یەک دەوڵەتی کوردی لە جیاتی 22 دەوڵەتی عەرەبی!
لە جیاتی 22 دەوڵەتی عەرەبی، گەر یەک دەوڵەتی کوردی هەبوایە خەڵکی غەز*زەش لەجیاتی ئەوەی عەرەب بن کوردبانە، هەرگیز دەوڵەتی کوردی نەیدەهێشت کوردی غەز*زە لەبەرچاوی جیهان لەبرسا بمرێت، گەر داگیرکارەکەی نەک ئیسرائیل بووایە بەڵکو ئیمبراتوریەتی ڕۆمی کۆنیش بوایە، ئابلۆقەیان دەشکاند داگیرکەرانیش فریای ڕاکردنی خۆیان نەدەکەوتن. هەر ئەمەش نا، گەر قورئان لە جیاتی ئەوەی بە عەرەبی بێت بە کوردی بوایە، ئیسلام لە سەرەتا لە جیاتی عەرەب بۆ کورد هاتبوایە هیچ کەس جورئەت نەدەکرد لەم جیهانە دا پەنجەی یەک موسلمان خوێنی لێ بێنێت لە ترسی کورد دا.
بە درێژایی مێژوو ئەوە سەلمێنراوە کەلەم جیهانەدا هیچ میللەتێک نییە هێندەی کورد ئازا و مێرخاسبن، هیچ میللەتێک و نەتەوەیەک نییە هێندەی کورد بەوەفا و دلسوزبن بۆ یەکتر، هیچ میللەتێکیش نییە هێندەی کورد ئاشتیخوازیش بن و گرنگی بەپێکەوەژیان بدەن. هەر بۆیە هەمیشە هەموو خەڵکی دیکەی بەرژەوەندیخواز دوژمنایەتی کورد دەکەن چونکە دەزانن گەر حوکمڕانی بە دەستی کورد بێت دیکتاتۆریەتی کۆتایی دێت سەرکردایەتی شوێنی دەگرێتەوە، جیهانی بەرژەوەندی شەخسی کۆتایی دێت جیهانی پێکەوەیی دێتەوە، مافی مرۆڤی کە درۆیەکی جوانە ئەم جیهانە بانگەشەی بۆ دەکەن مافی مرۆڤ بە کردار لەجیاتی دەگرێتەوە. کەس خۆی لەسەر کەس ناسەپێنێت کورد مافی هەموو کەس و میللەت و ئایینێک بە یەکسانی دەدا، بەڵام چونکە ئەوە لە بەرژەوەندی هەندێک شەخس و وڵات دا نییە ناهێلێن کورد بگات بە ئامانج بۆ ئەوەی بەرژەوەندی ئەوان تێکنەچێت.
کورد جوانترین و مێهرەبانترین ئازاترین میللەتە لەم جیهانە بێ رەحمەدا، بەدەستی کورد بێت بەهەشتی دونیای دی دێنتە ئەم دونیایە بۆ ئەوەی مرۆڤ و مرۆڤایەتی بە خۆشی و ئارامی بحەسێنەوە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه