تۆپ باران کردنی خەڵکی مەدەنی لە دەڤەری زاخۆ هەر لایەنێکی لە پشتەوە بێ، کردارێکی ناڕەواو دڕندە و دوور لە عەقڵ و لۆژیک و مەنتیقە.
ئەم رووداوە بۆنی دەسیسەیەکی ئیقلیمی لێ دێت. بەغدا لە مێژە فشارەکانی بۆ سەر تورکیا بۆ وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و گرتنەوەی نەوتەکە چڕکردۆتەوە.
لەلایەک سکاڵایەکی یاسایی لەسەر تورکیا تۆمار کردووەو لەملاشەوە لە رێی دادگای فیدراڵەوە هەموو هەوڵێک ئەدات نەوتی هەرێم لەژێر چنگی حکومەتی هەرێم دەربهێنێ.
کاردانەوەی بەغدا دهەمبەر بۆردوومانەکە بەرفراوانە.
ئەم رووداوە وا دەخوێندرێتەوە سەرکردە عێراقیەکان ئەم دەرفەتە بۆ چڕتر کردنەوەی فشارەکانیان بۆ سەر تورکیا و داخستنی دەروازە سنووریەکان و دواجار فەشەل پێ هێنانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و لە قالب دانی حکومەتی هەولێر، بقۆزنەوە و سوود لەم دەلیڤە مێژووییە وەربگرن.
وەڵام بدەوه