی دەرببڕن بە پەسەندکردنی داواکارییەکانی خەڵک.  

ئەوەبوو خەڵکی پاریس دوای بریاری شا بە پەسەندکردنی داواکارییەکانی خۆیان، وازیان لە چەک هێنا بە دەنگێکی بەرزەوە داوای گەڕانەوەی شایان کرد بۆ پاریس، بەڵام ئۆسقوف و کاربەدەستانی دیکە کە کۆتایی شەڕ و ئاژاوە لە بەرژەوەندی ئەوان نەبوو دژی گەڕانەوەی شا و حکومەتی شا بوون بۆ ئەوەی حاکمی ئەوان کۆتایی نەیێت، بۆیە بەردەوام خەڵکیان هاندا کە دژی شابن  و دەست لە شۆڕش بەرنەدەن بۆ ئەوەی فەوزا کۆتایی نەیێت  بەڵام خەڵک  ئەمجارە نەکەوتە خەپکی ئەوان و دژی شا نەوەستان، لە کۆتایی دا ئۆسقوف و ئەوانەش هیچ دەورییان نەما و فریای ڕاکردنی خۆیان نەکەوتن شار بەدەرکران، ژیانی خەڵکیش ئاسایی بۆوە لەو سەردەمەدا هەر پاریس حوکم لە جیهانی کرد و بەهێزترین پایتەختی جیهان مایەوە.

سەرەتا، من بەهەموو شێوەیەک لەگەڵ داواکارییەکانی خەڵکم، خەڵک مافی خۆیەتی داواکاری هەبێت لە حکومەت چونکە بەزمانی سادە لە هەموو دەوڵەتان حکومەت باوکی خەڵکە و  خەڵکیش مافی خۆیەتی داواکاری لە باوکی خۆی بکات، بۆیە حکومەت بە زووترین کات ئەوەی لە توانادابێت دەبێت داواکاری خەڵک جێبەجێ بکات. بەڵام گوندی لاجان  هەڵەی خەڵکی پاریس مەکەن، بە دوای شەخس و حیزب و کەسی تێکدەر مەکەون کە ئەوان دەیانەوێت داواکاری ئێوە بۆ مەرەمی شەخسی خۆیان بەکاربهێنن، دڵنیابن هیچ حیزب و شەخسێک بۆ بەرژەوەندی ئێوە پشتیوانی خۆیان دەرنابڕن بەڵکو ئەوان دەیانەوێت شەڕ بە ئێوە بکەن بۆ مەرەمی شەخسی خۆیان نەک شەڕ بۆ ئێوە بکەن.

لە هەموو جیهان کاربەدەستی ئیفلاسکراو لە دۆخی ئاژاوە و فەوزادا دەتوانێت مەرەمی خۆیان بەدیبێنێت نەک لە دۆخی سەقامگیردا، کە لێرە بەهۆی رکابەری حیزبی ناتەندروست کە رکابەری نییە بەڵکو دوژمنکارییە حیزب و شەخس هەیە ئامادەیە هەموو کوردستان تێکبدات بۆ بەرژەوەندی خۆیان، پاکی بە خەڵک و وڵات نییە ئەوەی گرنگە لایان بەرژەوەندی ئەوانە نەک بەرژەوەندی خەڵکە، ئەوجا دڵنییابن هەتا ئەوان پێیان بکرێت ئاژاوە دروست دەکەن بە دەستی ئەوان بێت خەڵک سەنگەر دەگرن لە حکومەت چەکیش پێدەدەن بۆ ئەوەی شەڕ و تێکدان دروست بێت کە هەتا شەڕ گەروەتر بێت زیاتر  بەرژەوەندی ئەوان بەدی دێت، هەرکاتێک دۆخەکە ئاسایی ببیتەوە بە کۆتایی خۆیان دەزانن، بۆیە هەموو شتێک دەکەن دۆخەکە زیاتر ئاڵوزبێت و شەڕ گەورەبێت، پاکیان بەوە نییە چەند خەڵک بکوژرێت بەڵکو ئەوەی گرنگە لایان چی بکرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان نەک چی بۆ خەڵک بکرێت، کە هەر خەڵکێک بکوژرێت زیاتر لە بەرژەوەندی خۆیان نزیک دەبنەوە، کەئامانجی سەرەتاییان تێکدانی گوندی لاجانە و دواتر هەموو کوردستانە.

لە کۆتایی دا، خەڵکی گوندی لاجان دەبێت ئەوە بزانێت کە هیچ کاربەدەستێک و حیزبێک و شەخسێک پشتیوانی لە ئێوە ناکات کە  بەرژەوەندی خۆی تێدا نەبێت. ئەوجا با داواکاری ئێوە لەحکومەت بێت کە هەر حکومەتە دەتوانێت داواکاری ئێوە جێبەجێ بکات نەک کەسی دیکە، ڕێگەش مەدەن هیچ کەس و حیزب و شەخسێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان داواکاری ئێوە بەکاربهێنرێت. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه