Kurdistan Press - ‎عێراق ئەو وڵاتەیە کە گیانی ھاوڵاتیانی خۆشی بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای وڵاتانی ھەرێمی و جیھانی بەکاردەھێنێت ‎عێراق ئەو وڵاتەیە کە گیانی ھاوڵاتیانی خۆشی بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای وڵاتانی ھەرێمی و جیھانی بەکاردەھێنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎عێراق ئەو وڵاتەیە کە گیانی ھاوڵاتیانی خۆشی بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای وڵاتانی ھەرێمی و جیھانی بەکاردەھێنێت

عێراق ئەو وڵاتەیە کە ھەم خاک ھەم ئابوری و سەقامگیری و سەروەریەکەی ھەتا گیانی ھاوڵاتیانی خۆشی بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندای وڵاتانی ھەرێمی و جیھانی بەکاردەھێنێت! تەنھا یەک ڕۆژ لە دوای کۆبۆنەوەی ئەردوغان و پۆتین و خامنەیی لە وڵاتی ئێران، تورکیا ھێرشی کردە سەر گەشتیارانی عەرەبی عێراقی لە زاخۆ، کە ئامانجیان لێی دروستکردنی کۆدەنگی ھەم لە شەقامی عەرەبی و ھەم لەھێزەکانی عێراقی بوو. 
‎کە ئەمەی سەرەوە لەوڵاتی ئێران پیلانی بۆ داڕێژرا بەئاگاداری عێراق، کە دەیانەوێت بەم ھێرشە شەرعیەت بە عێراق بدەن کەھێزی زۆر بەچەکی قورسەوە بجوڵێنێت بۆ سەر سنورەکانی تورکیا کە بەھەرێمی کوردستانەوە بەستراون، بە بەھانەی پاراستنی سنور کە بە کورد بڵێن ئێوە ناتوانن سنورەکان بپارێزن ھێزی خۆمان دەنێرین بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی عێراق. عێراق مافیش بە خۆی دەدات وەکو دەوڵەت ئەرکی پاراستنی ئاسایشی وڵات لە ئەستۆی خۆی بگرێت. 

‎کاتی خۆی عەبادی بەھەموو ھێزی میشلیا و سوپاوە ھێرشی کرد بۆ ئەوەی بگاتە سەر سنورەکانی تورکیا و ھەرێمی کوردستان کە ئامانجیان لەبردنی ھەرێم بوو بەڵام پێشمەرگە ئەو پیلانەیانی لەگۆڕنا. دوای ئەوەی زانیان کە بەھێرشکردن بە جوڵاندنی ھێز بە زۆری ناتوانن بگەن بە ئامانج، پیلانی تریان گرتەبەر کە شەرعیەت بەبونی خۆیان بدەن لەسەر سنورەکان بە تایبەتی دوای شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە  سەرکردایەتی ئەمریکا دەیانەوێت لەناوچەکە ئەڵتەرناتیڤەک بۆ غازی سروشتی ڕوسیا بدۆزنەوە کەئامانج لێی ئابوری ڕوسیا لاواز بکەن، کە ھەرێمی کوردستانیش یەکێکە لە بژاردەکانی ڕۆژئاوا. ئێران تورکیا و عێراق بەسەرکردایەتی ڕوسیا دەیانەوێ ئەم بژاردەیە لەبارببەن پێش ئەوەی ھەرێم ببێتە یاریکەر لە ھاوکێشە نوێیەکان دا. کەھەریەکیان بەجودا بەرژەوەندیان لەم پیلانەدا ھەیە. 

‎کە ئەم پیلانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش دوای ئەوە ھات بۆ وەڵامدانەوەی لوتکەی جەددە لە سعودیا  بە سەرکردایەتی ئەمریکا، کە تورکیا بۆ ئەوەی گەشتیارەکان زیاتر ڕوو لە وڵاتانی ئەوان بکەن کە بەوڵاتی گەشتیاری ناسراوە و لاوازکردنی کورد بەتایبەتی بەرژەوەندیەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر دەپارێزێت لای ڕوسیا لەسەر حسابی کورد، عێراق بۆ زاڵکردنی ئەجێندای خۆیان لەسەر ھەرێمی کوردستان کە لە وڵاتانی ھەرێمی و جیھانی بۆیان دێت، ڕوسیا بۆ ئەوەی ئەو غازە نەبێت ئەڵترناتیڤی لە دەستی ئەوانە بێت کە نزیکی خۆیانن،ئێرانیش بۆ زیاتر فراوانکردنی ھەژمونی خۆی و پاراستنی پێگەی خۆی لەناوچەکە. گەر دیقەت بدەن ئەوانەی نزیکن لەئێران بەتایبەتی ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆک کۆمارەوە زۆر بەتوندی ھاتنە دەنگ کە ھەموویان لەیەک ئاواز دەیانخوێند وەکو ئەوەی پێش وەختە تویت و نوسینی خۆیان بۆ وەڵامدانەوەی ئەم ھێرشە ئامادەکردبێت.

‎عێراق دەتوانێت بەئاسانی تورکیا لەھەموو عێراق بە ھەرێمی  کوردستانەوە دەربکات گەر مەبەستیان بێت، بەجێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەی شنگال کە پەکەکە لە شنگال دەردەکات، کەعێراق ماوەیەکی زۆرە پەکەکەی بۆ ئەجێندایەکی ھەرێمی لای خۆی لە شنگال داڵدەداوە و موچەشی پێ دەدات، کە بە جێبەخێکردنی ڕێکەوتنامەی شنگال دەبێتە سەرەتایەک بۆ دەرکردنی پەکەکە لە ھەموو عێراق و ھەرێمی کوردستان. کە پەکەکە نەما ئەو ڕێکەوتنامەیە لەنێوان تورکیا و عێراق ھەیە بۆ بەزاندنی سنوری تورکیا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵبوەشێنێتەوە کە ڕەھەندێکی یاسایی وەردەگرێت، ئەوکات نەتورکیا ھیچ بەھانەیەکی دەبێت و بە یاسایش دەردەکرێت! کە تورکیا ھەر دەرنەچوو لە دادگای نێودەوڵەتی عێراق سکاڵای لەسەری تۆمار دەکرێت کە تورکیا قەت ناتوانێت بەھانەی پێ نەبێت بچێتە ئەو ڕادەیە کە زۆر بە خراپی لەسەر دەشکێتەوە ئەوکات خۆی دەردەچێت پێش ئەوەی سکاڵای لەسەر تۆماربکرێت. 

‎بەڵام چونکە پیلانی تری لەپشتە، عێراق نایەوێت ڕێکاری یاسایی بگرێتەبەر،  ھەر چاوسورکردنەوە دەبێت بۆ  جێبەجێکردنی ئەو پیلانەی لە سەریان سەپێنراوە. ڕۆژئاوا بەسەرۆکایەتی ئەمریکا قەت ناھێڵن ئەم پیلانە سەربگرێت ئەگەر کورد خۆی تێوە نەگلێنێت ھاوکاری نەکات، ئەمریکا بەرژەوەندی لەکوێ بێت لەوێ دەبێت، لەناوچەکەش  بەتایبەتی لە عێراق بەرژەوەندی ئەمریکا لە بەرژەوەندی کورد دایە، کە لێرەوە یەکگرتووی کورد زۆر گرنگە و یەک پەیامیان ھەبێت، نەک ھەر یەکیان بە ئاراستەیەک بێت خۆیان بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ببنە ھۆکاری تەواوکردنی ئەم پیلانەی کە بۆیان داڕشتوە لەسەر مێزی نەیارەکانی،ئەوکات کورد دەبێتە خەڵوزی ئاگری ڕکابەری ھەردوو جەمسەرەکە، نەک ھەر قەوارەکە لە دەست دەدات بەڵکو شوناسی خۆشی لەدەستی دەدات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه