نەیارەکانی پارتی ھەر جارێک کەبیانەوێت لە پارتی بدەن، ھەر دەمیان بکەنەوە دەڵێن پارتی لە تورکیاوە نزیکە، پارتی تەسلیمی تورکیا بووە، پارتی خزمەتی ئەجێندای تورکیا دەکات، پارتی ئۆرگانێکە لە حیزبی داد و گەشەپێدانی ئەردوغان تا کۆتایی.
من ھەمیشە دەڵێم کەسێک کە ھیچ بەرھەمی نەبێت بە کەسی بەرھەمدارەوە دەگرێت، عەیبە بۆ دروست دەکات بۆ ئەوەی عەیبەکانی خۆی پێبشارێتەوە. با بەعەیبەکانی بێ بەرھەمدارەکانەوە نەگرین چونکە خۆیان جگە لە عەیبە ھیچی تریان نیە، ھەندێک نمونەی ڕوون و ئاشکرا ھەن کەوەڵامی ئەو تۆمەتانەی ئەوان بدەین کە لەسەر پارتی دروست دەکەن.
کاتێک سەرۆک بارزانی بڕیاری دا پرۆسەی ڕیفراندۆم ئەنجام بدات ھەموو جیھان دژی وەستایەوە بە تایبەتی ھەڵویستی تورکیا لەھەموو دەوڵەتەکانی تر توندتربوو بەرامبەر کوردستان و خودی سەرۆک بارزانی ، بارزانی بۆ دەنگی ئەمریکا فەرموی ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ھەموو دەوڵەتەکان بەڵام زمانی تھدید لەکەس قبوڵ ناکەین نە لە ئێران نە لە تورکیا نە لەکەس و ڕیفراندۆمیشی ئەنجامدا گەورەترین سەرکەوتنی بەدەست ھێنا ، حیزبەکانی سلێمانی ئەوانەی کوردایەتیمان پێ دەفرۆشن لەگەڵ تورکیا و ئێران رێکەوتن بۆ ئەوەی شکست بە ڕیفراندۆم بھێنن کەرکوکیان دایە دەستی حەسەن پلایس و خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەریان ئەنجام ھەر بەوەش نەوەستان پێش دەبابەکانی حەشدی شعبی کەوتن تەپڵی سەرکەوتنیان لێدەدا مژدەی سەرکەوتنیان بە یەکتر دەدا کە دھوک و ھەولێر داگیر دەکرێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێر کەمتر بەڵام پارتی بەتەنھا بەرامبەر سێ دەوڵەتی داگیرکار و جاشەکانی ناوخۆ وەستا شکستی بەھەموویان ھێنا ، ھەر ئێوەش بوون چوونە تورکیا لە ئەردوغان پاڕانەوە بە زمانی تورکی قسەتان دەکرد ماستاوتان بۆ ئەردوغان دەکرد تەنھا بۆ ئەوەی فرۆکەخانەی سلێمانی بکاتەوە،
کاتێک ئەردوغان ھێرشی کردە سەر ڕۆژئاوا ھەمویان بێدەنگیان ھەڵبژارد، ھەرتەنھا لە کەناڵەکەیان قسەیان فرێدەدا لەکەش و ھەوایەکی پڕ فێنک دا بەڵام کەناڵەکان پارتی (ڕوداو و کوردستان ٢٤ ) لە ناو جەرگی ڕۆژئاوا بوو ھاواری خەڵکی ڕۆژئاوایان بە ھەموو جیھان گەیاند بێ ویژدانیەکانی ئەردوغانیان پیشانی جیھاندا، کە ئەوان ھەمیشە دەڵێن ئەم دوو کەنالەی جوت ئاموزا سەر بەتورکیان ، ھەر دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر بوو کەلو پەل و خواردنیان بۆ خەڵکی ڕۆژئاوا برد و بەھانایانەوە چوو ، تەنھا سەرۆک بارزانی و سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ ھەموو جیھان لەسەر خەت بوون بۆ وەستاندنی ئەو شەڕە و ڕێگە چارەیەک بۆ رۆژئاوا بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی زیاتر خوێنی کورد نەڕژێت و نەکرێنە قوربانی بەرژەوەندی زڵھێزەکانی ھەرێمی و جیھانی.
•دەیان وت «نێچیرڤان بارزانی»لە ئەردوغانەوە نزیکە بەڵام کاتێک سەرۆکی ھەرێم ووتی (من لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزلوم کۆبانێ لەپەیوەندی دام پێکەوە دانیشتوینە )لە کاتێکدا مەزڵوم کۆبانێ لای ئەردوغان تیرۆریستە و داواکراوە نەیان ووت سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ ئەو کەسە دانیشتووە کە تیرۆریستە لای ئەردوغان و کوردایەتی کردووە، چەند جاریش مەزڵوم کوبانێ سوپاسی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە بۆ بەدەنگەوەھاتنی خێرا دڵفراوانی بۆ داواکارییەکانی ڕۆژئاوا.
دەیان ووت پارتی دەرزی لە «موحەمەدی ڕۆژائاوا»دەدات، دەیەوێت بکوژێت بۆ ئەوەی تاوانی تورکیا و ئەردوغان بشارێتەوە لای جیھان کەچی سەرۆک بارزانی "محمد"ی لە ڕۆژئاوا ھێنا بەبرینداری لە ژێر چاودێری چڕ ناردی بۆ فەرەنسا بۆ دوو مەبەست (یەکەم بۆ چارەسەرکردنی کە دوای چەند مانگێک تەندروستی موحەمەد زۆر باشنوو و ئێستاش بەتەواوی چاک بووە ، دووەم بۆ ئەوەی ئێش و ئازارەکانی کوردانی ڕۆژئاوا کەلە ژێر ڕەحمی توپ و دەبابەکانی ئەردوغان پێشانی ھەموو جیھانی بدات ھەرچەند دەسەڵاتدارەکانی تورکیا فشاری زۆریان لە بارزانی کرد ھەڕەشەیان کرد و ھەموو ھەوڵێکیان دا بارزانی محمد ڕادەستی ئەوان بکاتەوە بەڵام بێ سود بوو بارزانی پشتی لەھەموو تورکیا کرد بۆ منالێکی کەمتر لە ١٠ ساڵ.
پارتی وەکو دەوڵەتێک سیاسەت دەکات نەک وەکو حیزبێک لە خەمی ھەر چوار پارچەی کوردستانە ھیچ دەوڵەتێک بە دوژمنی خۆی نازانێت و ھیچ دەوڵەتێکیش بە دۆستی خۆی نازانێت ھەر دەوڵەتێک لەبەرژەوەندی کورد بێت پارتی زیاتر مامەڵەی لەگەڵ دەکات و ھەر دەوڵەتێک لە بەرژەوەندی کورد نەبێت پارتی زیاتر ئیھمالی دەکات پارتی سیاسەت و ئیرادەی خۆی تەسلیمی ھیچ دەوڵەتێک و کەسێک ناکات سیاسەتی ڕۆژ دەکات ئەمڕۆ دۆستە ئەگەر لەبەرژەوەندی کوردبی سبەی گەر دوژمنیش نەبێت پشتی لێدەکات ئەگەر لەبەرژەوەندی کورد نەبیت .
وەڵام بدەوه