هەولێر کو ئاشت دەبیتەوە؟
سەرنجێک بۆ شاڵاو کۆسرەت
ناونیشانی گوتارەکەت دڵخۆشکەر بوو، چونکە جاری یەکەمە یەکێتیەک ببینم دان بە ڕاستی دابنێ و ملی بۆ بدات، بە تایبەتیش راستەقینەیەکی ئەوها گەورە، کە بەو ڕاشکاوییە ڕایبگەیەنی کە هەولێر لێتان توڕە و تۆراوە. لێرەدا بە دەرفەتی دەزانم ئەوەت پێ بڵێم، کە سلێمانی و هەلەبجە و گەرمیان و دەڤەری ڕاپەڕین، لە هەولێر لێتان توڕەترن و دڵشکاوترن. بەڵام بەداخەوە ئەوانە بارمەتەی حوکمێکی تۆتالیتاری بێ بەزەیی و قوربانی ئیڕهابی فکرین، بۆیە بێ دەنگن.
ئەوەی بزانە، هەولێری بەتەنێ لەبەر ئەو دزی و کوشتنانەی لەو دوو ساڵەی هەولێرتان داگیرکردبوو توڕە نینە، لەبەر ئەوەش نا کە کەس نەدەوێرا تڕومبێلی لە پێش دەرکەی بی، بەڵکو دەبوایە بیبەنە سەر بانی، لەبەر ئەوەش نا کە مەفرەزەکانی سەر بە بابت دوکان بە دوکان سەرانەیان وەردەگرت و کەس نەدەوێرا علاگەی ڕەش لە دەست بگرێ نەوەک بیفڕێنن و لە مەعسکەری کەللە سەرەکەی بکەنە بەشێک لەو قەڵاتەی بڕیار بوو بە کەللەی سەر و ئیسک و پڕوسکی هەولێرییان دروستی بکەن.
هەولێری و هەموو کورد و کوردستانییەک کە خاک و خەڵکی خۆی خۆش دەوێت، کە کوردستان وەک دایکی خۆی خۆش دەوێ، شەڕەف و کەڕامەتی بە ڕادە و ئاستی پابەند بوون بە هزر و پڕەنسیپی نەتەوەیی و نیشتیمانییەوە دەپێوێ، لەوە لێتان توڕەن چونکە خاکتان فرۆشت و خەڵکتان زەلیلی بەردەستی داگیرکەران کردەوە. تەنها واز لە خاکفرۆشی و خۆفرۆشی بێنن، هەولێر و هەموو کوردستان لەگەڵتان پێک دێنەوە، ڕەنگە ئەو کات مێژوو دەرفەتان پێ بدات دەستت بەڕووتان دابێن و ڕەشایەتی (تەنی) خیانەتی لێ بسڕنەوە.
#ئاسۆ-حاجی
وەڵام بدەوه