Kurdistan Press - کورد لە عێراق دا وێڵ بووە کورد لە عێراق دا وێڵ بووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد لە عێراق دا وێڵ بووە

کورد لە عێراق دا وێڵ بووە!

ئاسانترین شت بۆ دەوڵەتی داگیرکار پێدانی پارە و مووچەیە بۆ خەڵکی وڵاتی ژێردەستەی خۆی، دەوڵەتی داگیرکار بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو وڵاتەی‏‎ ژێردەستی خۆی ڕازی بکا  دان بنێن بەو واقیعەی بەسەریاندا ھاتووە کە بەداگیرکراوی بژین مووچە و ھەر شتێکی پێ دەدەن ناسنامەی ڕاستەقینەیان نەبێت، بەڵام خەڵک شەڕ دەکات بۆ ناسنامەی خۆیان نەک مووچە و قەت دان نانێن بە واقیعی داگیرکار. کەچی عێراق ھەم ناسنامەی کوردبوون لە کورد وەرگرتووە کە دەبێت عێراقی بێت، ھەم لەمافیش دا دەڵێت کوردی قەت نابی بە عێراقی، ئەو مافانەت نیە کە عێراقی عروبە ھەیە!  کەچی ھێشتا دەنگێکی نەشاز لێرە ھەیە کە عێراق بە حەق دەزانێت! 

لە عێراق دا کورد لەنێوان بێدەوڵەتی و ژێردەستەییدا وێڵ بووە کە ھیچیان نییە. لە مافدا وەکوو ئەو مرۆڤەیە کە ئیشی خەڵک دەکات، بەڵام بێ مووچە و بێ ھەر مافێکە، خێروبێری عێراقیش تەنیا بۆ عێراقی عروبەیە. کە ئەوان کورد نەک بە هاووڵاتیی تەواوی عێراقی نازانن، پلە سێ و چواریش پێنادەن! بە ژێردەستەی خۆیانی دەزانن و مافی ژێردەستەییشی پێنادەن! خۆ ئەگەر عێراق ھەموو مافێکیش بە کورد بدات، ھەموو خێروبێری خۆیشی بە کورد بدات، قەت قەرەبووی بوونی دەوڵەتێك بۆ کورد ناکاتەوە، خودی دەوڵەت نەبێت ھیچ شتێک قەرەبووی بێدەوڵەتی ناکاتەوە!

رووسیا ھاوڵاتیبوونی پلەیەک و ھەموو مافێک بە ئۆکرانییەکان  دەدات، پێیان دەڵێت جیاوازیت نیە لەگەڵ رووسییەک، کەچی ئۆکرانییەکان ھەموویان چەکیان ھەڵگرت وتیان نامانەوێت ڕووسی قەیسەری بین گەر ھەموو شتی بەبەھای جیھان پێمان بدەن، بەڵکو دەمانەوێت ئۆکرانی بین گەر ھیچیش مان نەبێت و بەھەژاری بژین. ئیسرائیل لەجیاتی شەڕ ھەموو کات ئامادەیە گەلی فەلەستین ھەرچەند پارەی دەوێت، ھەر مافێکی بوێت بیدات بەس دەوڵەتی خۆیان نەبێت، لەسەر ئەو خاکە پێیان دەدات، تەنیا دان بنێن بەو واقیعەی بەسەریاندا ھاتووە، بەڵام زۆربەی فه‌لەستینییەکان ھەموو پارەی جیھان ڕەت دەکەنەوە و دان نانێن بە ئیسرائیلدا، تەنیا دەوڵەتی فەلەستینی و دەرچوونی داگیرکاریان دەوێت.

بەڵام عێراق ئەو مافی ژێردەستەییەش بە کورد ڕەوا نابینێت، ھەمیشە کوردی ژێردەستە دەچەوسێنێتەوە، زوڵمی لێ دەکات، جا زوڵمی دیکتاتۆری و چەوساندنەوە و قرکردن و جینۆساید و زیندەبەچاڵکردن بێت، یان زوڵمی یاسایی و پەرلەمانی بێت لە چوارچێوەی فیدراڵی بێت، گرنگ نییە چ جورە زوڵمێک بێت، بەڵکوو گرنگ ئەوەیە كە کورد سزا بدات، بۆ ھەموو شتێک کە بیری لێبکەنەوە سزادانی کوردە، کە چۆن کورد سزابدەن، کەھێشتا کوردیش ھەیە لەسەر ژێردەستی خۆی شەرعیەت بە زوڵمی عێراق دەدات، جاران دەیان وت کورد دەبێت نەوتی ڕادەست بکات، دوای وتیان شتی تریش تەسلیم بکەن، ئینجا وتیان ناوی شەریفی زۆر لە لیستی کوردا ھەیە، کە بەکورتی عێراق بە دوای ئەوەیە کە شکۆی کورد بشکێنێت، ئەو کوردانەش لە ژێر ناوی مووچە دەیانەوێت کورد بێ شکۆ بکەن، کەخۆیان دەمێکە شکۆیان شکێنراوە، کە ئەوانە لە ھەر وڵاتێکی تر بوانە دەمێک بوو شار بەدەرکرابوون یان لە دار دابوون، کە گەورەترین مەترسین بۆ سەر وڵات، بە تەسلیمبوونی وڵات نەبێت بە ھیچ شتێکی دیکە رازی نابن.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه