KurdistanPress...

CLOSE

پارتی چیتر دەسەڵات ناگرێتەوە

پارتی چیتر دەسەڵات ناگرێتەوە!....! 

ھۆگر نێروەیی 

‏‎لە دوای ڕێککەوتنی جەزائیر ویان پارتی و شۆڕشەکەی تەواو نەما جارێکی دیکە سەرهەڵناداتەوە، کەچی پارتی بەھێزتر لە جاران گەڕایەوە شۆڕشی گولانی ھەڵگیرساند کەشۆرشی گوڵان ئەو واقیعەی بۆ کورد ڕەتکردەوە کە لە لایەن زلھێزانی جیھان ئیمبرالیزم و زایۆنیزم و نۆکەرانی لەناوچەکە شا و سەدام کە بۆ  کورد دارشتبوو. 

‏‎لەدوای کۆتایی ھاتنی شەڕی درێژخایەنی نێوان ئێران و عێراق وتیان تەواو پارتی ناتوانێت دوو فیشەک بتەقێنێت دژی سوپای بەھێز و پڕچەک کراوی سەدام  چونکە ئێران چیدی  پشتیوانی پارتی ناکات، کەچی لەماوەیەکی کەم پارتی داستانی خواکوڕک تۆمارکرد، کەلەو داستانەدا سوپا بەھێزەکەی سەدامی ئیفلیج کرد فیرقەیەکەی تەواوی عەسکەری لە ناوبرد. 

‏‎لەیەکەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  یەکێتی غروری گرتبوو وتی پارتی ڕکابەرمان نیە ھەر ئێمە ھێزی یەکەمی کوردستانین کەچی پارتی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستھێنا بووە حیزبی یەکەمی کوردستان. 

‏‎لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2009 گۆڕانی نەوشێروان وتی ئەیگۆڕین چیتر پارتی دەسەڵات ناگرێتەوە دەست کەچی ھەر پارتی بووە حیزبی یەکەمی کوردستان  چی بە ھاوپەیمانی زۆرترین دەنگی ھێنا، چی بە تەنھا دوو ھێندەی سەردەمی زێڕینی گۆڕان دەنگی بەدەست ھێنا کە گۆڕان دووەم بوو. 

‏‎دوای ڕیفراندۆم وتیان پارتی متمانەی نێودەوڵەتی لەدەست داوە چونکە بە قسەی ئەوانی نەکرد ڕیفراندۆمی کرد،  لە عێراق وتیان دەنگ بە حیزبی ڕیفراندۆمچی نەدەن، لە کوردستانیش وتیان پارتی لە لێواری مەرگی دایە ھیچ کەس پشتگیری ناکات    ھەریەکیان بەجیا خۆیان وەکو  بەدیلی پارتی پێشاندا  لەلایەک حیزبی دیموکراسی و دادپەروەری، لە لایەکیتر حیزبی پاشگری نیشتمانی کەبەعێراقچێتی ناسراوبوو، لەولاشەوە ئیسلامەیەکان و حیزبە تازە دەرکەوتووەکان وتیان ئێمە یەکەم دەبین خەیاڵی وایاندەکرد کەپارتی تەواو کەچی گەل متمانەی  بە پارتی دایەوە لە عێراق بووە حیزبی یەکەمی ھەموو عێراق، لەکوردستانیش گەل سوپرایزی ھەبوو ھەمویانی شۆککرد کاتێک پارتی بەتەنھا 45 کورسی بەدەستھێنا. 

‏‎ ماوەیەکە پێش ھەڵبژاردنی ئەمجارەی 20ی ئۆکتوبەریش دەڵێن پارتی کۆتایی ھاتووە چیتر دەسەڵات ناگرێتەوە،ھەرجارەو ئامارێک بڵاودەکەنەوە کەپارتی متمانەی گەلی لە دەستداوە، ھەریەکەو لایخۆیەوە ڕێکلامی یەکەم بوونی بۆخۆی دەکات کەدەسەڵات دەگرێتە دەست کەچی ئەمجارەش کە ھەڵبژاردن کرا،  خۆشیان باش دەزانن پارتی نەک ھەر کورسیەکانی کەم ناکات بەڵکو زیاد دەکات ئەوکات دەڵێن پارتی تەزویری کردوە وا وا  تەنھا بۆ ئەوەی شکستی چاوەڕوانەکراوی خۆیان پەردەپۆش بکەن! 

‏‎حیزبەکان لەئێستاوە باش دەزانن پارتی بێ ڕکابەرە ھەر خۆی حیزبی یەکەمی کوردستان دەبێت، زوو زوو ناوھێنانی پارتی و دژایەتیکردنی پارتی تەنھا بۆ ئەو کەمە دەنگانەیە کە کێ زیاتر  دژایەتی پارتی دەکات دەنگ بە ئەو حیزبە دەدەن گەر نا خۆشیان دەزانن یەکەم دیارە کێ دەبێت ھەموو ئەوانی دیکە ڕکابەری لەسەر دووەم دەکەن چونکە یەکەم تاپۆکراوە تەنھا یەک خاوەنی ھەیە کە پارتی یە کە پشت گەرمی ھێزی گەلی کوردستانە. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه