کاتێک ئیرادەت بەھێزبێت شتە مەحاڵەکانیش ناتوانن ڕێگریت لێ بکەن. کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەیەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی وتی گرنگترین پرۆژەی ئێمە چاکسازی یە، بەھەر شێوەیەک بێت چاکسازی دەکەین. لە ھەموو لایەکەوە زۆرترین قسەیان لەسەر کرا، وتیان ئەمە ھەر قسەیە تەنھا بۆخۆ دەرخستنە گەر نا کەس ناتوانێت چاکسازی بکات. چاکسازی بە خەونێکی خۆشیان ناودەبرد کە کاک مەسرور بۆ جوانکردنی کابینەی خۆی و شەرعیەت دان بەخۆی دەکات. جەنابیان بەشێوەیەک جدی بوو ھەموو وەزیر و ھەموو ئەوانەی بەشدارن لەکابینەی نۆیەم جدیترکران، ھەموویان وەکو یەک تیمی حکومەت دوور لەدەستی حیزب و شەخس کاریانکرد بۆ سەرخستنی پرۆژەی چاکسازی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.
بەشێوەیەک دوای دوای سێ ساڵی تەمەنی کابینەی نۆیەم بەرھەکەیان بەدیارکەوت، لەھەموو وەزارەتەکانی حکومەت ھەتا لە وەزارەتی ئەوقافیش چاکسازی کرا. ھەموو وەزیرەکان یەک بەیەک باسی چاکسازی وەزارەتەکانی دەکەن، کەچەند پارەیان گەڕاندوە بۆ خەزینەی گشتی حکومەت. ھەر لەوەش نا چاکسازی لە گرێبەستە نەوتیەکانیش کرا،بەشێوەیەک جەنابیان بۆ یەکەم جار توانی پێداچوونەوەی جدی بە گرێبەستە نەوتییەکان بکات،، چاکسازیی تێدا کرا و پێش خرا، کە بەپێی راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت، پێشووتر تەنیا 37%ی داھاتی نەوت دەگەڕایەوە بۆ وەزارەتی دارایی، بەڵام لە ساڵی 2022 ئەم رێژەیە بەرز کرایەوە بۆ 43%، ئەوەش کارێکی قورس و مەحاڵ بوو، كە پێداچوونەوە بکرێ و بتواندرێت رێژەی قازانجی کۆمپانیاکان کەم بکرێتەوە، سەرەڕای ھەموو ئالنگاریی و دژایەتی ناوخۆ و دەرەوە تواندراوە جیاوازیی نرخی نەوتی ھەرێم و سۆمۆ تەنیا 9 دۆلار بێت
ھەرئەوەش نا لە سەرەتای چەند مانگی یەکەمی کابینەی نۆیەم، داھاتی ناوخۆ سفر بوو بەھۆی کۆرۆنا، نەوت بۆ کەمترین ئاست دابەزی، ھەموو نەیارانی کاک مەسرور بارزانی چاوەرێی شکستی حکومەتەکەی بون، موژدەی ئەوەیان بەیەکتر دەدا کەبەم زوانە شتێک نامێنێتەوە بەناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەر قومار قوماریان بوو تەنھا یەک وشەیان لەسەر دەمیان بوو کەھەموو شتێک ڕادەستی بەغدا بکەن، گەر ڕادەستی نەکەن بەم زوانە بە زەبری ھێز کازمی دەست بەسەر ھەموو دەروازەکانی ھەرێم دەگرێت، و کۆتایی بە قەواڕەی ھەرێمی کوردستان دێنێت. ھەر پەلە پەلەیان بوو لە ڕادەست بونی ھەرێم، لەخەیالی ھیچ کەسدا نەبوو جارێکی تر حکومەتی ھەرێم لەسەر پێی خۆی دەوەستێتەوە
بەڵام مەسرور بارزانی ڕادەست نەبوو و لەسەروی ھەموو ئەو دژایەتی و پیلانی ناوخۆ و دەرەوە ئابوریەکی سفری بوژاندەوە، قەوارەکەی ھەرێمی کوردستانی لەھەڵوەشاندنەوە بەھێزتری کرد لەجاران،
موچەی مانگانەی فەرمانبەرانی جێگیر کرد و لێبڕینی موچە نەیھێشت، ئاسایشی خۆراکی زامن کرد، ڕێگاوبانی سەردەمی لە ھەموو شارەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی دروست کرد. ھەر ھەڵەیەک کەجاران ھەموو حیزبەکان ھۆکاربون ئەو ئێستا بەشێوەیەک چاکی دەکات بەشێوەیەکی ھەمیشەیی بەپلانی درێژخایەن، ئیدی بناغەیەکی بەھێزی دروست کردووە کەھیچ کەس ناتوانێت ئەو بناغەیە بڕوخێنێتەوە. بەڵێ کاک مەسرور بارزانی بە ئیرادە و تەسلیم نەبوون تووانی ھەرێمی کوردستان لە قوناغێکی سەخت و ئیفلاسبوون دەربازبکات.
وەڵام بدەوه