پرۆسەی سیاسی لە بەغدا دووچاری دۆخێکی پڕ لە نیگەرانی چەقبەستوویی هاتووەو دیاریش نیە ئەم دۆخە کەی لە بەرژەوەندی گەلانی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستاندا گۆڕانکاری ئیجابی بەسەردادێت.
کەرت بوونی نێو ماڵی شیعەکان و درێژەکێشانی ئەو بینەو بەردەیەی نزیکەی ساڵێکە بە هۆی ناکۆکیە سیاسیەکانەوە بەرۆکی بەغدای گرتووە، گەلانی عێراقی تەواو نیگەران کردووەو تا ئاستێکیش کاریگەری خستۆتە سەر دۆخی گشتی هەرێمەوە.
پەیوەست بە هەرێمەوە، یەکلایی نەکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمارو پێک نەهێنانی بەپەلەی حکومەتێکی نیشتیمانی لە بەغدا، ئاییندەی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدای خستۆتە دۆخێکی نادیارو لێکدانەوەو گریمانەی جیاجیاوە.
هەڵوەستە کردن لەسەر ئەگەرو گریمانەکانی رووداوەکانی داهاتووی گۆڕەپانی سیاسی بەندە بە دۆخی پەیوەندی نێوان لایەنە عێراقیە تائیفیەکان و یەکلایی کردنەوەی پرسە هەستیارەکانەوە.
زیاد لەمەش چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی پێویستە بە ئاڕاستەی هێنانەئارای بارودۆخێکی تەژی برواو متمانەی نێوان لایەنە بەشدارەکانی پرۆسەی سیاسی بێت هەم لە هەرێم و هەمیش لە ئاستی عێراقدا.
وەڵام بدەوه