بافڵ و ئەلخ ماھو!
کاتی خۆی ھیتلەر قسەیەکی ھەبوو، ھەمیشە دەی وت ماف و ڕاستی ئەو شتەیە کە بۆ گەلی ئەلمانیا باشە، ھیچ شتێک ڕاست نیە کە بۆ گەلی ئەڵمانیا باش نەبێت، یەکێتی بافڵ و قوبادیش ھەمان قسەی ھیتلەر پراکتیزە دەکەن بەڵام بەشێوەیەک کەلای یەکێتی ئەم دوو برایە ئەو شتە ڕاستە کە بۆ پێگەی کورد خراپە و بۆ خەڵکی تر باشە! سروشتی سیاسەتی ئەم دوو برایە وایە ھیچ دەرفەتێک لەدەست نادات بۆ لاوازکردنی ھەرێم، کە لە بنەرەت دا یەکێتی بۆ لەناوبردنی کێشەی کورد دروستبووە.
ئەلخ ماھو ئەو کەسە بوو کەلەجیاتی «ئامون»ی بەرد قسەی دەکرد، توانی بەدرۆکانیەوە لایەنگرێکی زۆر لە دەوروبەری ئامون کۆبکاتەوە، ئەوەندە درۆی کرد هەتا خۆشی باوەڕی بەوەکرد کە ئامونی بەرد خوداوەندی گەورەیە ئەو دەتوانێت کۆنترۆڵی ھەموو جیھان بکات.
ئامونی بەرد ماوەی چەندین ساڵیش حوکمڕانی وڵاتی کرد ھیچ سەرۆکێکیش جورئەتی نەبوو بێ فەرمانی بکات، ھەموکات لەوە دەترسان توشی نەفرەتەکانی ئامون بن ئەگەر لەفەرمانەکانی دەربچن!
کاتێک درۆکانی ئاشکرابوو لێیان پرسی ئەی مادەم خۆت ئەم درۆیانەت دەکرد چۆن خۆت باوەڕت بەدرۆکانی خۆت کرد ؟!
ئەلخ ماھو لە وەڵامدا وتی کردنی ئەم درۆیانە بە ڕۆژانە باوەرپێھێنانی خەڵکێکی نەزان کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد دەبون و شیرینی ماڵی دونیا وای لێھات کە خۆم باوەڕ بە درۆکانی خۆم بکەم کەئامونی بەرد خوداوەندە ببمە یەکێک گەورەترین خزمەتکاری بەردێک کە خۆم لە جیاتی ئەو قسەم دەکرد !
لەولاش دەیانەوێت بە زۆری بافڵ گەورە بکەن، ئەوانەی دەوروبەری ھەندێکیان پێی دەڵێن لەیەک کات دا شوێنگرەوەی نەوشێروان و مام جەلالی، ھەندێکی تر پێی دەڵێن نا کارێزمای بافڵ ئەو دوانەشی تێپەڕاندووە !
جار جاریش پێی دەڵێن جیڤارایە! کە زۆر موسەیتەربون دەڵێن جیڤارا شۆرشگێڕبوو بافڵ غاندی کوردی یە ئومێدی ھەژارەکانە ھیوای ھەر چوار پارچەی کوردستانە، بە قسەی ئەوان بێت ئەمریکا ڕاوێژی بافڵ کرد بۆ ڕێکەوتنی سەدە لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی !
نانا زۆر لەوە گەورەتریش دەکات، زۆر جار ناوبژیوانی ئەمریکا و ئێران دەکات کە گرژیەکانی نێوانیان گەورەتر نەبن !
ئەی بیرتان چوو بە پێشنیاری بافڵ تورکیا ھێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان وەستاند! بەھۆی پیا ھەڵدانی زۆر بافڵ وای لێھاتووە کە لە خەیاڵی خۆی و لایەنگرەکانی غاندی و جیڤارای تێپەڕاندووە ! بوە بە گەورەترین سەرۆکی ناوچەکە !
لەھەمووی موھیم تر ھەر بەرپرسێک لەھەر وڵاتێک بێتە بەغدا یان ھەولێر بافڵ بەپەلە دەچێتە لای ھەر جارەو بۆ خاتری کەسێک ڕەسمێکی لەگەڵ دەگرێت جا لە شوێنی دەست شوشتن بێت یان شوێنی چونە دەرەوە بێت، لەکاتی ڕەسم گرتن زۆر خۆی موسەیتەر دەکات سی و دوو ددانەی دەردەخات دەیەوێت بڵێت من ھەم ھیچ پرسێک و پێشھاتێک بەبێ ڕاوێژی من لەناوچەکە ناکرێت، جار جاریش دەڵێت گەلەکەم نابێت سزا بدرێت خۆم دەچمە بەغدا کێشەی موچە چارەسەر دەکەم، کە حسابیشی بۆ نەکرا ھاوار دەکات ودەڵێت ئەگەر پارتی تەسلیم نەبوو من دەتوانم سلێمانی تەسلیم بکەم بۆ دابینکردنی مووچە.
ئاغای بافڵی تاڵەبانی تۆ و برات و حیزبەکەت ھەموو شتێکت داونەتێ، نەوتت داونەتێ ، شارت داونەتێ ، پەرلەمانتارت داونەتێ ، داعشت بۆیان ئازادکرد ، ھێزیان بۆ دەنێری ،پاشگری خۆتت کرد بە ئەسەدی ، نەک ھێشتا موچەیان نەداونەتێ بەڵکو حسن پلایسێکیش حسابت بۆ ناکات ناتوانی بەبێ فەرمانی حسن پلایس و ئەبوو دەرنەفیس یەک دوو کلاشینکۆفیش ھەڵبگرن لەبارەگای خۆتان لە قودسی مامتان و بە پاسەوانی زۆرەوە داخلی کەرکوک بی جا چ جای موچە بۆ سلێمانی دابین دەکەن، یان یان حسابت بۆ دەکەن، تۆ جارێ بە حسن پلایس ببەوە دوای باسی ھەولێر و کوردستان بکە!
زۆرن ئەوانەی پێش تۆ لەسەر حسابی دژایەتی کردنی بارزانی بون بەغاندی تەزویر و پاروی چەوریان خوارد گیرفانیان پڕبوو تۆش ھەر درێژەپێدەری ڕێبازی غاندی تەزویری لەسەر حسابی دژایەتی کردنی بارزانی، چۆن ئەوان پێش تۆ ئەو خەون خەیاڵە نەمانی ماڵی بارزان بردە ژێر گڵ تۆش ھەر وەکو ئەوان ئەو خەونە دەبەیە ژێر گڵ کەمتر لە ئەوانەی پێش خۆت کە گەورەی تۆن تەمەن دەکەی لە دژایەتی ئەم ماڵە .
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه