Kurdistan Press - مەسرور بارزانی نەخشەی سەد ساڵ پێش ئێستا دەگۆڕێت! مەسرور بارزانی نەخشەی سەد ساڵ پێش ئێستا دەگۆڕێت! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی نەخشەی سەد ساڵ پێش ئێستا دەگۆڕێت!

 

مەسرور بارزانی نەخشەی سەد ساڵ پێش ئێستا دەگۆڕێت! 

هۆگر نێروەیی 

مەسرور بارزانی بە کاڵای وزە، ئامانجیەتی نەخشەی سەد ساڵ پێش ئێستا بگۆڕێت، کە لە جیھانی ئەمڕۆدا سەرچاوەکانی وزە(نەوت و غاز) نەک تەنھا کاڵایەکی ئابورین، بەڵکو کاڵایەکی سیاسی و ستراتیژین، کاڵای سەربازی ئەمنی و ئاسایشن، کاڵایەکی سەربەخۆین، کاڵای ھەر شتێکن کە تۆ لە خەیڵدا ناتوانی بەدەست بھێنی بەم سەرچاوە دەتوانی بەدەستی بھێنی و بەزیادەوەش. 

پێش سەدەیەک، لەلایەن کۆلۆنیالیزمی فەڕەنسی و بەریتانی نەخشەی جیۆپۆلۆتیکی ناوچەکە گۆڕا، دوای کۆتایی پێھێنانی ھەژمونی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، چەند دەوڵەتێک دروستکران لە ناوچەکە بەبێ خواستی نەتەوەکانی ناوچەکە، کورد لەو نەخشەیەدا لەدەرەوەی ھاوکێشەکە بوون، بێ ئاڵا و خاک کران، بێ ناونیشان و شوناس کران! ھەتیوکران و دەربەدەرکران ئەمپەر و ئەوپەڕی تاریک کرا. سنورەکانی چوار وڵاتان لەسەر نەفەسی دانران بۆ ئەوەی بخنکێنرێن. کۆلۆنیالیزمی فەرنسا و بەتایبەتی تر بریتانیا ئامانجی ئاشکرایان گەشە و ئاوەدانی و بەرقەرارکردنی ئارامی بوو لە ناوچەکە،  ھەروەھا بەرژەوەندی شارەوەشیان کۆنترۆڵی نەوت و گاز کە دوو جەمسەری وزەن، کەھەر دەوڵەتێک بیەوێت حوکمڕانی لە جیھان بکات بەبێ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەی وزەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نابێت. 

مەسرور بارزانی بە کاڵای وزە، ئامانجیەتی نەخشەی سەد ساڵ پێش ئێستا بگۆڕێت،کورد لەقەتیسکردنی ناوچەکە (ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست) و بەتایبەتی لە عێراق کە پڕ ئاڵۆزترین ناوچەیە بھێنتە دەرەوە و بکرێتە یەکەیەکی سەرەکی لە ھاوکێشەکانی سیاسەتی نێودەڵەتی، هەمیشە بە ڕاشکاوانە دەڵێت سەد ساڵە ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە.

کە بەدڵنیایەوە نەیارەکانی ئەو بەرەپێشچونەوەی کورد پێیان ھەزم ناکرێت، ئەوان چاوەڕێ بوون لە ھەواڵی بەپەلەی جیھان دا بنوسن سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەستگیرکراوە کە خۆیان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە مەسرور بارزانی ناتوانێت سەردانی ئەمریکا بکات دەستگیردەکرێت، کە لە جیاتی دەستگیرکردن گرێبەستی مێژووییان ئیمزاکرد، نەیارانی کوردستان بەکرێگیراوانی خۆیان بەکارھێناوە بۆ ئەوەی دژایەتی گرێبەستی مێژوویی ئەمریکا بکەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری وزەدا. ئاخر ئەمریکا هەر شوێنێک بیەوێت لەم جیهانەدا داگیردەکات بەهۆی نەوتەکەی دەست لێ هەڵناگرێت تا دوا قەترەکەی، کەچی ئێستا وەکو دەوڵەتێکی بەهێزی کە سەدان ساڵە دەوڵەت گرێبەستی ملیاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئیمزادەکات.

ئاخر نەیارانی کوردستان چۆن پێیان هەزم دەکرێت ئەو بەرەو پێشچونەوەی کورد، کە ھەتا دوێنێ کوردی کردۆتە دەرەوەی ھاوکێشەکەکان، هەرچی ڕێککەوتنی خۆیانە لەسەر حسابی کورد ئیمزاکراوە، نەیان دەھێشت کورد ھەست بەھەبونی خۆی بکات، بەڵام ئەمڕۆ سید العالم (ئەمریکا) وەکو دەوڵەتێکی بەهێزی ناوچەکە مامەڵەی لەگەڵ هەرێم دەکەن، ڕۆژئاوا بە هەڵەی خۆیان زانیوە کەدوای سەدەیەک ناوچەکە ئاڵۆزیەکانی زیاتربون، گەشەی نەک ھەر بەرەو پێشەوە نەچووە بەڵکو خراپتر بووە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو ھەڵەیەی کەدوێنێ کرا ئەمڕۆ ئەمریکا دەیەوێت یەکەی سەرەکی ھاوکێشەکان بگۆڕێت  بۆ ئەوەی ھەندێک یەکەی فەرمی سەر لەنوێ لەدایک ببن ببن بە ئەمر واقیع لەناوچەکە.  

لەسەروبەندی شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا و 7ی ئوکتۆبەر شەڕی ئیسرائیل و حەما*س قەیران بەرۆکی ھەموو جیھان گرتۆتەوە، جیھان بەگشتی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لەبەردەم گۆڕانکاری گەورە و حەتمی دایە. لەم گۆڕانکاریانەدا گەر کورد یاریزانێکی لێزان نەبێت دەکرێتە خەڵوز بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکە دەکرێت، بەڵام گەر یاریزانێکی لێزان بێت لەسەر ئەو ھەموو فشارانەی لەناوخۆ و لەدەرەوە دەکرێتە سەر پشکی شێری گۆڕانکاری بەر دەکەوێت خۆی دەبێتە یەکەی سەرەکی گۆڕانکاریەکان نەخشەی بەدڵی ئەو دادەڕێژرێت. کە سەرۆکی حکومەت بەروە ئەمریکا و ئەوروپا ھەنگاوی نا، بۆ ئەوەی ھەم خواستی ئەوروپا و جیھان پڕبکات بۆ غازی سروشتی، ھەم بتوانێت پێش وەختە کورد ئامادەبکرێت بۆ ئەوەی خۆی گۆڕانکاری بە ھاوکێشەکان بکرێت نەک گۆرانکاری پێ بکرێت و لەدەرەوەی ھاوکێشەکان بێت.  

سەرۆکی حکومەت خاوەنی روئیا و دوربین و ستراتیژیەتێکی ڕوون و چەسپاو و نەگۆڕە، کە دەستبەردار نەبوونی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی گەلی کوردستانە و سازش نەکردن لە سەر مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان. ھەروەھا بەگرتنەبەری ڕێگایەکی سەخت کە پڕە ئالینگاری و کۆسپ و بەربەست بە هەبوونی ئیرادەیەکی بەھێز و جدی کە کەس ناتوانێت لەو ڕێگایە پاشگەزبکاتەوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ھەموو ھەڵانەی لە ڕابردوو کراون، و بەسیستەمکردنی ھەرێمی کوردستان بڕدنەوەی سەر سکەی ڕاست و سەلامەت بۆ داھاتوو. جیھان و رۆژئاوا ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دنیابینی سەرۆکی حکومەت بۆ دەرەوە بە ئەرێنی ئایندەکی ڕوناک لێی دەڕوانن. پێشوازیەکی شاھانەی لێدەکەن، وەکو سەرۆک وڵاتێکی زلهێز لەناوچەکە نەک ھەرێم، ئەوانیش با ھەر لەدەوری خۆیان بخولێنەوە کە ئاراستەدەکرێن، جارێک بە موشکەوە دەیگرن، جارێک بە ڕاپۆرتی پڕ لە چەواشەکاری، ئێستاش بە دژایەتی گرێبەستی مێژوویی گرتویانە، مرۆڤی کەم ھەر بە شتی کەمەوە دەیگرێت و بەکەم ڕازیە، سەرۆکی حکومەتیش بەرەو لوتکە و لوتکەی بەرزتر ھەنگاو دەنێت.  

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه