پێتان دەڵێم چۆن بە ئاسانی لە پارتی دەبەنەوە!
هۆگرنێروەیی
ئەمە بکرێت پارتی لە حیزبی ملیۆنییەوە دەبێتە حیزبی سفری!
پارتی، لە یەک بازنەیی، لە چوار بازنەیی، لە چەند بازنەیی، لەگەڵ کۆمسیونی عێراق و لەگەڵ کۆمسیۆنی هەرێمەوە، بەبێ جیهازی ئەلێکترونی بە جیهازی ئەلێکترونیەوە، بە دەست و بە فلاش میمورییەوە بە دیزاینکراو و بەبێ دیزاینکراو، بەهەرچی نەیارانی پارتی کە داوایان کرد بەو شێوەی خۆیان دەیویست هەڵبژاردن بکرێت پارتی هەر زۆرینەی دەنگەکان بە دەست هێنا و نەک هەر یەکەم بوو بەڵکو هیچ حیزبێک نەیتوانی نیوەی دەنگەکانی پارتی بەدەست بهێنێت!
ئەوەش بڕایەوە، کە دەیان وت پارتی بەهۆی شارێک زۆرینەی کوورسیەکان دەباتەوە. پارتی بەبێ دهۆک، یەکەمی کوردستانە، لەگەڵ دهۆک نەک هەر یەکەمە بەڵکو هەموو حیزبەکان بەیەکەوە هێندەی پارتی دەنگیان بەدەست نەهێنا. پارتی بەبێ دهۆک زیاتر لە 410 هەزار دەنگی لە هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر بەدەست هێنا، حیزبی دووەم کە خۆی پێ رکابەری پارتی دەزانێت بەخێرو سەدەقات بەئەملا و ئەولا لە هەموو کوردستان بە زۆر گەیشتە 400 هەزار دەنگ! پارتی بە دهۆکەوە 800 هەزار دەنگی تێپەڕاند، هەموو حیزبەکان بە بەیەکەوە بەعەلمانی و بەئیسلامیەکانەوە بە حیزبی نوێ و کۆنەوە بە دەرکراوەکان و بە دۆڕاوەکان نەگەیشتن بە 800 هەزار دەنگ!
هەرچی بڵێن و هەرچی داوایان کرد، هەر خۆیان بچووک بوون پارتی گەورە و گەورەتر دەبوو.
ئەوجا تەنها یەک ڕێگاتان هەیە کە لەپارتی ببنەوە. ئەویش بڵێن دەنگ دان بۆ پەرلەمانی کوردستان نابێت خەڵکی کوردستان دەنگ بدات بەڵکو دەبێت خەڵکی حەویجە و ئەوانە دەنگی بدەن، یان دەبێت حەشدی شەعبی و پاسدار و بەرەی مقاومە دەنگی بدەن، دڵنیابن پارتی یەک دەنگ و کوورسی ناباتەوە لە حیزبی ملیۆنییەوە دەبێتە حیزبی سفری!، چونکە هەرچی نەیاری کوردستانە نەیاری پارتی یە، ئەوجا پێویست ناکات خۆتان ماندووبکەن هەرجارەو داوایەک بکەن بۆ ئەوەی لە پارتی ببنەوە، هەر داوا بکەن کە نەیارانی کوردستان دەنگ بدەن و کوورسی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی بکاتەوە دڵنیابن بە ئاسانی لە پارتی دەبەنەوە، گەر نا هەر چی سیستەمێک بە هەر شێوازێک داوابکەن و هەر کێ هەڵبژاردن بەڕێوەببات و هەر چی جیهازی ئەڵێکترونی جیهانی بهێنن مادەم خەڵکی کوردستان دەنگ دەدات هەر پارتی بڕاوە دەبێت ئێوەمانانیش دۆڕاو و شکست خواردوو دەبن چونکە زۆرینەی خەڵکی کوردستان هەمیشە پارتی هەڵدەبژێرن!
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه