کاروچالاکیەکانی حکومەتی هەرێم لە روانگەی بەرپرسیارەتی و خەمی گشتیەوەیەو هەڵگری خەمی خەڵک و خاکە.
حکومتی هەرێم و نەمازە کابینەی نۆهەم لەوەتەی بەرپرسیارەتی قۆناغی دوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەری گرتۆتە ئەستۆ گشت هەوڵ و کۆششی بێوچانی خۆی و سەرلەبەری دامودەزگاکانی خستۆتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی لێکەوتەکانی دوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر و ئەو تەحەدیانەی رووبەرووی بوونەتەوە.
پرسی دابین کردنی بودجەو موچە هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونی کابینەی نۆهەمەوە لە ئەولەویاتی کارنامەی سەرۆکی حکومت دابووە.
بە لەبەرچاوگرتنی بڕینی بودجەی هەرێم لە لایەن بەغداوە و ئەو دەیان ئاستەنگ و گرفتانەی بەردەوام خراونەتە بەردەم ئەم کابینەیەوە، حکومەت تا ئاستێکی مامناوەندی توانیویەتی هاوسەنگی رابگرێ و تا ئەو ئاستەی بۆی لواوە کەمترین داواکاری موچەخۆرانی هەرێم جێ بەجێ بکات و لە پاڵ ئەمەشدا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری شارو شارۆچکەکانی هەرێم بخاتە گەڕەوە.
ئەرک و بەرپرسیارەتی لە هەر وڵاتێک هاوکێشەیەکی دوو سەرەیە. لە لایەک هەم هاونیشتیمانیان گەرەکە بە ئەرکی خۆیان هەڵسن و لەو دۆخە تەنگەتاویانەی روولە وڵات دەکەن لانی کەمی بەرپرسیارەتیان جێ بەجێ بکەن و رۆڵێکی ئەرێنی و یارمەتیدەر لە چارەسەر کردنی بەشێک لە گرفتەکان بگرنە ئەستۆ، رووبەروویان دەبنەوە.
لەپاڵ ئەمەشدا گەرەکە حکومەت هەوڵی بەردەوام بدات بۆ دەربازکردنی ئەو دۆخانەی دەبنە فشار بەسەر بەدجەی گشتیدا و بە گوێرەی ئیمکانیاتی بەردەست، کۆشش بکات لە چارەسەرکردن و ئەولەویەت دان بەو گرفت و کێشانەی پەیوەندیان بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە هەیە و بەردەام لە رێگەی دامودەزگاکانیەوە لە پەیوەندی دابێ بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگاوە و لە خەمەکانیان دانەبڕێ.
وەڵام بدەوه