Kurdistan Press - موفەوەز شەماڵ و سەپاندنی حوکمڕانی ئاغا! موفەوەز شەماڵ و سەپاندنی حوکمڕانی ئاغا! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موفەوەز شەماڵ و سەپاندنی حوکمڕانی ئاغا!

موفەوەز شەماڵ و سەپاندنی حوکمڕانی ئاغا!

هۆگر نێروەیی 

ئەوەی بە بەعس نەکرا شیعە دەیەوێت تەواوی بکات، حوکمڕانی ئاغا بەسەر کوردەوە بسەپێنن، شتێک نەهێلین بە ناوی کوردستان! 

لە سەردەمانێک خەڵکی گوندێک ھیچیان موڵک و سەروەت و سامانیان نەبوو ھەمویان بێ بەرامبەر بۆ ئاغاکەیان ئیشیان دەکرد تەنھا لە پێناو ئەوەی سکیان تێر بێت ، پیاوێک چەند پارچە زێڕ و زیوێکی ھەبوو لە کۆتا ڕۆژەکانی خۆی بوو ، بانگی ھەردوو کوڕەکەی کرد پێی وت کوڕەکانم من وا دەمرم چەند زێرو زیوێکم ھەیە ھەردوکتان دوای مردنی من لەسەرخۆتان دابەشی بکەن ،کاتێک پیاوەکە مرد کوڕەکانی لەسەر ئەو زێڕانە شەڕیان کرد ھەریەکەیان دەیان وت دەبێت بەشی من زیاتر بێت چەند ڕۆژێک هەر دەمەقاڵێیان بوو نەگەیشتن بەھیچ ئەنجامێک بڕیاریان دا بچنە لای ئاغا ئەم کێشەیە یان بۆ چارە بکات ، 

ئاغا چی کێشەتان ھەیە ؟ 

ھەردو کوڕەکە ئاغا بابمان چەند زێڕ و زیوێکی لەدوای خۆی بۆمان جێ ھێشتووە چەند ڕۆژە ناتوانین زێر و زیوەکان لەسەر خۆمان دابەش بکەین ! ھاتینە خزمەتی جەنابت کە گەورەی ئێمەی بۆ ئەوەی چارەیەکمان بۆ بدۆزیەوە ، 

ئاغا چما بابتان زێریشی ھەبووە نەم زانیوە ! 

کوا بیھێنن ئەو زێڕانە ، کەمن ھەبم چۆن ئێوە ھەست بەھەبونی خۆتان دەکەن ببن بەخاوەنی زێڕ و زیو ! ھەموو موڵک و سەروەتی ژێر زەوی و سەر زەوی ئەم گوندەیە ھی منن ، چیتان دەوێت من سکتان تێر دەکەم ئەگەر ناڕازیشن لە گوندی من بڕۆن یان ئەم گوندە دەفرۆشم کە ئاغایەکی تر ھات سکیشتان تێر ناکات ! 

ھەردوو کوڕەکان وتیان ئاغا ببورە ھەڵەی باوکمان بوو نەک ھی ئێمە زێڕ و ھەر شتێکی باشە شایەنی تۆیە تەنھا دەستی جەنابت لەسەر سەرمان بێت ھیچی ترمان ناوێت . 

ئێستاش ئەوەی بە بەعس نەکرا شیعە دەیەوێت تەواوی بکات ، حوکمڕانی ئاغا بەسەر کوردەوە بسەپێنن ! ، 

کە گەورەترین بەربەست بۆیان مەلەفی نەوتە ھەموو پیلانێک دادەنێن لەڕێگای بە کرێگیراوەکانی خۆیان کە بەناو کوردن و لەعێراقیەکان عێراقچیترن مەلەفی نەوت لەدەست کوردەوە دەربھێنن ، چیتر شتێک نەمێنێت بەدەست کوردەوە بەرگری لەبونی خۆیان بکەن ، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ وەرگرتنی ھەموو مافەکانی تر ، دوای مەلەفی نەوت نانی کورد دەچێتە قورگی شێرەوە کەبرسیە بەخوێنی کورد بۆتێرکردنی سکی الاکراد بەقسەی ئەوان مەرجی تر بەدڵی خۆیان زیاد دەکەن. 

هەر لە سەرەتاوە نەک ھەر دان بەفیدراڵی نانێن مافی ئۆتۆنۆمیش بەکورد حەڕام دەکەن. 

دواتر دەڵێن ھێزێک نیە بەناوی پێشمەرگە دەبێت ھەڵبوەشێتەوە لەعێراق تەنھا یەک سوپای دەبێت ھەر شارێکی کوردی موفەوەز شەماڵێک دەبێتە حاکمی شار بڕیار لە حسن پلایس وەردەگرێت! 

نابێت لەسەر ھیچ لافیتەیەکی دەزگای حکومی بە کوردی بنوسرێت ناوی شارەکان لە جیاتی ھەولێر و سلێمانی دەکرێنە اربیل و سلیمانیة !، زمانی کوردی بەفەرمی قەدەغەدەکرێت تەنھا دەبێتە زمانی کوچە و کۆڵانەکان!،

ئیشیان بەئاڵای حیزب نابێت چونکە حسابی بۆ ناکرێت بەڵام ھەر لە سەرەتاوە ئاڵای کوردستان قەدەغە دەکەن ھەڵبکرێت دەڵێن لە عێراق تەنھا یەک ئاڵا ھەیە تەنھا ئاڵای عێراق ڕێگەپێدراوە ھەڵبکرێت ! 

اکرادەکان تەنھا بۆ بەرژەوندی خۆیان وەکو چەتە بەکاردەھێنن دەبنە خولامی خولامەکان بەتایبەتی لەشەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عێراقدا بەکار دەھێنن !، 

ھەر کە کورد خۆی ناڕازیکرد منەتی بەسەرەوە دەکەن دەڵێن چیتان دەوێت سکی ئێوە تێر دەکەین کە ئێمە ھەبین چۆن ھەست بەھەبونی خۆتان دەکەن ببن بەخاوەنی مافی خۆتان ببن بەنەتەوەیەکی جیاواز لە ئێمە ! ناڕازین لە شارو و عێراقی ئێمە دەربچن بڕۆن لەژێر حوکمڕانی ئەحمەد شەرع یان ئەردوغان لێرە پرسێک نیە بەناوی کورد و کوردستان بڕۆن بۆ لای ئەوان با کوردایەتیتان پێ بدات . 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه