KurdistanPress...

CLOSE

بافڵ و سەرۆکی کۆیلەکان

بافڵ و سەرۆکی کۆیلەکان! 

ئەو کەسەی بە پارە کەسێک دەکڕێت خۆشی بە پارە دەکرێت لالەیەن کەسێکی ترەوە. کڕدراو ھەمیشە دەبێتە فرۆشیاری کەسێكی تر بەڵام ئەوەی خۆی فرۆشتووە قەت ناتوانێت کەسی تر بکڕێت.  جاکاک بافل لە شازدەی ئۆکتۆبەر بەتەواوی خۆی تەسلیمکرد و فرۆشت بوو، جا ئەوەی  خۆی فرۆشتووە کەس خۆی ناکات بەخاوەنی بەئاسانی دەفرۆشێتەوە! 

ئەوانەی خیانەتی نیشتیمانی دەکەن لە کۆتایی  دا کەس خۆی بەخاوەنی نازانێت! لە بابەتی سەرۆک کۆماری دا کە ھەموو عێراق ماوەیەکی زۆر پێوە مەشغول بوو، یەکێتی بافڵ یەک ساڵ زیاتر لەگەڵ بەرەی ھەماھەنگی بوو، واتا لەگەڵ مالکی بوو، ھەموو قوربانیەکی بۆ ئەو بەرەیەدا، گەر حیزبی بافڵ لەگەڵ مالکی نەبوایە لەگەڵ سەدر بوایە لەحکومەتی ئێستای 'سوودانی' سوودانی و مالکی بەبەرەکەیەوە لەدەرەوەی ھاوکێشە و دەسەڵات دەبون موقتەدا سەدر حکومەت پێک دەھێنا، کەچی لە کۆتایی دا بەرەی مالکی لە جیاتی ئەوەی پاداشتی بافڵ بدەن بەکەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دەست بەرداری بافڵ بوون و دەنگی بەو کەسەدا کە بارزانی ئۆکەی بۆ کردبوو!

لە دێرە زەمان بازرگانێک کە کڕین و فرۆشتنی بە کۆیلەکان دەکرد ھەموو کۆیلەکانی لە زیندانێک دانابوون تەنھا نان و ئاوی پێیان دەدا بۆ ئەوەی نەمرن زۆر لاواز نەبن پارەیەکی باش بکەن لەکاتی کڕین و فرۆشتن دا، کۆیلەکان زۆر بێزاربون لەو ژیانە ھەمویان ئاواتی مردنیان دەخواست کەسێک ھەبوو لەناو کۆیلەکان زۆر ئازابوو و ھەموو سیفەتێکی سەرکردایەتی تێدابوو ھەڵسا پیلانێکی دانا بۆ ئەوەی لەو دۆزەخە ڕزگاربن بە ھەموو کۆیلەکانی ووت لێرە ھەموو ڕۆژ دەمرین بەپێی ئەم پیلانە کە مەترسیدارە ئەگەری ھەیە ھەمومان بمرین بەڵام خۆ لێرەش بە مردوو حسابین ئەگەر ڕزگاربوین بە ئازادی و سەربەزری دەژین. ئەوەبوو ھەموو کۆیلەکان بەمە ڕازی بوون بەڵام لە ڕۆژی جێبەجێکردنی پلانەکە یەکێک لەکۆیلەکان خیانەتی کرد چوو پلانەکەی بە بازرگانی کۆیلەکان وت بەڵێنی لێ وەرگرت کە بکرێتە سەرۆکی کۆیلەکان، ئەوەبوو لەکاتی جێبەجێکردنی پیلانەکە بازرگانەکە ھەموو کۆیلەکانی دەستگیرکردەوە ئەو کەسەشی کرد بە سەرۆکی کۆیلەکان کەمێک خواردنی زیاتری پێدەدالەناو زیندان، جا زۆر دڵی بەوە خۆشبوو کە کرا بە سەرۆکی کۆیلەکان، کەسە ئازایەکە کە بە سەرکردەیان ناسراوبوو بە سەرۆکی کۆیلەکانی ووت دڵت بەچی خۆشە ھەر چی بی لەکۆتایی دا ھەر کۆیلەی ڕۆژێک دێت تۆش دەفرۆشن. چەند مانگێک دوای پیلانەکە بازرگانەکان ھاتن چەند کۆیلەیەک بكڕن چونکە سەرۆکی کۆیلەکان زیاتر خوردنی دەخوارد بەھێزتر دیاربوو لەچاو ھەموو کۆیلەکان بازرگانەکانیش ووتیان بەھەر نرخێک ئەم کۆیلەیەمان دەوێت بازرگانی کۆیلەکانیش بەبێ دوو دڵی دەست بەرداری بوو، سەرۆکی کۆیلەکان ووتی گەورەم بەم شێوەیە پاداشتم دەدەیەوە خۆمن کۆیلە نیم سەرۆکی کۆیلەکانم، بازرگانەکەش ووتی گەمژە گلەیی لەکێ دەکەی تۆ خۆت ئازادی و سەربەرزیت ڕەتکردەوە و کۆیلەیەتیت بۆ ھەتا ھەتایە ھەڵبژارد و بەپاروەنانێک چارەنۆسی خۆت و ھاورێکانت فروشت! 

جا مەسەلەی تاخمی 16 ئۆکتۆبەر ھەر وەکو ئەمە وایە خۆیان ئازادی و سەربەرزیان ڕەتکردۆتەوە کۆیلایەتیان تاھەتایە ھەڵبژاردووە کەرکوک بە داروبەردەوە بەدەستی ئەوان بوو ھەر خۆیان حاکمی یەکەم و کۆتایی بوون بەڵام لە ڕقی پارتی بۆ ئەوەی کورد نەگەن بە ئامانج و کوردستان سەربەخۆ نەبێت کەرکوکیان فرۆشت بەڵێنی پارێزگارێکی بێ دەسەڵات و چەند تانکەرە نەوتێکی قاچاغ و چەند پۆستێکی شەخسیان وەرگرت کاتێ عێراق و وڵاتە داگیرکەرەکان ئیشیان پێیان تەواو بێت دەستبەرداری ھەموویان دەبن چونکە ھیچ ئیشیان پێیان نامێنێت ئەوەی خیانەت لە نەتەوە و نێشتیمانەکەی بکات ھەرگیز ھیچ کەس سیقەی پێ ناکات تەنھا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دێنن، کە بەرژەوەندیان پێ نەمێنێت لەھەموو کات و ساتێکدا دەست بەرداریان دەبن فرێدەدەن.  کاک بافڵ و کاک بەرھەم بەنمونە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کەچۆن بەئاسانی دەستبەرداری بون لەلایەن کڕیارەکانی کەرکوک. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه