Kurdistan Press - جەژن وەک جاران نیە جەژن وەک جاران نیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جەژن وەک جاران نیە

جەژن بەلای بەشێک لە کۆمەڵگا چیتر ئەو ڕۆژە نیە هەمووان چاوەروانیان دەکردو وەک هێزێکی لە بن نەهاتووی رۆحانی چەسپاو، هەمووانی لە دەور یەک پەیام و گوتاری ئایینی پێکەوەیی و کۆمەڵایەتی کۆدەکردەوە. 

ئەو گۆڕانکاریانەی تەکنۆلۆجیا لەگەڵ خۆی هێنای، جیا لەوەی دونیای پەیوەندیەکانی خستە بەردەم دەیان ئاڵنگاری و زەحمەتی و ئاسانکاریەوە، ژیان و تایبەتمەندیەکانی رۆحیەتی ئینسان بوونیشی لە بەشێکی بێ شوناسی جڤاک خستە دۆخی  قەیران و رەوتی جەدەلی متمانەو نامتمانەیی بە دەورووبەرو ژینگەو بکەرانی ناویەوە . 

جاران جەژن بەشیکی دانەبڕاو بوو لە شوناسی ئایین و ئایین و جوانی مرۆڤەکان و کۆمەڵگای پێ دەناسرایەوە. 

لە ئێستادا گۆڕانکاری و وەرچەرخانە سەرسووڕهينەرو خێراکانی پانتای کۆمەڵگا لە رووی تەکنۆلۆجیا و ئابوری و سیاسی و کولتوریەوە، نەک هەر شوناس، بەڵکو  تێگەیشتن و دونیای جوانیە مەعنەوی و نەریتەکانی کۆمەڵگاشی خستە بەردەم زریانی گۆڕانکاریەکانەوەو رۆحی زیندووێتی لە ژیان و  مرۆڤ سەندەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه