شرۆڤەیەک بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە پرسی بودجە و موچە و یاسای هەڵبژاردن
١- دادگای فیدڕاڵی نەناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدراڵیەوە بە نا دەستوریە لە قەڵەم دا. کە ئەوە بڕیارێکی دەستوری و دادپەروەرانەیە، بەڵام ئایا دادگای فیدراڵی ئەوە ١٠ ساڵە لە کوێ بوو کە حکومەتی عێڕاق زیاتر لە ٧٠ ملیار دۆلاری بەشەبودجەی هەرێمه کوردستانی نەناردووە. کە بەپێی یاسا بۆی دانرابوو. ئایا حکومەتی ناوەند ناچار دەکرێت بە گەڕاندنەوەی پارەی ئەو چەند ساڵە؟ کە بووە هۆکاری ئەوەی مۆچەخۆران دەیان موچە وەرنەگرن.
٢- بڕیاری بە (توطين) کردنی موچەی موچەخۆرانی کوردستان کارێکی باشە وەکو پرۆژەی هەژماری منە بەڵام پابەندکردنی حکومەتی هەرێم کە ئەو کارە لە ڕێگای وەزارەتی دارایی عێڕاق بکات وە لەو بانکانەی سەر بە حکومەتی عێڕاقن. هاوکات پشتگوێخستنی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا. هەمووی دەچێتە چوارچێوەی سنورداکردن دەسەڵاتەکانی هەرێم و لە قالب دانی. کە ئەو بابەتانە وردەکارین و ناچێتە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی دادگای فیدڕالی.
٣- بڕیاری پابەندکردنی هەرێم بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی، دژی ئەو بنەما دەستوریە بوو کە کاتی خۆی لەسەری ڕێککەوتبوون. کە داهاتی گورمگ تەنیا بە سیادی هەژمار بکرێت و بگەڕێندرێتەوە بۆ حکومەتی ناوەند دواتر ٥٠٪ ئەو داهاتە بۆ هەرێم دەگەڕێندرێتەوە. بەڵام بەپێی ئەو بەو بڕیارە هەموو داهاتەکان دەبێ رادەستی حکومەتی ناوەند بکرێت وەک گومرگ و باج و رسومات. ئینجا دواتر ٥٠٪ بۆ حکومەتی هەرێم دەگەڕێندرێتەوە. بەو بڕیارە هەرێم و پارێزگایەک وەک یەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. کە ئەوەش دەچێتە قالبی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی هەرێم. کە بەپێی زۆربەی سیستەمە فیدڕالیەکان حکومەتی هەرێمەکان بەشێک لە داهاتەکان تەنیا بۆ خودی هەرێمەکەیە.
بەداخەوە هەندێک حیزب بۆ بەرژەوەندی حیزبی و ناوچەگەری، شەڕەکەیان بردۆتە لای دادگای فیدراڵی، کە ئەویش ئەو بابەتەی بە فرسەت زانیوە بۆ ئەوەی دوو سێ خواستی لاوەکیان بۆ بەدی بهێنێ بەلام دوو سێ گورزی گەورە و ستراتیجی لە قەوارە و پێگەی هەرێم بدات.
کە ئەوەش وەک ئەوە وایە دوو برا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانیان بچن داوای ناوەندگیری لە دوژمنەکەیان بکەن.
بڕیارەکانی لەسەر یاسای هەلبژاردن هەر زۆر خراپتر بوون. کە بە کەیفی خۆی بڕیاری دەستوری و نا دەستوری بەسەر چەند بڕگەیەکی ئەو یاسایە سەپاند! بەبێ دیارکردنی هۆکاری نادەستوری ئەو بڕگانە.
بەڵام بڕیارەکە ڕوون و ئاشکرا بوو کە سیاسیە و لەسەر تەکلیفی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئێران بووە، بۆ ڕازیکردنی هەندێک لایەنی سیاسیە لە کوردستان. بەڵام ئامانجە سەرەکیەکەیان کۆتایی هێنان بوو بە زۆرینەی پارتی و هاوپەیمانەکانی لە پێکهاتەکانی تر لە پەرلەمان.
کە ئەوەش وا دەکات لە کوردستان زۆرینە بە ئاسانی دروست نەبێت بۆ پێکهێنانی حکومەت. وە بەم شێوەیە دەیانەوێ باڵانسی هێز لە کوردستان یەکسان بکەن لە نێوان زۆنی زەرد و زۆنی سەوز.
ئیبراهیم مەندەلاوی
وەڵام بدەوه