لەلازەر و نەبوونی ناوەندی بریار!
نووسینی: هۆگر نێروەیی
هەتا مەغۆلەکان یەک ناوەندی بریاری بەهێزیان هەبوو ، کە کەس لە قسەی خانی گەورە دەرنەدەچوو، نیوەی جیهان داگیرکرد، بەشێوەیەک کە ئیمبراتوریەتی مەغۆل بە گەورەترین ئیمبراتوریەت بە درێژایی مێژوو دادەنرێت. هەر کە مەغۆل دابەش بوو یەک بریاری ناوەندییان نەما کۆتایی بە ئیمبراتوریەتەکەیان هات یەک بە دوای یەک لەناوچوون.
هەتا دەوڵەتی ئیسلامی یەک خەلیفەیان هەبوو،یەک ناوەندی بریاریان هەبوو، کە هەموو موسلمان پابەندی بریارەکەی خەلیفە بوون، ئیسلام شوێن بە دوای شوێن فەتح دەکرد، ئیمبراتۆریەی بە دوای ئیمبراتۆریەت تەسلیمی دەبوون، کەچی کە ویلایەتەکانی سەربەخۆبوون پابەندی بریارەکانی خەلیفە نەبوون، بەغدا پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی داگیرکرا کۆتایی بە ئیمبراتۆریەتی ئیسلامی هێنرا، هەتککرا، گەورەترین کارەساتیان بەسەر هێنا، بە ملیۆنان موسلمان کۆژران!
هەتا ئیمبراتۆریەتی عوسمانی سوڵتانی هەبوو، کە سوڵتان بریاری سەرتاسەری هەبوو، عوسمانییەکان ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و نیوەی ئەوروپا داگیرکرد، عوسمانییەکان بە شێوەیەک شکۆیان هەبوو کە سوڵتان قەت سەردانی هیچ وڵاتێک نەدەکرد، بەڵکو دەبوو سەرۆکی وڵاتەکان سەردانی کۆشکی سوڵتان بکەن، کە شکۆی سوڵتان لە سەرۆی هەموو سەرۆک و سەکردەکانی وڵاتان بوو، هەموویان پەلەیان بوو بێنە کۆشکی سوڵتان بۆ ئەوەی ڕەزامەندی سوڵتان وەربگرن خەڵات و پارەی باشی بۆ دەهێنا. کەچی کە سوڵتان ئەو شکۆیە نەما و ویلایەتەکان نیمچە سەربەخۆیان وەرگرت، سوڵتان بریاری سەرتاسەری نەما، ئیمبراتوریەکەی وای لێهات کە دەوڵەتێکی بچوکیش لێ نەما هەمووی داگیرکرا سوڵتانیش سەری لەسەر دانا، دوای بە زیرەکی ئەتاتۆرک تەنها لە ئیمبراتۆریەتی گەورە تورکیای ئێستا لێ سەوزبوو. کە دە لە سەدی خاکی گەورەی ئیمبراتۆریەکەی نەبوو.
کوردیش بە درێژایی مێژوو قوربانی نەبوونی یەک ناوەندی بریاری بەهێزە، لەنەبوونی یەک ناوەندی بریار کە هەموو کورد پێوە پابەند بن، سەرەتا کورد دابەشکرا بۆ دوو پارچە، دوای کردی بە چوار پارچە، بەمەش نەوەستان، لە هەر پارچەیەک چەند مێرنشینی سەربەخۆ لێ دروستکران، هێشتا بچوککران، ئاغایان دروست کرد، کە هەر دووژمنێکی کورد هاوپەیمانی ئاغایەک بوون، بەمەش نەوەستا بە ناچاری لە چوار پارچە هەرێمێک بە کورد درا، ئەو هەرێمەش دابەش کرا بۆ دوو زۆن، ئێستاش لە زۆنێک چەند حیزبیان لێ دروستکردووە کە هەریەکیان پابەندی ئەجێندای وڵاتێکن. کە لە بنەرەت دا ئەو وڵاتانەن نەیانهێشتووە کورد بگاتە ئامانجی خۆی، کە دوژمنی ئامانجەکەیەتی.
کورد گەورەترین نەتەوەیی بێ دەوڵەتە، کە ئەمەش چەند خەتای خەڵکی دیکە بێت سەد جار زیاتر خەتای کوردە، چونکە گەر کورد چەند دوژمنی هەبێت هێندە ژمارەی زۆربوو کە دەرهەقی هەموو دوژمنەکان بە زیادەوە دەهات، گەر کورد ناوەندی بریاری بەهێز هەبوایە، پێش تورکیای نوێ و عێراق و زۆربەی وڵاتانی عەرەبی نەک هەر دەوڵەت دەبوو بەڵکو ئیمبراتۆریەت دەبوو، کە ئێستا زڵهێز دەبوو، ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی جیهانی دەبوو بەڵام چونکە یەک ناوەندی بریاری بەهێز نییە، هەمێشە پەرتەوازەیە، لە سوریا بێ ناسنامەکران، لە تورکیا بە تورک کران، لە ئێران لە سێدارەدران و هیچی لێ نەهێشتووە، لە عێراقیش هەموو خەبات و شۆرشەکانی کورد لە مووچە بچووک کران، مووچەش پێ نادەن.
گڵەیی لە خەڵکی دیکە مەکەن کە بەهیچ نەگەیشتن! کە نەبوون بە دەوڵەت، کە نەک هەر گەورەترین نەتەوەیی بێ دەوڵەتن بەڵکو گەورەترین نەتەوەن کە هێشتا بە مرۆڤ حسابا ناکرێن، مافی سەرەتایش بە کورد ڕەوا نابینن! گڵەیی لە خۆتان بکەن، کە هەموو بەلایەک، ئەو لەشکەر و چەکەی لە لالەزار بەکارهێنا نیوەی لەکەرکوک بەکارهێنابایە، ئێستا بەڵایەنی کەمەوە لە باشور کورد دەوڵەت دەبوو، کە باشور دەوڵەت بوایە، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوریش ئێستا لە قونآغێکی دیکە دەبوون بە زۆربەی مافەکانیان دەگەیشتن بەڵام ئەوانەی لە باشورن بەهۆی شتی شەخسی کە هەریەکیان پیاوی وڵاتێکن، شتێکی وایان کرد کە کوردەکانی پارچەکانی دیکەش بێ هیوابکرێن، کە هەتا ماون خۆزگە بە دوژمنێکی کەمێک بەرەحمتر لە پێش خۆیان بخوازن، کە کە کەمتر کورد بکوژرێن، کەمتر کورد زیندانی بکرێن، کەمتر کورد لە سێدارە بدرێن.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه