لەوەتەی کورد لەم پارچەیەی کوردستاندا بە زۆری زۆرداری و دوور لە ویست و خواستی خۆی بە عێراقەوە لکێندراوە، بە هەموو شێوەیەک لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە هەوڵ دراوە لە بۆتەی نەتەوەی سەردەستی عەرەب بتوێتەوەو هەستی نەتەوایەتی فەرامۆش بکات و عێراقیانە بیر بکاتەوە.
بە درێژایی سەدەی رابردوو کورد بۆ بەرەنگاوبوونەوەی شۆفینیزمی نەژادی و بەرپەرچ دانەوەی سیاسەتی ستەمکاری دەسەڵاتدارانی ناوەندەوە، هەموو رێگاو شێوازو ئامرازێکی تاقی کردۆتەوەو دواجار نەگەیشتووە بە دەرەنجامێکی هیوابەخش دڵنیاکەرەوە.
پرسی رەوای کورد بەر لەوەی پرسی بودجەو موچەو شایستە داراییەکان بێت، پرسێکی سیاسیەو پەیوەستە بە خاک و نیشتیمانێکەوە بێ پرسی کورد خراوەتە سەر بەغدا.
گرینگە سیاسیە واقع بینیەکانی هەرێم هەوڵی بەرجەستەکردن و زەق کردنەوەی دیوە سیاسیەکەی دۆزی کورد بکەن بە ئەولەویەتی کارکردن بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی سەرلەبەری ئەو گرفتانەی لە دوای رووخانی بەعسەوە بوونەتە لەمپەری گەورە لە بەردەم جێگیربوونی دۆخی هەرێم و رەواندنەوەی دڵەراوکێ و ترس و دڕدۆنگیەکانەوە.
وەڵام بدەوه