خاوکردنەوەی گرژیەکان لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسیەکانە نەک بەیاننامە ڕەسمی و ناڕەسمیەکان و میحوەری سۆشیال مێدیا
لە پاڵ ئەو شەپۆلەی ئیدانەکردنی تۆپ بارانەکەی دەڤەری زاخۆو کوژراوبرینداربوونی کۆمەڵێک گەشتیار، وەگەڕ خستنی کەناڵە دیپلۆماسیەکان بە ئاڕاستەی خاوکردنەوەی ئەو دۆخە ترسناک و پڕ لە گرژیە، بژاردەیەکی کاراو مەنتیقیە.
هەرێمی کوردستان گیرۆدەی چەندین کێشەو گرفتی ناوەخۆیەو هەر رۆژەی کێشەو رووداوێکی نەخوازراو لەم سەری زاخۆوە تا ئەوسەری خانەقین رووبەرووی حکومەت دەکرێتەوە.
بە واتایەکی تر هەرێم لە چەندین میحوەرەوە دوورلە خواستی خۆی دەکەوێتە بەر پەلامارو فشار خستنەسەری بە ئامانجی ملدان بۆ خواست و داواکاری هێزە هەژمونگەراکانی دژبە بەرژەوەندی گشتی و ئاسایشی هەرێم.
لە دۆخێکی لەمجۆرەی پڕ فشارو بینەوبەردەدا، کاراکردنی کەناڵە دیپلۆماسیەکان لە ئاستی ناوچەکە، پێویستیەکی حەتمی و پێنگاڤێکی کارایە بۆ خاوکردنەوەی گژیەکان و کۆنترۆڵ کردنی لێدوانە فەرمی و نافەرمیە حکومی و ناحکومیەکان، بە تایبەت ئەو بابەتانەی لە رووبەری سۆشیال مێدیای کوردیدا پەخش و بڵاودەکرێنەوەو هیچ سانسۆرێکی لەسەر نیە.
وەڵام بدەوه