بەڵێ کاک مەسرور بارزانی جیاوازی دەکات لەنێوان شارەکان! بە قسەی ئەوان دەبوو هەولێر یان دهۆک یان زاخۆ یان سۆران ئەو شارانە یەکەم شاربن پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەم بگەنێ بەڵام گرنگترین پڕۆژەی کابینەی نۆیەم کە (پڕۆژەی ڕۆناکی )یە (کارەبای 24 سەعاتی) بۆ هەڵەبجەی شەهیدبوو. ئەگەر ڕێگری نەکەن ئێستا سلێمانی زۆر پێش هەولێر دەبوو لە زۆربەی پڕۆژەکان. سلێمانی لەجیاتی ئەوەی پایتەختی سەربازی و تەسفیەی حزب و شەخسەکان بێت ئێستا بە کردار پایتەختی ڕۆشنبیری و ئاوەدانی و لە پێش هەموو شارەکانی کوردستان دەبوو.
نەیارەکانی کوردستان هەڵەبجە کیمیابارانکرد، ئامانجیان ئەوەبوو ئەم شارە بە تەواوی تاریک و وێران بکەن، بەڵام کاک مەسرور بارزانی بە تەواوی ئەم شارە ڕۆناک کرد و پێش هەموو شارەکان دانا چونکە تایبەتمەندی ئەم شارە کە شاری شەهیدە پێش هەموو تایبەتمەندی و هەموو شارەکانی دیکەیە لای جەنابیان.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه