Kurdistan Press - بە پاڵەوانکردنی بافڵ تاڵەبانی بە پاڵەوانکردنی بافڵ تاڵەبانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە پاڵەوانکردنی بافڵ تاڵەبانی

بە پاڵەوانکردنی بافڵ تاڵەبانی!

ئەوەی کاک بافڵ تاڵەبانی دەستی بۆ بردووە لە دوای کودەتای ھەشتی تەمموز کە جار جار کارێک دەکات بۆ ئەوەی شەڕعیەت بە کودەتای خۆی بدات، ھەروەھا بێ بەریکردنی خۆیەتی لەو کارانەی چەند ساڵە لە سلێمانی کراون، کە یەکێتی سلێمانی بەبارمەتەوە گرتووە، ھەرچی ویستووە پێکردووە، ھەر خۆی حاکمی یەکەم و کۆتایی بووە. ھەموو شەڕێکی خۆی بەسلێمانی کردووە. بەڵام لەسەردەمی دەرکەوتنی ھاوسەرۆک تا ئێستا کە بە خۆسەپاندن خۆی کردووە بەسەرۆک، لەو ماوەدا کاک بافڵ حاکمی ڕەھای سلێمانی بووە. سلێمانی بەجارێک بێ کەس و بێ خاوەن کرا. ئەوەی پێشتر دەکرا زۆر بە فڕاوانی لە سەردەمی ئەو کرا. شار غەرقی مافیا و گەندەڵی کرا. بە ڕۆژی ڕۆناک سەرانە لە خەڵک وەردەگرت، ھەرچی داھاتی سلێمانی یە بۆ خۆی و چەند کەسێکی نزیکی خۆی بووە. ھەر گەرەکێکی سلێمانی ئاغا و کوێخایەکی بۆ دەرکەوت. سلێمانی بەشێوەیەک لێکرا کە رکابەری رومای پایتەختی مافیا دەکرد کە خۆی ببێتە پایتەختی مافیا لە ھەموو جیھان. 

کوێخا دێرین عوزێری پیاوی سەرانە، کە پیاوێکی بچووک لە چاو ئەو ھەزاران مافیایانەی ئێستا لەسلێمانی ھەن، کە ئەوان نەک ھەر ئازادن بەڵکو حاکم و دەسەڵاتدارن شار بەدەستیانەوەیە، بەڵام بۆچی کاک بافڵ دەستی بۆ عوزێری برد و لەم تەوقیتەدا؟ «گەر دەتەوێت درۆیەک بکەی کەمێک ڕاستی بڵێ بۆ ئەوەی درۆیەکەت جێی خۆی بگرێتەوە»! مافیای بچووک عوزێریش قوربانی بەپاڵەوانکردنی کاک بافڵ و بەردەوامیدان بە کاری سەرانەوە بۆ گەورە مافیایەکانی دیکە. کاک بافڵ لە لایەک دەیەوێت خۆی بێ بەریبکات لەو ھەموو شتەی بە سلێمانی و سلێمانیەکان کرا لە ماوەی رابردوو،لە لایەکی دیکەش دەیەوێت مافیایی بەردەوام بێت بەڵام بە جورێک مافیای لای خۆی قۆرخ بکرێت کە کەس لەسەرووی ئەو نەبێت، ھەر کێش بڵێت نا چارەنوسی لە (موراد کانی کوردەیی و ھاوکار جاڤ و کوێخا عوزێری) و سەدانی دیکە باشتر نابیت! . 

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆتا دەنگدان، یەکێتی لە سلێمانی تەنھا چەند قەزا و ناحیەکی بەدەستەوە ماوە. کە سەردەمی بافڵ شار وێرانتر کرا کە ھیچ جارێک سلێمانی وای خۆی زەلیل نەبینیوە. کە دەنگدان نزیکە بافڵ بەو کارانە دەیەوێت بڵێت بە عەنتەری بێت یان جار جار بە پیاوەتیش بێت دەست لە سلێمانی ھەڵناگرم ،جگە لە خۆم ڕێگە بە دەرکەوتنی ھیچ حاکمێکی دیکە نادەم. کە جارێک تەقە لەگرد دەکرێت، جارێک بۆ تەسفیەکردنی  حیزب رکابەری خۆی لەناوجەرگی شار گولەباران دەکات ،جاریش کارێکی باشی  لەو شێوەیە دەکات بۆ ئەوەی وەکو پاڵەوان دەربکەوێت، بڵێت من نەبووم ئەوانی دیک بوون سلێمانی وێرانکرد من چاکی دەکەم، کە خۆی نەک ھەر وێران کردووە بەڵکو نەھێشتوە تا وێرانی بکات! 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه