Kurdistan Press - تونێلە داخراوەکەی گێژاوی سیاسی عێراق بەرتەسکتر بووەتەوە تونێلە داخراوەکەی گێژاوی سیاسی عێراق بەرتەسکتر بووەتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تونێلە داخراوەکەی گێژاوی سیاسی عێراق بەرتەسکتر بووەتەوە

کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق و ختوکەدانی هەستوسۆزی شەقامی بەغدا  لەم ئانوساتەی عێراق بە دۆخێکی سەخت و چارەنوس سازدا تێپەردەبێ، بەدەرە لە گشت بەرپرسیارەتیەکی نیشتیمانیەوە. 

هەربزاڤ و رێکخراوێک لە پرۆسەی سیاسی وڵات کشایەوە، وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و ئەخلاقی پێویستە حیساب بۆ هەر هەنگاوو پلان و خیتابێکی خۆی بکات و هەڕەمەکی ئاو لە ئاشی تێکدانی دۆخی وڵات نەکات. 

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنە گشتیەکاندا، هێشتا کوتلە و لایەنە سیاسیەکانی عێراقی لەسەر هێڵی مقۆمقۆ و بینەو بەردەی سیاسی و بەرژەوەندیە حزبیەکان ماونەتەوەو نایانەوێ بەرژەوەندی گەل و نیشتیمان بخەنە سەرووی ئەجیندا دەرەکی و جەمسەربەندیە ناوەکیەکاندا. 

بەردەوام بوونی ئەم دۆخە جۆرێک لە نائومێدی و نەمانی متمانەی لە نێو عێراقیەکان خۆیان و دەسەڵاتدارانی وڵات و کوتلە سیاسیەکان هێناوەتە ئاراوەو هیچ ئاسۆیەکی دڵخۆشکەر بۆ دەرباز بوون لە تونێلە داخراوەکە بەدی ناکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا