پێش (31)ی ئاب چی ڕوویدا؟
سیامند سێلکی
(31)ی ئاب وه‌کو ڕووداوێکی مێژوویی و گرنگ کاردانه‌وه بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و خیانه‌ته مه‌زنه‌ی که‌یه‌کێتی و پ ک ک پێکه‌وه له‌پێناو جێبه‌جێکردنی ئه‌جێندایه‌کی ئه‌قلیمی دژی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان ئه‌نجامیاندا . (31)ی ئاب جگه له‌وه‌ی کوتایی به‌شه‌ڕی کورد کوشتن هێنا ، پیلانێکی مه‌ترسیدارو فراوانیشی دژی کورد‌و کوردستان بێ ئه‌نجام کرد ، پیلانه‌که بۆ کورد هێنده مه‌ترسیدار بوو ، ئه‌گه‌ر (31)ی ئاب سه‌ری گرتبا نه‌ک ده‌سکه‌وته‌کانی ڕاپه‌ڕین ، به‌لکو کورد دین و فه‌رهه‌نگ و کلتورو مێژوو مرۆڤ بوونیشی له‌ده‌ست ده‌دا.
به‌م پێیه زۆر گرنگ و پێویسته نه‌وه‌ی ئێستا داهاتووی کورد ئاگاداری ئه‌و ڕووداوه تراژیدی و مالوێرانکه‌رانه‌بن که (31)ی ئابیان به‌دوای خوی‌دا هێنا . هه‌لبه‌ت هه‌رکه‌سێک ئاگادری ڕاستی ڕووداوه‌کانی پێش (31)ی ئاب نه‌بێت ، ناتوانێت و ئه‌سته‌مه هه‌ست به‌گرنگی ئه‌و ڕووداوه مه‌زنه بکات وه‌کو ڕووداوێکی به‌رهه‌مدارو پڕ به‌خشش بۆ کورد . له‌م سونگه‌وه‌و به‌کورتی و ئه‌مانه‌ته‌وه ڕاستی ڕووداوه‌کانی پێش (31)ی ئاب ده‌خه‌ینه‌ڕوو .
یه‌که‌م : له(25ئابی 1995) دا (پ ک ک ) بەفەرمان و ڕاسپاردەی ئێران چووه پال هێزه‌کانی یه‌کێتی و به‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی شه‌ڕی له‌زاخۆ تا حاجی ئومه‌ران دژی پارتی کرده‌وه‌و، له‌ده‌ڤه‌ری بارزان و بادینان په‌لاماری (٢٥) بارەگای پارتیدا کە هەموویان بارەگای ڕێکخستن و لێژنە کومەلایەتیەکان بوون ، پ ک ک له‌و هێرشه‌دا ده‌یان که‌سی سڤیلی شه‌هید کرد‌و ده‌یانی دیکه‌شی ڕفاند.
دووه‌م : له‌سه‌ره‌تایی ته‌مموزی (1996) به‌نێوبژیوانی ئه‌مریکا ئاگر به‌س له‌به‌ره‌کانی شه‌ری نێوان پارتی و یه‌کیتیدا دروست بوو ،به‌لام شه‌ری پ ک ک دژی پارتی به‌رده‌وام بوو ، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سه‌داو له‌ژێر چاودێری ئه‌مریکیه‌کان شاندی پارتی و یه‌کێتی بۆ کوتایی هێنان به‌شه‌ره‌که له‌ئه‌نقه‌ره‌و له‌نده‌ن کوبونه‌وه .له‌سه‌روبه‌ندی ئاگربه‌سه‌که‌دا ئێران داوای له‌یه‌کێتی و پارتی کرد که بۆ پەلاماردانی کوردانی رۆژ هەلات لەباشور هاوکاری هێزه‌کانیان بکه‌ن .پارتی ده‌یزانی ره‌دکردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایه‌ی ئێران زۆر قورس له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێت و باجێگی گران ده‌دات .به‌لام دیسان ئه‌و داوایه‌ی ئێرانی ره‌دکرده‌وه‌و ئاماده‌نه‌بوو هیچ هاوکاریه‌ک پێشکه‌ش به‌ئێرانیه‌کان بکات، له‌به‌رامبه‌ردا تاله‌بانی و نه‌وشێروان ئه‌وه‌یان به‌ده‌رفه‌تێکی زێرین زانی و هه‌موو هاوکاریه‌کیان پێشکه‌ش به‌ئێرانیه‌کان کرد .
سێیه‌م : له‌رۆژی (27ته‌مموزی 1996)دا به‌هاوکاری یه‌کێتی نیشتمانی هێزێکی گه‌وره‌ی ئیران له‌رێگای پێنجوێن و مه‌ریوانه‌وه گه‌یشته سلێمانی و له‌مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام جێگیرکرا.
چواره‌م : رۆژی (28)ی ته‌مموز به‌هاوکاری راسته‌وخۆیی یه‌کێتی ئه‌و هێزه گه‌یشته ده‌وروبه‌ری شاری کویه‌و به‌چه‌کی قورس په‌لاماری هێزه‌کانی رۆژ هه‌لاتی کوردستانیاندا و ،دوای ته‌واو بوونی کرده‌وه سه‌ربازیه‌که‌یان ئێرانیه‌کان هه‌ولیاندا هیزه‌کانیان له‌رێگای ناوچه‌کانی ژیرده‌سه‌لاتی پارتی و له‌مه‌رزی حاجی ئومه‌رانه‌وه بگه‌رێنەوه ئیران .ئەمە بۆ دوو ئامانج بوو: یەکەمیان ئەوەبوو لەسەر ڕێگای خۆیان پەلاماری ئەو خێزانە ڕۆژ هەلاتیانە بدەن کە لەحامیەی ڕەواندز نیشتە جێ بوون ، دووەمیشیان ئەوەبوو پارتی بکەنە شەریکی یەکێتی لەو تاوانەدا بەلام دیسان پارتی رێگای پێ نه‌دان و بۆ ماوه‌یه‌کیش چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی بالای ئێرانی له‌دۆلی ئالانه‌ی نزیک خەلیفان زیندانی کردوو ، ناچار کران بگه‌رێنه‌وه سلێمانی .
ره‌دکردنه‌وه‌ی داوای ئێران له‌لایان پارتیه‌وه بۆ لێدانی کوردانی رۆژ هه‌لات ئێرانیه‌کانی چه‌ند تۆره‌کرد ، رێگا نه‌دان به‌هێزه‌کانیان و زیندانی کردنی فه‌رمانده‌کانیان دوو هێنده‌ی دیکه ئێرانیه‌کانی تۆره‌و نگه‌ران کرد‌و ئه‌و راستیه‌ی لا سه‌لماندن که پارتی هێزێک نیه ته‌سلیم به‌ئیراده‌ی ئه‌وان بێت و دژی هاوزمان و هاوخوێنه‌کانی خۆی پیلان بگێرێت ، ئه‌م هه‌لۆیسته‌ی پارتی وای له‌ئیرانیه‌کان کرد که بریاری له‌ناوبردنی پارتی بده‌ن و، بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش هه‌موو هێزو ئیمکاناتی جه‌نگی خۆی خسته خزمه‌ت یه‌کێتی و پ ک ک دژی پارتی . به‌و ئامانجه ئیران فه‌رمانی به‌تاله‌بانی و نه‌وشێروان کرد ئاگربه‌س بشکێنن و به‌هاوکاری پ ک ک شه‌ری له‌ناوبردنی پارتی ده‌ست پێ بکه‌ن .
پێنجه‌م :له‌شه‌وی شازده له‌سه‌ر حەڤدەی ئابی (1996)کە پارتی لەیادی دامەزراندنیدا خەریکی ئاهەنگ گێڕان بوو ، هێزه‌کانی یه‌کیتی به‌هاوکاری ئیران و پ ک ک ئاگربه‌سیان شکاند‌و له‌سنوری رۆاندزو قه‌سرێ و حاجی ئومه‌ران هیرشی سه‌ر هیزه‌کانی پارتیان کرد‌و چه‌ند شوێنێکی ستراتیژیان کونترۆلکرد ، هێزه‌کانی ئێران راسته‌وخۆ بوون به‌به‌شێک له‌شه‌ره‌که‌و هه‌مووهاوکاریه‌کیان پێشکه‌شی پ ک ک و یه‌کێتی کرد .
شه‌شه‌م:له‌رۆژانی (17و18و19و20) ئابدا تۆپخانه‌کانی ئیران له سه‌روچاوه‌و دوکان و سنوری پیرانشاری رۆژ هه‌لاته‌وه به‌چری هێزه‌کانی پارتیان له‌هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ردا بوردمان کرد .ته‌نها له‌قه‌سرێ ده‌یان فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌ی بارزان شه‌هید بوون. لەم بارەوە نەوشێروان مستەفا لەگرتەیەکی ڤیدیوییدا کە بۆ ژمارەیەک کادیری یەکێتی قسە دەکات دەلێ :لەژێر ئاگری تۆپخانەکانی ئێران‌دا (٤٠٠) فەرماندەو پێشمەرگەی پارتی کوژران.
لەبەر ئەوەی پارتی له‌رووی چه‌ک و تفاقی شه‌ره‌وه هیچ پشتیوانێکی نه‌بوو ، بارودوخی شه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کیتی و پ ک ک و ئێران گۆردرا .
حه‌وته‌م:له‌رۆژانی (22و23)ی ئابدا ئێران هیزێکی زۆری یه‌کێتی لەسنوری سەردەشتەوە دەربازی دیوی ڕۆژ هەلات کرد و له‌وێشه‌وه بۆ شاری شنوی رۆژ هه‌لات و پاشان له‌مه‌رزی گاده‌رو کێله‌شینەوە ده‌ربازی ده‌ڤه‌ری سیده‌کانی باکوری هه‌ولێر کران و له‌گه‌ل پ ک ک یه‌کیان گرته‌وه. ئامانج له‌هێنانی ئه‌و هیزه ئه‌وه‌بوو که به‌هاوکاری پ ک ک ناوچه‌ی برادوست و بارزان کونترۆل بکه‌ن به‌لام به‌ر له‌وه‌ی هیزه‌کانی یه‌کیتی و ئێران و پ ک ک بتوانن له‌و سنوره ده‌ست به‌هێرش بکه‌ن هێزه‌کانی پارتی رووبه‌روویان بونه‌وه‌و توانیان ئه‌و هیزه هاوبه‌شه به‌ته‌واوی له‌ناو ببه‌ن . محمد علی قه‌ره چه‌تانی و قادربه‌گ برادوستی که‌فه‌رمانده‌یی ئه‌و هیزه‌یان ده‌کرد له‌گه‌ل زۆربه‌ی هیزه‌که‌یان کوژران .واته ئه‌و پلانه به‌قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه تێکشکاو سه‌ری نه‌گرت .
هه‌شته‌م:له‌رۆژی (25)ئاب فه‌ره‌یدون عبده‌لقادری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی و شیردل حه‌ویزی و جه‌بار فه‌رمان به‌هه‌ماهه‌نگی ئه‌دهه‌م بارزانی له‌گه‌ل کومه‌لێک سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی ئیران به‌کوپته‌ری ئیرانی گه‌یشتنه حاجی ئومه‌ران . ئه‌و کات حاجی ئومه‌ران له‌ژێر ده‌سه‌لاتی حزاب الله‌دا بوو هاتنیان بۆ ئه‌وه‌بوو پلانێک بۆ هیرشی سه‌رتاسه‌ری دابریژن .
نۆیه‌م : له‌رۆژانی کوتایی ئابدا ئێران و پ ک ک و یه‌کێتی ئاماده‌کاریان بۆ هێرشێکی سه‌رتاسه‌ری و یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌کرد .نه‌خشه‌و پلانێکی وایان دارشتبوو که له‌هه‌مووبه‌ره‌کانی شه‌ردا هێرشێکی فروان بۆ سه‌ر پارتی ده‌ست پێ بکه‌ن و کوتایی پێ بێنن . هێزه‌کانی پارتی توانای رووبه‌روو بونه‌وه‌ی چه‌که قورس و دوور هاوێژه‌کانی ئێرانی نه‌بوو ، رۆژانه ده‌یان پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بوون ، به‌مه‌ش هه‌م پارتی و هه‌میش ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌رین له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کی جدی و له‌ناوچوندا بوون .پارتی له‌پێناو ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌رین پارێزراو بن و کورد نه‌گه‌ریته‌وه خالی سفر دوای راوێژ له‌گه‌ل ئه‌مریکیه‌کان و هاوپه‌یمانان ده‌رفه‌تی به‌هێزه‌کانی ئێراقدا رووبه‌رووی ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانی ببنه‌وه ، له‌چوارچێوه‌ی پلانێکی ژیرانه‌دا له‌رۆژی (31)ی ئابدا هێزه‌کانی ئێراق له‌هێلی سی و شه‌ش په‌رینه‌وه‌و هیرشی سه‌ر هێزه‌کانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌کانیان کرد‌و ، دوای چه‌ند کاتژمیرێکی که‌م هێزه‌کانی ئێراقی گه‌رانه‌وه ده‌ره‌وه‌ی هێلی سی و شه‌ش . به‌م شێوه‌یه پارتی توانی ئه‌زمونی باشوری کوردستان له له‌ناو چوونی یه‌کجاره‌کی بپاریزێت ، هه‌لبه‌ت ئه‌گه‌ر پارتی له‌و پلانه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنابا ئێستا هیچ ئاسه‌وارێک له‌حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان نه‌مابوو . به‌م پێیه پارتی له(31)ی ئابدا هه‌م ده‌سکه‌وته‌کانی کوردی پاراست هه‌میش کوتایی به‌و شه‌ره خوێناویه هێنا که نیو سه‌ده‌بوو تاله‌بانی و نه‌وشێروان و براهیم ئه‌حمه‌د دژی کورد به‌رێوه‌یان ده‌برد .راسته پارتی به‌ره‌دکردنه‌وه‌ی داوای ئێران بۆ لێدانی کوردانی رۆژ هه‌لات باجێکی قورسیداو خوێنێکی زۆری به‌خشی به‌لام سه‌روه‌ریه‌کی مه‌زنی بۆ خۆی تۆمار کرد‌و (31)ی ئابیش وه‌کو رووداوێکی گرنگ و به‌رهه‌مدار چووه نێو مێژووی کورد.هەلبەت ئەو هەموو پیلانگێڕیەی کە لەم چەند سالەی دوایدا بەبیانوی گۆڕینی سیستەمی سیاسی و هەبونی گەندەلێ و دواکەوتنی موچە دژی پارتی بەڕێوەچوون و ئێستاش بەردەوامن و خیانەتی شازدەی ئوکتوبەریش دیارترین و مەترسیدارترینیان بوو ، ڕەگ و ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەلۆێستە نەتەوەیەی کە سالی (١٩٩٦) پارتی بەرامبەر ئێران نواندی .....هتد.
هیوادارین ئەم ڕووداوە تراژیدیانە بۆ هەموو لایەک ببنە وانەیەک و چیتر خوێنی کورد بەدەستی کورد نەڕژێت .با هەموومان گوێ بۆ بانگەوازی نەتەوەیانەی سەرۆک بارزانی رابگرین کە بەردەوام داکوکی لەیەکگرتنی کورد‌و تەحریمکرنی شەڕی کورد کوژی دەکات .با هەموومان پەند لەو ڕووداوە مالوێرانکەرانە وەرگرین و لەو راستیە تێ بگەین کە ڕشتنی خوێنی کورد بەدەستی کورد تەنهاو تەنها لەبەرژەوەندی داگیرکەرانی کوردستاندایە .مێژوو پێمان دەلێ هەر لایەنێک لەپێناو سڕینەوەی بەرامبەرەکەی پەنا بۆ شەڕو خوێن ڕشتن ببات جگە لەڕسوایی و شەرمەزاری هیچی دیکەی بۆ نامێنێتەوە. ئاخر ڕووداوە پڕ لەتراژیدیەکانی کورد کوژی پێمان دەلێن نەیەکێتی دەتوانێ پارتی بسڕێتەوە نەپارتی دەتوانێ یەکێتی بسڕێتەوە بۆ پ ک ک ش هەمان شت ڕاستە .کەواتە با خەمی هەموومان خەمی خاک و کوردستان بێت و پێکەوە نەفرەت لەشەڕو خوێن ڕشتن بکەین و لەڕێگای منافسەیەکی شەریفانەوە کار بۆ بەرەوەپێشبردنی پرسی کورد بکەین . ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج هه‌لوه‌سته له‌سه‌ر کردنه پێ ده‌جێت یه‌کێتی و پ ک ک هیچ ئه‌زمۆنێکیان له‌و ڕووداوانه وه‌رنه‌گرتبێت و له ژێر فه‌رمانی ئاغاکانیاندا له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دان دووباره کورد بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شه‌ڕو خوێن ڕشتن.
وەڵام بدەوه