Kurdistan Press - پەکەکە لە جل و بەرگدا کوردن بەڵام لە کردار و جوڵەکانی دا لە میتی تورکی زیاتر میتن پەکەکە لە جل و بەرگدا کوردن بەڵام لە کردار و جوڵەکانی دا لە میتی تورکی زیاتر میتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەکەکە لە جل و بەرگدا کوردن بەڵام لە کردار و جوڵەکانی دا لە میتی تورکی زیاتر میتن

پەکەکە بەناو ھێزێکی کوردی یە بەڵام لە ڕاستی دا بەکردار ھێزێکی تورکی یە کە جل و بەرگی کوردی لەبەرکردوە و لەبەرژەوەندی تورکیا جوڵە دەکات، ھەر کاتێک تورکیا  ویستی بێت شوێنێک داگیربکات پەکەکە دەچێتە ئەو شوێنە بیانو بە تورکیا دەدات، ئەگەر ئاوڕێک لەڕابردووی خەباتی پەکەکە بدەینەوە کە نزیکەی 40 ساڵە دامەزراوە ھەرگیز نابینی پەکەکە خەباتی کردبێت بۆ ئازادکردنی یەک مەتری خاکی کوردستان کە داگیرکراوە خەباتی پەکەکە ھەمیشە لەو شوێنانەی کوردستان بووە کە ئازادە لە ژێر دەستی وڵاتی داگیرکراو نیە بۆ ئەوەی بیانو بە وڵاتی داگیرکەری کوردستان  بدات کە ئەو شوێنانەی ئازادەش داگیری بکات. 

                                 دەڵێن لەسەردەمانێک، پاشایەک ھەبوو ویستی سنوری دەوڵەتی خۆی فراوان بکات ئیمپراتۆریەتێکی مەزن دروست بکات، چاوی لە داگیرکردنی شاری وڵاتە دراوسێکەی بوو، کەئەو شارە خاڵی ستراتیژی بازرگانی ناوچەکە بوو، لەسەر ھەموو ناوچەکە موسەیتەریش بوو بەھۆی بەرزاییەکەی، پاشا ھێزی زۆری ھەبوو دەیتوانی ئەو شارە داگیربکات بەڵام ھێز بەس نەبوو پێویستی بەبیانویەک بوو بۆ داگیرکردنی ئەو شارە، ھەڵسا گروپێکی زیرەک لەسەربازی خۆی ناردە ئەو وڵاتە، لای خۆی وەکو تاوانبار لە قەڵەمیانی دا بەتۆمەتی دزینی نھێنی دەوڵەت، کە پاشای وڵاتی تر ئەو سەربازانەی بینی زانیبوی کە تاوانبارن لای دەوڵەتی دراوسێ بەڵام بۆ ئەوەی سودی لێ ببینێت بەھۆی زیرەکی ئەو سەربازانە دوژمنکاری لەمێژینەی لەنێوان ھەردوو وڵات لەکۆشکی خۆی ھێشتیانیەوە بەو سەربازانەی وت نابێت بەھیچ شێوەیەک پاشای وڵاتی ئێوە بزانێت کە ئێوە لای منن، 
پاشا دواتر بۆ لێگەڕان بۆ ئەو تاوانبارانە سەربازی خۆی ناردە کۆشکی پاشای وڵاتی تر ڕەسمی ئەوانیشی لەگەڵ بوو پیشانی پاشای دا ئەگەر لە وڵاتی ئێوە بن ئەم تاوانبارانە فەرمانی دەست بەسەر کردنیان ھەیە و نھێنی وڵاتی ئێمەیان دزیوە، پاشاش وتی ھیچ کەسێک بەم شێوەیە لای ئێمە نیە ھێشتا قسەکانی تەواو نەبون ئەو کەسانە ھاتنە ناو کۆشکی پاشا، سەربازانی وڵاتی تر ھەڕەشەیان لەپاشا کرد کەچۆن ئەم تاوانبارانەی لای خۆی ھەڵگرتووە سوکایەتیشی پێکرد پاشاش لەتوڕەیی دا فەرمانی دەستگیرکردنی ئەوانیشی دا، ئەوەبوو بیانو بۆپاشای تر دروست بوو ھێرشی ئەو وڵاتەی کرد ئەو شارە گرنگەی لێ داگیرکرد ئەو وڵاتەی خستە ژێر ملکەچی بڕیارەکانی خۆی،

تورکیا ڕقی لەکورد نیە بەھۆی پەکەکە بەڵکو ڕقی لەنەژادی کوردە، بەدرێژایی مێژوو تورکیا خاکی کوردستانی داگیرکردووە، ئەگەر ئاوو ھەوا بەدەستی تورکیا بوایە بەکوردی نەدەدا بۆ ئەوەی ھەمویان بخنکێن، 
ئەگەر ھەموو جیھان ڕێگا بدات دەوڵەتی کوردی دروست بێت بەئێرانەوە کە لەتورکیا کەمتر نیە لە دوژمنایەتی کوردەکان دا تورکیا ڕێگا نادات نەک لەسەر زەوی بەڵکو لەمەریخیش دەوڵەتی کوردی دروست ببێت، جا ئامانجی لەمێژینەی تورکیا داگیرکردنی خاکی کوردستانە بەڵام
لەجیھانی ئەمڕۆ یاسای نێودەوڵەتی ھەیە، بەبێ بیانو تورکیا ناتوانێت ھێرش بکاتە سەر چۆلەکەیەکی کوردیش یان مەترێکی خاکی کوردستان داگیربکات، 
بیانوی تورکیا بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان پەکەکەیە کەلای ئەمریکا زۆربەی وڵاتانی جیھان پەکەکە لەلیستی تیرۆردایە، جا ئەوان ناتوانن لەسەر کورد بێنە دەنگ حەقیش بەتورکیا دەدەن کەشەڕی دوژمنی خۆی دەکات وتیرۆریستە لای ئەوان، 

ناڵێم تورکیا پەکەکەی ناردووە بۆ باشور بۆ ئەوەی داگیری بکات بەڵام ئەگەر پەکەکە دەیەوێت کوردایەتی بکات شوێنی تر ھەیە بۆ کوردایەتی، باشور پێویستی پێ نیە ھەم نیمچە سەربەخۆیە ھەم ئازادە تەنھا پێویستی بە ھێزی دیبلۆماسیەتە بۆ ئەوەی بەتەواوی سەربەخۆ بێت، بەڵام پەکەکە ھەر لەباشور بمێنێتەوە بەردەوام بێت بە بیانودان بەتورکیا کەچەندین خاکی باشور بەھۆی ئەوان داگیرکراوە و ڕۆژێک دێت ئەم نیمچە سەربەخۆیە نامێنێت بەھۆی ئەوان ئەوکات جیاوازی پەکەکە وداگیرکەرانی خاکی کوردستان نابێت، جا پێویستە ھەرچی زووە پەکەکە سەنگەری شەڕی خۆی بباتە شوێنی تر ئەگەر نا پێش ئەوەی ھەموو کورد زیانی سیاسەتی ئەوان بدەن دەبێت حکومەتی ھەرێم بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکانی تورکیا پەکەکە لەباشور دەربکات بەھەر ڕێگایەک بێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه