تەیف سامی نییە فەرمانبەرانی قومن!
هۆگر نێروەیی
کورد زۆر بە سادەیی لە عێراق دەڕوانێت، وا دەزانێت تەیف سامی هۆکاری نەناردنی مووچەیە! عێراق زۆر لەوە زیرەکترە کە ئێمە لێی تێدەگەین! بە ژنێک شەڕی کورد دەکات کە خۆدی ژنەکە تەنها کارەکتەرێکە بڕیاری سەرووی خۆی جێبەجێ دەکات! تەیف سامی تەنها بەڕەقەم شەرعیەت بەوە دەدات کە کورد زەلیل بکرێت و مووچە نەنێرێت بۆ ئەوەی کورد هەر چاوی بە خێرو سەدەقاتی عێراق بێت! و ببێت بەسوالکەری بەغدا! گەر نا هۆکاری زەلیل بوونی کورد تەیف سامی نییە بەڵکو ئەوانەن کە بڕیاری عێراق بە دەستەوەیە(سوودانی نییە)! بەڵکو فەرمانبەری قومن کەبڕیاریان بۆ دێت نەک بڕیاردەرن! کە ئەوانیش بە تەیف سامی و ئەمسالەکانی دەڵێن ئەو حسابەتە لەگەڵ کورد بکە بۆ ئەوەی زەلیل بێت! کە عێراق هەمیشە دەیەوێت کورد زەلیلی ژێردەستی خۆی بێت، کەجاران بەدیکتاتۆری ئەوەی دەکرد، ئێستا بەشەرعیەتیدانی زۆرینەی پەرلەمانی شیعە دەکات، کەلەپشت پەرەدە ئەم سیاسەتە داڕێژراوە بە ئەجێندایی قوم، ئەوەی هۆکاری زەلیلکردنی کوردە چینی مووسەقەفەکەی کوردە، کێشەی لە هەموو گەورەتریش عێراق قەت لەم زەلیکردنەی کورد تێر نابێت! هەر زیاتر تێنوی زەلیکردنی کوردە.
ئەوەی عێراقی مەلکی و عێراقی قاسمی و عێراقی دیکتاتۆری بە چەک و کیمیابارانکردن و زیندەبەچاڵکردن نەیتوانی بکات، عێراقی شیعە بەبێ چەک خەریکە تەواوی دەکات،کەبەدرێژایه سەد ساڵ عێراق بە هەموو چەکی قەدەغەکراو نەیتوانی پرسی کورد مات بکات بەڵام عێراقی شیعی بە دوو ساڵ بەبێ چەک بەیاسایی قوم خەریکە پرسی کورد مات دەکات! کێشەی کورد تەنها لە چوارچێوەی مووچەدا دەهێلێت هەموو ئەوانی دیکە لەباردەبات! کە شەری خۆش بە چینی مووسەقەفەکەی کورد دەکات، کە نووسەر و پەرلەمانتار و سیاسیە خوێندەوارن، کە ئەوان بە ساڵ و مانگ هاواریاندەکرد کورد شتی خۆی تەسلیم بکات کە تەسلیمکرا، دوو شەش بە عێراق درا، ئەوانیش بە دڵی خۆیان چی بوێت ئەوە دەکەن تا بە تەواوی ئەم ئەزموونە لەباردەبەن بۆ ئەوەی کورد بۆ هەتا هەتا ناسنامەی خۆی ونبکات، ئەوکات وەکو سولکەر بە میزاجی قوم کەی بیەوێت هەندێک پارە بە کورد دەدات، کەشی بیەوێت لێی دەبڕێت!
کورد هیچ کارتیش بەدەستەوە نەماوە ئەوە نەبێت کە لە پروسەی سیاسی عێراق بکێشیتەوە و چینی مووسەقەفەکەی خۆشی لە
هەرێم دەربکات لە بەغدا بەجێبهێلێت، ئەوکات بوولەرزەکەی کشانەوەی کورد عەرشی قوم دەلەرزێنێت دەنگەکە لە بەغدا دەبیسترێت، ئەوجا یان مووچە و زۆر شتی دیکە دەنێرن، یان سنووری دەستکرد نامێنێت کورد لەو زەلیلیەی عێراق دێتە دەرەوە و بەواو دەحەسێتەوە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه