رەنگە نەتوانی کێوێک بگوازیەوە، بەڵام بێگومان توانای گۆڕینی ئاراستەیەکی چەوت و پڕکێشەو ئاڵۆزو ناشرینت هەیە.
گۆڕینی ئاراستەیەکی چەوت و ناشرین، بە نکۆڵیکردن لە بوونی کێشەکان و کەڵەکەبوونیان نابێت.
کەڵەکەبوونی کێشەوگرفت سەرباری ئەوەی لە ئێستای ئاڵۆزکاودا دەرفەتی هەناسەدان و پشوو وەرگرتنی کاتیت پێ نابەخشێت، بێگومان لە دوورمەودادا ئەوەندە بەرچاوروونیەی هەشتە لێتی زەوت دەکات و دەتخاتە سەر دووڕیانی چەند بژاردەیەکی نەخوازراوو وەلانانی بژاردە دڵخوازەکەتەوە، بەهۆی زیاتر ئاڵۆز بوون و تەماوی بوونی دۆخەکە و فریانەکەوتنت بۆ پڕژانت بەسەر کۆی گشتی دۆسیەی کێشەو گرفت و ئاستەنگەکانەوە.
دەستوبرد کردن لە هەڵێنانی هەنگاوە کاراکان بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و هێنانە کایەی سەقامگیری و دۆخی دڵنیایی و بەرگرتن لە تەوژمی هەژمونە نەخوازراوەکان، ئامادەیی هەست کردن بە بەرپرسیارەتی فعلی و سەرخستنی تواناکان و تۆخ کردنەوەی بەها جوانەکانی گەرەکە.
وەڵام بدەوه