ەمڕۆی جیھان بەھۆی شەڕ و سەختی و گرانی بازار قەیڕانی بەرۆکی زۆربەی وڵاتانی جیھان گرتووە. وڵاتان بەناچاری پەنایان بردوە بەر قەڕزی دەرەکی، لە دەرئەنجامدا نزیکەی 70 وڵاتانی جیھان بەهۆی زۆر قەرزی دەرەكییەوە، هەڕەشەی ئیفلاس و هەرەسهێنانیان لەسەرە وەك سریلانكا, بەڵام لە هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەسەر ھەموو فشار و ئاڵنگاریەکانی ناوخۆ و دەرەکی و دژایەتی زۆری وڵاتانی ناوچەیی لە ماوەی سێ ساڵی كابینەی، نەك ھەر قەرزی نەكرد، بەڵكو یەک ملیار و نیو دۆلاریش قەرزیشی دایەوە!
مەسرور بارزانی ھەر لەسەرەتاوە بەھەگبەیەکی پڕ لە ستراتیژی دەست بەکاربوو، سیاسەتی خۆی گۆڕی لەوانەی پێش خۆیان، لەجیاتی ئەوەی پارە قەڕز بکات، قەڕزیدا، کە زیاتر لە یەک ملیار و نیو قەڕزیدا، ئەو دەتوانی چارەسەری کاتی بگرێتەبەر، شانی خۆی نەداتە بەر بەرپرسیارێتی قەڕزی زۆر بکات ھیچ ڕەخنەیەک بۆ خۆی نەھێنێت بەڵام گەر بەردەوام بوایە ئێستا ئەویش وەکو بەرپرسانی لوبنان ئیفلاسی وڵات وکابینەکەی ڕادەگەیاند، ھەرێمی کوردستان غەرق دەبوو لەناو قەڕزدا، ئێستا کەس بە کەس نەدەبوو! مەسرور بارزانی بە سیاسەت و ستراتیژیەتی خۆی توانی حکومەت و ھەرێمی کوردستان لە قوناغی ئیفلاسی حەتمی دەربازبکات.
وەڵام بدەوه