Kurdistan Press - یەک شەخسی شیعە بەیەک ئیمزا بودجەی پێنچ ملیۆنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بڕدرا یەک شەخسی شیعە بەیەک ئیمزا بودجەی پێنچ ملیۆنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بڕدرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەک شەخسی شیعە بەیەک ئیمزا بودجەی پێنچ ملیۆنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بڕدرا

لایەنی شیعە ھەرکاتێک لاواز بن ھانای خۆیان بۆ کورد ھێناوە کە فریایان بکەون، باسی شەڕاکەت و ھەماھەنگی و سازان دەکەن، ھەر کە بەھێزبوون شەڕاکەت دەگۆڕن بۆ خۆسەپاندن، سازان و ھەماھەنگی دەگۆڕن بۆ زمانی ھەڕەشە، گەر پێیانیش بکرێت یەکسەر ھێز بەکاردێنن و  ھێرش دەکەن شتێک ناھێلن بەناوی ھەرێمی کوردستان چونکە ئەوان جگە لەخۆیان ھیچ دەسەڵاتێکی تریان لە عێراق ناوێت جا بەناوی ھەرێم بێت یان ھەر شتێک بێت

لایەنی شیعە کە زۆرینەیە لە عێراق، ھەر کارتێک لەنێوخۆیان دا ڕێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ یەک ڕۆژیش ڕاناوەستن لەسەر کورد ھەرھەمان ڕۆژی ڕێکەوتنەکە حکومەت پێکدەھێنن.ئەوە یەکەم جار نیە شیعە بەتایبەتی ئەوانەی لەناو چوارچێوەی ھەماھەنگی کەلەناوخۆیان دا یەک نین ناتوانن  حکومەت پێک بھێنن ئۆباڵی شکەستی پێکنەھێنانی حکومەت دەخەنە ئەستوی کورد. 

شیعەی ھەمیشە کورد وەکو ئامرازێک  بەکارھێناوە بۆ گەیشتن بەئامانجی خۆیان کەکورسی دەسەڵاتە، سەرەتا زۆر نەرم و نیان بونە بەرامبەر بە کورد، تەئکید لەسەر شەڕاکەت و ھەماھەنگی کردووە کە کورد بە پێکھاتەیەکی گرنگی عێراق دەزانن بەڵام ھەر کە گەیشتنە ئامانج پشتیان لەکورد کردووە. دژایەتی مافەکانی کورد کردووە بە ھەموو ڕەنگ و دەنگەوە. 

شیعە بەبێ کورد و سونە دەنگیان دا لەسەر یاسای دەرکردنی ھێزە ھاوپەیمانەکان، شیعە بەبێ کورد یاسای قەڕز پەسەندکرد  یەک شەخسی شیعە بەیەک ئیمزا بودجەی ھەرێمی کوردستان بڕدرا. شیعە بەھەزاران  پرۆژە بەبێ کورد پەسەندکردونە، شیعە کە بتوانێت شتێک بکات قەت لەسەر کورد ڕاناوەستن بەبێ منەتانە دەکەن، تەنھا ئەو کات کوردیان دەوێت کە بەکاربێنن بۆ گەیشتی بەدەسەڵات یان شکستی خۆیان بەکورد پەردەپوش بکەن گەر نا ھەرگیز کوردیان ناوێت قەتیش نە شەڕاکەت و سازان نە ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتن قبوڵدەکەن بەڵکو تەنھا خۆسەپاندن  و خۆفەرزکردن دەزانن. 

ھۆکاری پێکنەھێنانی حکومەت لە دوای نۆ مانگی ھەڵبژاران  کورد نین بەڵکو شیعەی دەسەڵاتدارن. ئەوان حکومەت بۆخۆیان دەوێت نەک بۆ گەلانێ عێراق. کێشەی ئەوان کێشەی شەخسی و مەزھەبین  نەک کێشەی عێراقین. جا ھەرکاتێک لە نێوخۆیان دا ڕێکەوتن ئەوکات ھیچ کەسێ و پرس و شتێک لە بەرچاوی خۆیان نابینن ھەرتەنھا خۆیان دەبینن، و ھەرخۆیان  ھەموو شتێک بۆ بەرژەوندی خۆیان دەکەن. ھەموو رەنگ و پێکھاتەکانی تر پشتگوێ دەخەن، جگە لە خۆیان ھیچ کەسی تریان ناوێت کەلەگەل بسازێنن و شەڕاکەت بن لەگەڵیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه