Kurdistan Press - گێژاوی سیاسی عێراق ژەی کۆتایی دێت گێژاوی سیاسی عێراق ژەی کۆتایی دێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گێژاوی سیاسی عێراق ژەی کۆتایی دێت

مرۆڤی ژیر لە پانتای ژیان و کاری سیاسی و فەلسەفەی حوکمرانیدا،  ناچێت شێوازێک و مۆدێلێک لە ئیدارەدان و حوکمرانی تاقی بکاتەوە، پێشتر تیایدا سەرنەکەوتووەو  جگە لە شکست و کەڵەکەکردنی کێشە لە دوای کێشە،  هیچ دەسکەوتێکی تری  بەرچاوی نەچنیوەتەوە. 

حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی لەم قۆناغەی هەنوکە عێراق گیرۆدەی دۆخی ئاڵۆزی ناکۆکی قوڵی نێوان کوتلە و رەوتە سیاسیەکان بۆتەوە و لەم لاشەوە سەتان گرفت و ئاڵۆزی رووی تێکردووە ، نەک هیچی بۆ گەلانی عێراق پێ نابێت بەڵکو  دۆخی وڵات بەرە ئاڵۆزکاوی زیاتر بێ متمانەییەوە دەبات. 

زیاد لەمەش بەهۆی ئەو ناکۆکی و درزە قوڵەی  کەوتۆتە نێو ماڵی شیعەو ئاراستەو رەوتە سیاسیەکانی نێوان کوتلە شیعە نیشتیمانپەروەرەکان و ئەوانەی سەربە ئاراستەی دەرەکین، تاقیکردنەوە پێداگری کردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی بنکە فرەوان  و رازی کردنی ئینس و جنی سەربە هەردوو رەوتەکە بە پێوەری هیچ عەقڵ و مەنتیقێک لە بەرژەوەندی گەلانی  عێراق  و پرسە نیشتیمانیەکاندا نیە. 

بەڵکو هەمیسان وڵات دەکاتە  چەقی  نائارامی و  دۆخی هاوڵاتیان دەخاتەوە نێو گێژاوی ناکۆکیەکان و بەردەوامیدان بەو دۆخە تاقەت پروکێنەی  ساڵانێکە هەمووانی هیلاک و ماندوو و نائومێد بە پرۆسەی سیاسیەوە کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا