سلێمانی لەوە زیاتر ئازار مەدەن!
سلێمانی ھەرگیز یاخی نابێت لە کوردستان.
سلێمانی رۆح و شەنگستی کوردایەتی یە، مێژووی سلێمانی بۆ کوردایەتی زۆر لەتەمەنی گەورەترە، سلێمانی کەپایتەختی بابانی گەورە بوو ھەمیشە یاخی دەبوو لە ئیمبراتۆریەتی عوسمانی بۆ ئەوەی سەربەخۆ و کوردستانی بێت لەژێر دەستی کەس نەبێت. ھەروەھا بۆ یەکەم جار لە سلێمانی خەبات بۆ کوردستانی مەزن کرا، کە لە دوای جەنگی یەکەمی جیھان شێخ مەحمودی بەرزنجی یاخیبوو لەبەریتانیای مەزن شەڕی کرد لەدژی بەریتانیا بۆ ئەوەی کوردستانی مەزن دامەزرێنێت. ھەروەھا لە سەردەمی بەعسی عێراقی ئەمنی سوور لە سلێمانی سوورکرا بەخوێنی سلێمانیەکان بەڵام سلێمانی تەسلیم نەبوو و سەری خۆی نەچەماند بۆ گەورەترین زۆحاکی ناوچەکە. یەکەم شاریش بۆ دژی بەعس ڕاپەری لەدەستی دیکتاتۆری عێراق ڕزگارکرا.
جا ئەوانەی ئێستا لە سلێمانی ھەڵدەپەڕن بۆ بڕیاری دادگای فیدڕالی دژی ھەرێمی کوردستان و دروشمی نا کوردستانیبوونی سلێمانی بەرزکردووە قەت تەمسیلی سلێمانی ناکەن و سلێمانی نین بەڵکو ئەوانە جاشی جاشەکانن! لەلایەن ئەوانە ئاراستە دەکرێن کە لە لانەی نەیارانی کوردستان دا ھەژێنراون و لەو لانەیەدا پەروەردە و گەورە کراون. لەگەڵ ھەموو داواکارییە ڕەواکانی مامۆستا و خەڵکی سلێمانین، مافی خۆتانە داوای مووچە و پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندن بکەن، ئەوە مافی ھەمو کەسێکە بەڵام ڕێگە مەدەن ھیچ شەخس و حیزبێک ئەجێندایی خۆیان تێکەڵی داواکارییەکانی ئێوەبکەن، ئێوە بۆ مەرەمی خۆیان بەکاربێنن، کە ئەوانە لەلایەن دوژمنانی ئەم ھەرێمە ئاراستە دەکرێن بۆ ئەوەی ئەو کوردستانەی ئێوە چەندین سەدە خوێنی بۆ داوە بە تەواوی نەھێلن و لەناوی ببەن.
لە کۆتایی دا سلێمانی زیاتر ئازار مەدەن، پێویستە سلێمانییەکان سەرەتا دژی ئەوانە خۆپێشاندان بکەن کە شەڕی خۆیان بە سلێمانی دەکەن و دەیانەوێت سلێمانی یاخی بکەن لەکوردستان، ھەروەھا سلێمانییەکان دەبێت بە زووترین کات خۆیان بێ بەری بکەن لەو دروشمانەی بەناوی سلێمانی بەرزکراون کە دروشمی نا کوردستانیبوونی سلێمانی بوون بۆ ئەوەی سلێمانی زیاتر ئازار نەکێشێت کە بەدرێژایی مێژوو ئازار بۆ کوردستان کێشاوە و ھەمیشە شەڕ بۆ ئازادی کوردستان کردووە لەپێش ھەموو خەڵک و شارێک. گەر نا سلێمانی لە ئازاردا دەبێت ھەتا ڕۆحی کوردستانیبوونی لێ بکێشرێت کە بەو ئازارە سەری خۆی لەسەر دادەنێت!
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه