عێراقی سەردەمی حوکمڕانی شیعە بەبێ ئەوەی یاری بکات ھەمیشە دۆڕاوە! ئەگەر سیاسەتی جیھان یاری تۆپی پێ بێت،عێراق تاکە وڵاتە کە تیپی تۆپی پێی نەبێت تەنھا یاریگای ھەبێت، ھەموو تیپەکانی جیھان بەتایبەتی ئەمریکا و ئێران چیمەنی یاریگای عێراق بەکاردەھێنن دیارنیە کامیان سەردەکەوێت ھەر جارەو یەکێکیان سەردەکەوێت و ئەوەی دیکەش دۆڕاو بەڵام ئەوەی دیارە ھەمیشە دۆڕاندن و بۆگەنی بەشی عێراق و عێراقیەکان دەبێت!.
عێراق مەھزەلە نیە بەڵکو مەھزەلە عێراقە! عێراقچیەکانی ناوخۆ ئومێد لەسەر کام عێراق ھەڵدەچنن دەتانەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت بەمانەوە لەسەر ئەم مەھزەلەیە کە خۆیان لەو مەھزەلەیە ڕادەکەن! کە لەدیدی ھەموو جیھان دا عێراق تەنھا مەھزەلەیە نەک زیاتر! جاش ھەر جاشە بەڵام ھەتا جاشەکانی خۆشمان لە جاشی وڵاتانی تر ناچن، خەڵک جاشایەتی بۆ وڵاتێکی باشتر لەخۆی دەکات کەچی جاشەکانی خۆمان جاشایەتی بۆ بۆگەنترین و مەزھەلەترین وڵات دەکەن ئەگەر ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەدەیەک دوای ئەمریکا و ئەوروپا بێت ئەوا عێراق دووسەدە دوای کوردستانە !، ژمارەی جاشەکانی ھەموو جیھان بە قەت جاشەکانی کورد نابێت! دەتوانین بۆ ھەموو وڵاتانی جیھان ھاوردەی بکەن وبەشیان دەکات بەزیادەوەش .
ھەرچی سەرکردەی عێراق هەیە بە گەورە و بچوکەوە کاتێک مەترسی لەسەر عێراقە دێنە ھەولێر بۆ ئەوەی پارێزراو بن چونکە بۆ ھەموان دەرکەوتوە کە ھەولێر ئارامترین شارە لەھەموو ناوچەکە. زۆربەی دەوڵەمەند و خەڵکی شارەکانی عێراق ( موسل، بەغدا ، ھتد .... ) لە شارەکانی کوردستان دەژین ھەرگیز ئامادەنین بگەڕێنەوە بۆ شارەکانی خۆیان ئەگەر چی کرێی خانو و هوتێل لێرە چەند گرانیش بێت دەڵێن ئەو ئارامی و ئازادییەی لەشارەکانی کوردستان ھەیە بە پارە ناکڕدرێت خۆ لە شارەکانی عێراق پارە زیاترە کرێش ھەرزانترە بەڵام ئارامی و ئازادی بونی نیە ھەمیشە ترسیان هەیە کە تیرۆر بکرێن ئەوەندە ترسیان هەیە ھیچ شەوێک بە ئارامی ناخەون. عێراق سەد ساڵە دەوڵەتە کەچی لەگوندێکی بچوکی وێران دەچێت ھەموو شارەکانی عێراق چەند میلیشیایەک و ھۆزێک دەسەڵاتدارن حکومەت تەنھا ناوە ئەگەر دەسەڵات لە دەستی ھێزەکانی دەرەوەی دامەزراوەکانی حکومەت.
خەڵکی ھەموو شارەکانی عێراق ھیوا دەخوازن شارەکانی ئەوانیش وەکو ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان ئاوەدان بکرێنەوە و ئارامی بەرقەرار بکرێت، کاتی خۆی خەڵکی بەسرا ھاواریان دەکرد مەسعود بارزانی عێراقی پارچە پارچە نەکرد بەڵکو ھەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی خەڵکەکەی پارێزراو بێت. ئەوانەی ئێستا ھیوا دەخوازن قەوارەی ھەرێمی کوردستان ھەڵبوەشێنرێتەوە موچەیان لە بەغدا بێت بۆ یەک ڕۆژ ئامادەنین لە بەغدا بژین چونکە دەزانن شتێک نیە بە ناوی ژیان لە ھەموو شارەکانی عێراق بەڵام ئەوان ئامادەن ھەموو کوردستان تێکبدەن چونکە دەبینن جیاوازی کوردستان و عێراق سەدەیەکە لە ھەموو ڕویەکەوە بەیەکتر بەراورد ناکرێن.
وەڵام بدەوه