چما ھێرشکرایە سەر کۆرمۆر؟
ھەر کاتێک جوڵەیەکی سیاسی و دیبلۆماسی ھەبوو بۆ ناوخۆی ھەرێم یان ھەرێم بۆ دەرەوە مووشەک بە دوای دێت لەلایەن ئەو لایەنانەی کەدژی ئەم جوڵە سیاسین، کە ئەو جوڵە سیاسیە بە دڵی ئەوان نین. لێدان لە کۆرمۆر ھەر بەدوای ئەوە ھات کە ئەردۆغان سەردانی ھەولێر کرد. کە ئەردۆغان بەدوای سەردانی سوودانی بۆ ئەمریکا دەست بە جوڵەی سیاسی خۆی کرد. کە ئەردۆغان نەخشەیەکی پێیە لەگەڵ سوونەکان لە ژێر چاودێری ئەمریکا کە ھەولێر چەقی گۆڕانکاری ئەو نەخشەیەیە، ھەم ئەردۆغان دەیەوێت پێگەی خۆی نمایش بکات لە ناوچەکە کە بەھێزترین زڵھێزی ناوچەکەیە.
عێراقی ئێستا، نەبەدڵی ئەمریکایە، نە بەدڵی تورکیا و جیھانی سوونەیە، نە بەدڵی کوردە. عێراق بەتەواوی بووەتە ئێرانی، کەعێراق لە ژێر فشاری ئێران ھەموو ئەوانە لە گۆڕەپانی سیاسی دووردەخاتەوە کەدژی ئەجێندایی ئەون، کە چەند ساڵە دژایەتی ھەرێم دەکات، بە گۆڕینی ئاراستەی داعش بۆ ھەرێم و بڕینی بوودجە و مووچە و بە ھێرشکردنی مووشەک و درۆن، ھەروەھا ناچارکردنی موقتەدا سەدر بە دەست کار کشانەوە لە پەرڵەمان و دوورخستنەوەی حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، کە ئێستاش لایەنە سەر بە ئێرانییەکان کۆنتروڵی دادگەی فیدڕالی کردووە، کە ئێران ھەر بیەوێت لێدان لە نەیارێکی خۆی بدات لە ڕێگای ئەم دادگەیە دەکات.
ئەمریکا بە ھیچ شێوەیەک ئەو عێراقەی ئێستا ناوێت، یان عێراق دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ھاوسەنگی کە بەرژەوەندی ئەمریکا ھاوتەریبی بەرژەوەندی ئێرانی بێت، کە بەشێک لە بەرژەوەندی ئەمریکا بەھێزی ھەرێمی کوردستانە. یان ئەمریکا گۆڕانکاری دەکات لە نەخشەی ناوچەکە چەندین ھەرێمی تر لە عێراق دروست دەکات، کە تورکیا سەرکردایەتی ئەو نەخشەیە دەکات. کە جارێکی دیکە ھەرێمی کوردستان چەقی گۆڕانکاری ئەو نەخشەیەیە. پێگە و جیوپۆلۆتیکی ھەرێم بە شێوەیەکە کە ھیچ جوڵەیەکی سیاسی بەبێ ئەو نابێت. جوڵەکە ڕۆژئاوایی بێت یان ڕۆژھەڵاتی بێت ھەرێم چەقی نەگۆری ھاوکێشەکەیە دەبێت بەرژەوەندی ئەو بپارێزن. ھەر بەھۆی ئەمەیە کە ئێران و ئەوانەی نزیکی ئێران ھەمیشە ھەرێم بە ئامانج دەگرن بۆ ئەوەی ھەرێم بچێتە ژێر ئەجێندایی ئەوان. ھێرشکردن لەسەر کۆرمۆر ھەر بەدوای ئەوە ھات کە جوڵەیەکی سیاسی لەناوچەکە بەڕێوەیە کە لای ئێران و ئەوانەی نزیکن لە ئێران ئەو جوڵەیە قبوڵنەکراوە بەدژی بەرژەوەندی نەخشەی خۆیان دەزانن کە چەند ساڵە کاری لەسەر دەکەن.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه